هاوبەشی مەلاو کۆلکەمەلاو دەسەلاتی بنەمالە

Monday, 01/04/2013, 12:00

1609 بینراوە








  کۆمەلگای کوردیش هەروەک کۆمەلگاکانی تری ناوچەکە بێبەش نەبوون لەو هەلمەتەی کە بۆ بلاوبوونەوەی ئیسلامی بەرپابووبوو لە دوورگەی عەربیەوە بەزەبری شمشێربۆ وولاتانی ناوچەکە دوای ئەوەی زووربەی ئەندامەکانی کۆمەلگا بوون بەئیسلام کە رۆژگار لەو ساتەوە سەلماندوێتی کە زۆربەشێوەیەکی ئیماندارانە خواپەرسیت وبەجێهێنانی فەرزەکانیان کردووە وهەروەها چەندین کەسایەیتان لێبووە بە شێخ ومەلای ١٢عیلم وزانای ئایینی وەهەروەها وەک دەگێرنەوە پیرۆزی قورعان بۆتە هۆی ئەوەی کاتێک بەکاریان هێناوە بۆ کۆتایی هێنانی شەرلەنێوان دوولادا یەکسەر ریزیان لیگرتووە کە هەمووش دەزانیین دوای بلاوبوونەوەی ئیتر هیچ زۆرەملەیک بەردەوام نەبووە لەسەر کەسەکان بۆ بوون بە ئیسلام بوون وبەجێهێنانی ئایین وە بەگشتی ژیانی کەسەکان بە ئیسلام ونائیسلامەوە سەربەستان بەرێوەچووە بەلام لەوکاتەوەی ئیسلامی سیاسی دەرکەوت بە شێوەیەکی توندوتیژوخوێناوی ئایینیش بووە بازارێک بۆ پەیداکردنی پەرژەوەندی وخۆسەپاندن بەسەرکۆمەلگادا ولەم رێگایەوە چەندین کەس بوونەتە کوێخای دینی ورەفزکردنی ئەو خواپەرستی وموسولمان بوونەی پێشتر کە دەبیینین چەندین حیزبی ئیسلامی وگرووپی ئیسلامی درووست بووە کەهەرلەئەندامێکی بەرزیانەوە تا خوارەوە بۆتە زانای ئایین وبەرزتریش کەوا فتوادەردەکات و دێرەکانی قورعان بە ئەقلی خۆی لێکدەداتەوە ئینجائەنجامی بەهاری عەربی بەپێچەوانەوە بووهۆی گەشەسەندنی ئەم حیزب سیاسی ئیسلامیانە کە کوردوستانیش بێبەش نەبووە لەمانە کەبەجۆرێکی نەهێنی یان ئاشکرا دەستیان گرتووە بەسەر دەزگا دینەکان ومەلاکان کە ئەمەش وایکردووە مەلاونەمەلاوکۆلکە مەلا بتوانن حوکم بکەن و چۆن مەبەستیانە رێگریبکەن لەکۆمەلگا لەگەل دەسەلاتی بنەمالەدا کە کۆمەلگایان لەهەموو بارەیەکەوە دابەشکردووەو نقومی گەندەلیان کردووە بەزەبری چەک وکوشتن و دیفاع کردن وگوێنەدان بە و مەلاونامەلا وکەسانەی کەوتوونەتە بێرێزی وسنوردارکردنی ژیانی کەسەکان و حوکمدان وئەم هاوبەشیەش بۆ درێژەدانی مانەوەی خۆیان
[email protected]

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە