کورسییەکەی سەرۆك

Wednesday, 22/04/2015, 15:27

2145 بینراوە









کورسی و سەرۆك چمکێکن، لێکدابڕانیان نییە
پێکەوە لەحیم کراون، چەسپی دوو قولییان نییە
باوەشیان بەیەکدا کردوە، سیبەری دوانەی  نییە
شەوو ڕۆژ نیگای ئەکا، تێرخواردنی لێی نییە
لە نەورۆزدا لەسەر کورسییەکەی کەمتر لە دەوڵەتی کوردی پێ قبوڵ نییە
لای ئێمەش سەرۆك بەبێ کورسی بەهای نییە

ڕۆشنبیرەکانمان بەبێ قسەی زل و فشە، کرداریان نییە
ڕوناکبیرەکانمان بێ بەرژەوەندی خۆیان، باکیان  بەکەس نییە
نووسەرەکانمان بەبێ پێشگری (د.) نووسینی نییە
ڕۆژنامەنووسانمان بەبێ میدیای سێبەر بوونی نییە

مەلاکانمان بەبێ سمێڵی قیچ و ڕێش ڕوخساریان نییە
پێش نوێژەکانمان بەبێ سۆزی داعش هەستیان نییە
قورئان خوێنەکانی ڕۆژانی هەینی بەبێ پارە وورتەی نییە
بۆ  غەزە و قودس و ڕابیعە بەدەوی ئیسلامیەکانمان خەونیان نییە
خواردنی ترێی سپی و پیاسە لەگەڵ خودا نەبێ ڕٶئیای تریان نییە
لەڕەمەزاندا موسڵمانان و ڕۆژگران تاقەت  و حەوسەڵەیان نییە
لەجەژنی ڕەمەزان و قورباندا ئیمرجێنسی لەبەر سكچوون پارکیان نییە

دکتۆرەکانمان بەبێ عیادە و سەیدەلیەی شەخسی ڕەچەتەیان نییە
ئەمبیلانس و ئیسعافەکانمان بەبێ کاری دوای دەوام لوورەیان نییە
خەستەخانە و بنکە تەندرووستیەکان دوای نیوەڕوان نەخۆشیان نییە
لۆقنتە و چێشتخانەکان بۆ مەسئولین و خوا پیاوان نرخیان نییە
گەس و لەفە قاورمە و نۆکاوی سەر عەرەبانە بازاڕی نییە
مۆتا و چلورەی شەهلا و جەلی لەڕەنگ و شەکر زیاتر تامی نییە
چایخانەکان  لەبەر دووکەڵی جگەرە و نێرگەلە و عەرەبی چاو ڕەش شوێن نییە
کاڤیتیریا و حانووت لەبەر بێ مووچەیی دەرگاکانیان قوفڵی نییە
مەیانی کرێکاران بۆتە تەمەڵخانە و کرێکاری خۆماڵی تیا نییە

واوەیلا لە ووڵاتێك مەسعود سەرۆکی بێ ، چاوساغی نییە
خەڵك، هاوڵاتی، دانیشتوانەکەی لەڕۆیشتندا ئاڕاستەیان نییە
کەس نازانێ چی ئەکا و بەتەمای چیە و دوا ڕۆژیان نییە
گەنج و لاوان دەست سپی کراون و ئۆمێدیان بە ژیان نییە
کیژان و خانمان لە ڕێی ناموس و شەرەفەوە ژیانی مسۆگەریان نییە

حزب و سیاسەت و ڕامیاری لەم وولاتەدا بوونی نییە
مافیا و بازرگانی خوێن و کورد کوژان بەدیلیان نییە
دز و جەردە و قاچاخچی و تاڵانچی بەرانبەریان نییە
ڕێز و حورمەت و خۆشەویستی لایان پێوەری نییە
زێڕ و پارە و دراوی بێگانە ڕەمزی پیاوەتی و وێنەی نییە
هەڵبژاردن و دیموکراسی و ماف وەك کڵاشی دۆمی تاکە و تاکی نییە
دڵ نیابن لەو کورسییەی سەرۆك کە کەڵکی نییە

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە