دەسەڵاتی کوردی پەنجا هەزار تاکسی دیکە بۆ ناو شاری سلێمانی دەخاتە کار

Wednesday, 04/03/2015, 12:00

1706 بینراوە


پەیامنیری کوردستانپۆست/ سلێمانی
سەرباری ئەو هەموو سەیارە و تاکسییە زۆرانەی کە رژاونەتە نێو شارەکانی باشووری کوردستانەوە، ئیستا حکومەتی هەرێم خەریکی هێنانی ٥٠٠٠٠ پەنجا هەزار تاکسی دیکەیە بۆ ناو شاری سلێمانی، ئەمە لەکاتێکدا شەقام و کۆڵانەکان لەبەر قەرەباڵغی ڕێگە نییە بۆ هاوڵاتیی و پیادەڕەوەکان نییە، مەبەستی دەسەڵات، بەتایبەتی خودی بەرپرسەکانی یەکێتیی لەم کارە، لە پێش هەموویانەوە هێرۆی برایم ئەحمەد، ئەوەیە، کە ئەو تاکسیانە بە قیست پێیان دەدەن، تەنانەت بە هەموو کەسێک، وەک فەرمانبەر و مامۆستا و هەموو کەسێک، کە لە ئێواران و دوای دەوامدا خەریکی لێخوڕینی تاکسی بن. ئەمەم بەبێ ئەوەی هیچ عەقڵیکی بەریوەبردن لە پشت ئەم هەڵسوکەوتەیانەوە بێت، پەرپرسەکان چونکە خەریکی بازرگانیین بەتەنگ پیسبوونی ئاسمانی نیشتیمان و بڵاوبنووەوەی نەخۆشییەوە نیین، بەڵکو جەڵەبی لێدەخوڕن و تەنیا مەبەستیان ئەوەیە کە ئەو پارەیەی پێشتر داویانە بەو سەیارانە، بەهەر نرخێک بێت پارەکەی بەو شێوەیە لە خەڵکی وەربگرنەوە.


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە