قه باره ی گۆڕان ،

Friday, 23/10/2009, 12:00

1846 بینراوە


ماوه یه که ده ژگا علوجه که ی یه کێتی که وتۆته پڕوپاگه نده گواره لایه نگرانی گۆڕان دێنه وه ناو ریزه کانی یه کێتی ، نازانم ئه م ده زگایه شه رم له خۆی ناکات له هه مان کاتدا خۆی ده خاته وه به درۆوه ، سه ره تای هه ڵبژاردنه کان ده یان گووت گۆیه که س له یه کێتی نیشتمانی کوردستان نه چۆته نێو لیستی گۆڕانه وه و رێکخستنه کانی یه کێتی له گه شه کردندایه ، له پاش هه ڵبژاردنه کان و شکستی گه وره ی جه لالیه کان ئێستا که وتونه ته پڕوپاگه نده ی گه ڕانه وه ی لایه ن گرانی گۆڕان بۆ نێو ریزه کانی یه کێتی ، ئێمه نازانین باوه ڕ به کام هه واڵه یان بکه ین؟ ئه وه ی که هیچ ئه ندامێکی یه کێتی نه چۆته نێو گۆڕان یان یه کێتیه کۆنه کان ده گه رێنه وه و ده بنه وه یه کێتی ؟
قه باره ی گۆڕان هێنده گه وره یه ئێستا لیستی گۆڕان وه ک جاران کێ بڕکێ له گه ڵ یه کێتیدا ناکات ، به ڵکو لیستی گۆران ئێستا بۆته هێزی دووه م له نێو گۆڕه پانی سیاسی کوردستان و بۆته ئۆپۆزسێۆنێکی کارامه به رامبه ر سه رانی ده سه ڵات ، جا بۆیه گه ر سه رۆکی لیستی گۆڕان جاران وه ک جێگری ده ست له کار کێشاوه ی یه کێتی حسابی بۆ بکرایه ئه وا ئێستا سه رۆکی لیستی گۆڕانه که ده نگی ٥٠٠ هه زار کوردی زوڵم لێکراوه ـ لیستی گۆڕان ده ستی کردووه به شۆڕشێکی سپی ، شۆرشێک که به رامبه ر دوو هێزی ده سه لات دار وه ستاوه و داوای مافی میله ته که ی ده کات ـ گۆڕان ئێستا ڕه گی داکوتاوه و به سه رانی ده سه ڵات کۆتای نایه ت ، شنه ی گۆڕان ئێستا له که رکوک و ناوچه دابڕاوه کان سه گه رمی کاره کانیه تی و ئه مجاره یان سه رکه وتنی گۆڕان له که رکوکی قه ڵای گۆڕانه وه دێت ـ
وه ڵامێکیش بۆ سه رانی ده سه ڵات سه باره ت به گه ڕانه وه ی لایه ن گرانی گۆڕان ، پێتان ده ڵێین گه ر له ئێسته وه هه وڵ بده ن رۆژانه به پاره و بوولی دزراوی میله ت لایه نگرانی گۆڕان بکڕنه وه و له ئێسته وه رۆژانه رۆژی ١٠٠ لایه نگری گۆڕان په شیمان که نه وه له ژێر هه ڕه شه و نان برین دا ئه وا بێگومان تا کاتی هه ڵبژاردن ٦٠٠٠ ده نگده ری گۆڕانتان بۆ خۆتان دزیووه ـ ئه شێ ئه وه شتان له بیر نه چێت قه باره ی لیستی گۆڕان له نێو مه رکه زی سلێمان ١٥٨ هه زرا ده نگ ده ره و قه باره ی جه نابتان به یه کێتی و پارتیه وه ٩٠ هه زرا ده نگده ره ـ جا بۆیه باش تر وایه به خۆتانا بچنه وه و ئاوڕێک له بیدیاکانتان بده نه وه و بزانن چی ده ڵێن ، چونکه هه ڵبژاردنێکی ترمان له پێشه و ئه مه ش ده ری ده خات ده نگی ڕاسته قینه ی میله ت کێیه ؟

تاکوو دووای هه ڵبژاردنه کان خواتان له گه ڵ ــ
بژی گۆڕان 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە