بزاڤى خانەنشین و بەساڵاچوانى دیموكراسى و یەكسانى

Saturday, 30/04/2011, 12:00

1118 بینراوە



ئێمە وەكو چینى پەككەوتەوە و بەساڵاچوو و خانەنشین، وەك لاى هەموان ئاشكرایە ئێمە گەنج و لاوى دوێنێى ئەم وڵات و نیشتمانە بوین و ئێوەش بەساڵاچوو و خانەنشینى سبەینێى داهاتون، گومان لەوەدا نیە كەئێمە سەختترین قۆناغى ژیانى لاویمان بەسەر برد و هیچ تاموچێژێكى ژیانمان نەكرد، بەدەست ڕژێمە دوژمنكارەكانى یەك لەدواى یەكى گەل و نیشتمانەكەمان. . .! ئێستاش لەژێر سایەى حكومەتى هەرێمى كوردى سەختترین ژیان بەسەر دەبەین و كەمترین موچە كەئەو موچەیە بەشى یەكەمین هەفتەى مانگ ناكات، هەرچەندە ئێمە لەزۆربەى شۆڕشەكان بەشداریمان كردوە و جگە لەمەش ئێمە دەستەبەرى نەوەى نوێمان كردوە كەئەمەش گەورەترین تێشوى نیشتمانە، هەروەها هەر یەكێك لەئێمە كاروبارى ئەم وڵاتەى لەئەستۆ گرتوە بەدرێژایى تەمەن بەهەموو چین و توێژەكانەوە. .!
نەبونى هیچ ئاستێكى خزمەتگوزارى و ڕێز نەگرتن لە چینە ماندوو و بەساڵاچوەكان، بوە هۆى سەرهەڵدانى بزاڤى خانەنشین و بەساڵاچوانى دیموكراسى و یەكسانى كە كار و خەبات دەكات لەپێناوى :
1) چەسپاندنى كۆنفیدراڵى كوردستان لەدەستورى عێراقدا. . . وەك چنینەوەى بەروبومى ساڵەهاى تەمەنمان.
2) هەوڵدەدەین سیستەمى سۆسیال دیموكرات لەدەستورى كوردستاندا بچەسپێنین.
3) هەوڵدەدەین بۆ بەدەستهێنانى مووچەیەكى گونجاو بە بەرزترین ڕێژە، تاكو چینى بەساڵاچوان پەنا بۆ كارێكى تر نەبەن.
4) كار دەكەین بۆ بەدەستهێنانى جیاوازى مووچە لە نێوان كرێنشین و خاوەن مندالأ بە بەرزترین ڕێژە.
5) خەبات دەكەین لەپێناوى (بیمەى تەندروستى) و هاوكارى كرێنشینى خانەنشین و بەساڵاچوان.
6) هەوڵدەدەین هەموو دەنگە كزۆڵەكان لەم ڕێكخراوەدا كۆبكەینەوە بۆ دابینكردنى خواستەكانیان.
لـیـژنــەى بـــاڵاى خانەنشین و بەساڵاچوانى دیموكراسى و یەكسانى


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە