خرۆشان

Sunday, 24/04/2011, 12:00

1339 بینراوە




نیشتیمان خرۆشاوە و...
شار جمەی دێ لە بێری سوور و پۆستاڵ و..
به زرمه یان گوڵەکان دەشکێننەوە .
دەنگەکان خپ دەکرێنەوە .
پێنوسەکان زیندانن....
سەربازەکانی ئەفلەقن و هه م...
پێ ی په تی لەسەر خاک دەنێن و
جارێکیتر شەهیدیان دەکەنەوە .
خەومان بە ئازادیەوە بینی .
ئەویشیان زڕاند....
خوێنیشیان ڕژاند... .
برینداریان کردین .
شێواویانکردین .
فڕین بە ئاسمانی سوورا...
ئێره چیه؟!
نیشتیمانێكی شۆڕکراو...
خامۆش کراو...
بێدەنگ کراو... .
لەهەر کوچەیە و کۆڵانێكا پرسەیه كه...
کەلەپچەیان هێنایه وه...
گوڵمان بۆ هێنان و دڕکیان لەژێر پێمان چانده وه...
سەمایان لە پەپولە زیزکرد...
خۆریان بەرەو ئاوابونی بەختەوەركرد...
بڕۆن ئێوە هەموو ڕۆژێك پیر دەبن و...
نیشتیمانیش
هەموو ڕۆژێ واقی وڕماوه ....
بڕۆن و پێڵاوەکانتان بەم ڕێگایەدا مه سڕنه وه...

 


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە