خەستەخانەی شۆڕش: دکتۆرێک لەسەر کانێکی ئاڵتوون

Thursday, 07/05/2015, 10:45

7312 بینراوە



 داوا لە کوردستانپۆست دەکەین، ئەم دەنگەیش بخاتە پاڵ دەنگەکانی تر.  هەروەها داوا لە خەستەخانەی شۆڕشیش دەکەین هەر لەڕێی کوردستانپۆستەوە، وەڵامەکانی بە خەڵکی ڕابگەیەنێت دەربارەی ئەم بەڕێوەبەر یان دکتۆرەی لێرەدا ناوی هاتووە.
 
کوردستان بەشێکی بووە بە  گۆڕستانی ئەو پێشمەرگانەی ئەگەر لە جەنگ نەگەڕێنەوە، کۆمەڵێک مناڵی وورد جێدەهێڵن کە سەرشەقام و لاکۆڵانەکان دەبێتە جێگایان،  بەشەکەی تریشی جێگای ئەو بەرپرسە حیزبی و ئیداریانەیە کە دەسەڵاتە بێسنوورەکانیان، مناڵەکانیشیانی کردۆتە خاوەن دەسەڵات. چونکە هیچ کەسێک لە کوردستاندا، جێگایەک پڕ ناکاتەوە لە ئیدارەدا، ئەگەر پێشتر دەسەڵاتێکی لەخۆی بەرزتر پشتگیری نەکات. ئەمانە هەمووشیان وەک سەرو کلکی یەکتری، گەندەڵیەکانی یەکتر تەواو دەکەن و دەپۆشن. 
یەکێک لەو بەڕێوەبەرانە (دکتۆر دڵشادی سۆنەرە) لە خەستەخانەی شۆڕش. ئەو دکتۆرە کە لە شاری سلێمانیدا خاوەنی ١٦ بینایە کە لە شقەو دوکان و بازاڕ پێکهاتوون،  پشت بە وەزیری تەندروستی، بەڵکو بە هاوبەشی ئەو، هەرچی نەشیاو بێت لێی دەوەشێتەوەو کەسیش ناتوانێت سنوورێکی بۆ دیاری بکات. بۆ نموونە: سۆنەر بەخۆڕاییە لە خەستەخانە حکومیەکاندا، ئەم دکتۆرە لە خەستەخانەی شۆڕش، پارە لە مراجعەکانی دەسەنێت، ئێواران کە دەگەڕێتەوە، نەفەر لە تاکسی و پاسەکانی بەرامبەر خەستەخانەکە سوار دەکات و پارەیان لێوەردەگرێت، چەندجاریش لەو سایەقانەوە شکاتی لێکراوە و بێسوود بووە. بە جنێوی سووک لەگەڵ کارمەند و مراجع دەجووڵێتەوە، بە ماسیحە لە فەڕاش دەدات. 
ئەم حاڵەتانە  ڕۆژانە دووپات دەبنەوە. چەندان مراجع شکاتی لێدەکەن، بەڵام بۆ تەنها جارێکیش لێپێچینەوەی لەگەڵدا ناکرێت. لە هەموو شتێکیش گرنگتر ئەوەیە کە باری دەروونی ئەم دکتۆرە ئەوەندە ناهاوسەنگە کە بوایە، بەبەردەوامی خۆی لە ژێر چاودێری پزیشکە سایکۆلۆژیەکاندا بووایە. دکتۆرێک بە جنێوو سووکایەتی کردن لەگەڵ دەوروبەرەکەی بجووڵێتەوە، دەبێت چۆن بتوانێت دڵنیایی بداتە نەخۆشەکانی؟.
خەڵکینە! گەندەڵکاران پشتگیری یەکتر دەکەن لە دەستخستنە ناو خەزێنەکانی دەوڵەت کە بۆ خەڵکی بەتاڵە و بۆ دەسەڵاتداران کانی ئاڵتوونە، ئەی هەتاکەی خەڵکی سنوورێک بۆ دەسەڵاتدارانی ئەم گەندەڵستانە دیاری ناکەن؟ 
لە دواییدا: داوای وەڵامی خەستەخانەی شۆڕش دەکەین.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە