نـا بۆ توندڕەوى و تيرۆرى ئيسلامى ؛ بەرەو عەقلانيەت و دەوڵەتى كوردستانى

Saturday, 16/05/2015, 19:07

4482 بینراوە


ماوەى چارێكە سەدەێكە باس و خواسى توندوتيژىو تۆقاندى فكرى و ئازادى دەكرێت رێكخراوە ئيسلاميەتوندرەوەكان مەحكوم دەكرێن لەلايەن هەندێك ولاتانى جيهانى و ئيقليمى و كۆمەلگاى نيو نەتەوەييەوە لەبەرامبەريش ئيسلاميەكان بەميانرەو توندرەوەكان ئەم دەستەواژەيان رەتدەكردەوە لەرابردوودا ، بەلام مەخابن بۆ هێزە ئيسلاميە ميانڕەوەكان دەبوو پێش بيست ساڵ بەرلەئێستا هێزە خوێن رێژەكان و تۆقێنەرەئيسلاميەكانى وەكو قاعيدە وهاوشێوەكانى و ئيستاش داعش و هاوشيوەكانيان و شۆفێنى عەرەبى و هاوشيوەكانيان  رەتبكردايەوە و كۆرو سمينارو نووسينيان لەسەربكردبووايە لەسەر ئاستى ناوخۆى و ئقليمى و جيهانى  كەئەم هێزانە دوورن لە جەوهەرى ئيسلام و  بەلكو پەرچەكردارێكى بابەتى و عەفەوين كە سيكۆلارستى ناوچەكەو شۆفێنى عەرەبى و نادادگەرى بەرهەمى هێناون  بێباكى و دەرك نەكردنى هێزە ئيسلاميەكان  يەكێك بوو لەهۆكارەكان واى كرد بۆشاى دروست ببێت و ئەم هێزە توندو تيرۆرستانە گەشەبكەن كە خوێن رێژي  بەناوى ئاين ئەنجامبدەن لەكوشتنى پيرو گەنەنج و ئافرەت و  ئاينەكان و مەزهەبەكان و كوشتن بەناوى ئاين هاوشێوەى سەدەكانى ناوەراست لەخۆرئاوا لەسەردەمى رێنسانس كە كلێسا و فيودالەكان دژى ئازادى و جوتيارو زانست هەزاران كەسيان كوشت لەلاێكى تر كڵێسا نامەى بەهەشتى دەفرۆشت بەناوى سكوك الغفران بە هەژاران و چەوساوان هيچ جياوازێك ئەمرۆ لەنێوان ئەم دوو هێزە نابينرێ كە ئەمرۆ داعەش دەيكات دوێنێ كلێسا ئەمرۆ داعش و هاوشێوەكانى دەيكەن باشترين بەلگەش بۆ ئێمەى كوردستانيان ئەمەيە ئەوە سەدەێكە كوردستان كراوەبە چوار پارچە هيچ ريكخراوێكى ئيسلامى بەدرێژاى سالانى 60و70و80كان نەيان گووت بۆچى ئەم نەتەوەيە جينۆسايددەكەن و ئەنفالى دەكەن   و تارومارى دەكەن لاشەى زامداردەكەن كەسێك فرمێسكێكى بۆكورد نەتكاند جگەلەوەش شۆفێنى عەرەبى و فارسى و سيكۆلارستى توركى بەشێ بوون لە سوتماك كردنى كوردستان ، هۆلاكۆ چى كرد بەگەلان ئەم ستەمكارانەى داگيركەر خراپتريان كرد بەكورد، كورد تەنها قەنديلى هەبوو بەلام مرۆظ دۆستان و كۆمەڵگەى نێونەتەوەى و رێكخراوەكانى ئيسلامى عەرەبى ناوچەكە و نەخێرێكيان بەسەدام و ئەسەدوشا و داگيركەران نەگووت، نەبەنووسين و نەبەبەياننامە كردەوە ستەم كارەكاني  بەعس لۆمەو سەرزەنشت نەكران، خۆرئاواش كەرەستەى شەرو كيمياى دەدايە رژێمەكانى ناوچەكە بۆلەناوبردنى  گەلەكەمان ، مەخابن  مرۆظايەتى و ئازادى خوازان و رێكخراوە ئيسلاميەكان بێدەنگ بوون لەخامۆش كرانى دەنگى 50 مليۆنى كورد ، ئەمرۆش هێزێكى شۆفێنى بەعسى عەرەبى و  بەعسى ئيسلامى بەناوى داعش  پەلامارى كوردستان دەدات بەبێ هۆكار  كوردستان داگيردەكەن ، بۆيە هێزە كوردستانيەكان بۆپاراستنى ئەمنى قەومى و ئاسايشى كوردستان بەئيسلامى و عەلمانيەوە پێويستە يەكريزىو تەباى  زياتربپارێزن و كۆرو سمينارو نووسينى مەنتقى سازبكەن بۆ لەگۆرنانى ئەم رەوتە توندە نامرظانەيە، پێويستە هاولاتيانى كوردستان پرۆژەى بوون بەدەوڵەت و بەدامەزراوەى و دەزگاكان و  پرۆژەى ئابوورى و دادگەرى بكەنەبنەما بۆ كوردستان تا وولاتمان لەماوەێكى زوودا بگاتە ئاستى وولاتانى پێشكەوتوو ، پێويستە هێزەكانى كوردستانى هەنگاوەكانى خێراتر لەم بوارە بهاوێژن كەبريتين :
1-هێزە تووند رەوەكانى ئيسلامى وەكو  (داعش  و قاعيدەو ...هتد) هێزێكى دۆراون و پەرچەكردارى ناوچەكەن و كاردانەوەى خراپى ناوچەكەن بەرامبەر كارێك؛ نابێت ببنەمەدرەسەو كاربكەنە سەر كوردستان ، واقعى عەرەبى و كلتورى عەربين نابێت بوار بدرێت ئەدەبياتيان  تەشەنە بكاتە كوردستان، و هێزە ئيسلاميە ميانرەكان وەكو (كۆمەڵ و يەكگرتوو و بزوتنەوە و يەكيەتى زانيانى ئيسلامى كوردستان) پەرژينى باشن لە ووشياركردنەوەى خەلك و كە ناهێڵن ئەم فەرهەنگەى توند رەوى بلاو ببێتەوە ، پێويستە هێزە ئيسلاميەكان بەردەوام بن لەووشياركردنەوەى تاك كە دوور بكەونە لەم رەوتە مەترسيدارە.
2- هێزە قەومى و نيشتيمانى و نەتەوەيەكانى كوردى دەبێت ئەوانيش توندرەوى كۆمەلايەتى و سياسى و فكرى رەتبكەنەوە بە كردار و گوفتار دەرگا بۆ ئازاديەكان فەراهەم بهێنن و نەكەونە پەرچەكردار بەرامبەر هێزە كوردستانيە ميانرەوكانى عەلمانى و ئيسلامى و ئەدەبياتى ميانرەوى گەشەپێبدەن .
3- هەمووان كاربكەن بە پرۆژەوە بۆ بەدامەزراوەى كردنى كوردستان و هەنگاوى  كاراتر بنێن بۆ راگەياندنى دەڵەتى كوردستان و ئابوورێكى بەهێز و دادگەرى بەختەوەرى. 
4-هاولاتيانى كوردستان و رێكخراوەكانى كۆمەلگەى مەدەنى و هێزە سياسيەكان دەبێت ئينتماى خۆشەويستى  نشتيمان و كوردستان و نەتەوە و ئاسايشى نەتەوەى لە دەروونى كوردستانيان بڕوێنن  بەمەش دەبينە وولاتێكى كاراو ئاسودە . پێويستە كوردستانيانە بيربكەينەوە كلتورى نەرم روەى و ئارامى بروێنين . 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە