هیرۆى برایم ئەحمەد (پاكەت فروشیش) دەكاته‌ جاسوس

Tuesday, 13/04/2010, 12:00

1677 بینراوە


وویستم لەگەڵ هاورێكانمدا بە دوو ئۆتۆمبێل بەرەوە سەرچنار بەرێ بكە وین ،سەردانى هاورێیەكمان بكەین که‌ باوكى ئەمرى خواى كردبوو.. مەوعیدم لە برادەرەكانى ترم وەرگرت كە سەعات (2) لەلاى مزگەوتى حاجى حەسەنى لۆكە لە گەرەكى رزگارى بوەستم و چاوەرێ بم.. كە چوومه‌ بەرمزگەوتەكە زۆر قەرەباڵغ بوو، ناچار بە مۆبایلەكەم پەیوەندیم كرد بە هاورێكەمەوە وپێم ووت مەجالى وەستانم نییە ئەچمە خوارتر دەوەستم كە خۆت هاتى ئۆتومبێلەكەم دەبینی، ووتى باشە برۆ وابرادەرانم كۆكردۆتەوە ودێم .. تۆزێ خوارتر وەستام لەنێوان (مزگەوتەكە ومەڵبەندى رێكخستنى هێرۆ) وچەند مەترێك لە پاكەت فرۆشێكەوە دوور بووم (پاكەت فرۆشەكە كورێكى كامڵى دەم وچاو هیلاك وماندوو دیاربوو) لە پر پاكەتفرۆش هاتە پێشەوە لێمان و ووتى لێرە مەوەستن . ووتم بۆ كاكە تۆ مرورى ؟ ووتى نەخێر ووتم ئەى ئەم جادە وشۆستەیەت كریووە ؟ ووتى نەخێر مەمنوعە.. ووتم كاكە ئەى تۆ ئاسایشیت؟ ووتى كاكە هیچیان نیم ومەوەستە . ووتم باشە برا چاوەروانى ئەو برادەرەم دەكەم هەرئێستا دێت ودەرۆم (لەدڵى خۆمدا بەزەیم پێدا هاتەوە ووتم رەنگە ئەم برادەرە نەخۆشى دەروونى هەبێت و بازۆرى لەگەڵ نەڵێم)..پاكەتفرۆش وازى نەهێناو جارێكى تر هاتەوە ووتى برا مەوەستن (خۆم وئامانجى برادەرم) لە ناو ئۆتۆمبێلەكەدا بووین.. ووتم تو سەرى خۆت ومناڵت ئەگەر مناڵت هەیە پێم بڵێ تۆ چیت لێرە وەعد بێت نەوەستم.. ووتى كاكە نان براوم مەكەن بەخوا من بۆ مەعیشەتى ژیانم پاكەت دەفرۆشم وشوێنى باشیشم دەست نەكەوت و بەواستەى برادەرێكەوە ئەم شوێنەیان داومەتى كە كاسبى تیابكەم وپاكەتى تیابفرۆشم بەمەرچێ دەبێت ئاگام لە مبەرى جادەكەوە بێت و دەبێت مراقەبەى ئەم مەسافەیەى خۆم بكەن ومەڵبەند بەرامبەر ئەم كارەش هاوكاریم دەكات ومانگانە پارە وەردەگرم ودەشبێت رۆژانەش سەردانى مەڵبەند بكەم بەكورتیەكەى (جاسوسیەكى كوردانەى حزبیە) ووتم دەى لەشت ساغ بێت كاكە ئێمەش یەكێتین وبژى مامە.. پاكەت فرۆشق سیقەى پێكردین و داخى دڵى خۆى زیاتر بۆ دەربرین و ووتى كاكە لەمسەر تا ئەو سەر چەندین كەسى ترى وەك من هەیە و هەر یەكە بەجۆرێك.. لەپر هاورێكانم بە ئۆتۆمبێلەكەى تر هاتن وئێمەش خوا حافیزیمان لە پاكەتفرۆش كرد و لەرێگا بە هاورێكەم ووت چاوت لێیە چۆن كەرامەتى ئەو خەڵكە دەفرۆشن وسووكى دەكەن . چاوت لێیە چۆن خەڵك فێردەكەن ببێ بە جاسووس..
ئامانجى برادەرم ووتى باشە ئەمانە جاسوسیان بۆ چییە كێ بێزى دێت دەستى خۆى لەم خوێڕیانەدا پیس بكات، ووتم كاكە گیان بەخوا كەس هیچیان لێ ناكات كامیشیان زۆر خۆى بە گەورە دەزانێ و بێتە سە رجادە وبگەرێ وخۆى دەرخات بەخوا لەنەعلەت وتف لێكردن هیچى تریان بەرناكەوێت.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە