مەسعود بارزانی بە کۆمەڵێک لە سەرۆکی خێلەکانی باکور دەڵێت دەنگ بە (HDP) مەدەن

Sunday, 31/05/2015, 22:35

10403 بینراوە


کەسێکی سەر بە عەشیرەتی گۆیی کە گەورەترین عەشیرەتی بۆتانن ، بێ ئەوەی ناوی خۆی بلێ بە ماڵپەڕی لێکۆڵێنی وت کە مسعود بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان بانگهێشتی کردوون ، ئەوەی خوارەوە بەشێکە لە  ناوەرۆکی دیدارەکەی لەگەڵ ئەو مالپەڕە.. 
م.ز کە خۆی لە دیدارەکەدا بووە دەلێ " من پێشتر پارتی بووم ، چونکە لە سەر هێلی سنور بوین ، لەبەرئەوەی  واماندەزانی کە بارزانی دەولەتی کوردستان دادەمەزرینێ پشتگیریمان لێکرد.  بەلام دوای ئەوەی کە چەتەکانی داعش هێرشیان کردە سەر رۆژئاوا و، دواتر ئەوەی کە پێشمەرگە لە شەنگال هەلهاتن ،باشتر ئەوانمان ناسی ، مانگێک لەمەوبەر بانگهێشتیان کردم و وتیان بارزانی بانگهێشتی کردووی بێت بۆ هەولێر. پێیان وتم کاتی سنوری ئیبراهیم خەلیلم دەرباز کرد ناوت بلێ ئەو کات دەتهێنن. کە دەروازەکەمان تێپەڕاند ئۆتۆمبیلێکی تایبەتی هات ئێمەی برد . لە هەولێر لە ئۆتێلێکی تایبەتی دا جێی پێداین . لە شیرناخ ، سێرت ، هەکاری و جێی ترەوە نزیکەی ٥٠ کەس هەبوون. دوای ڕۆژێک مسعود بارزانی هات . زۆر باش پێشوازی لێکردین. باسی هەلبژاردنی کرد.  وامانزانی داوای دەنگ بۆ هەدەپە دەکات . کەچی بینیمان داوای پێویستی مانەوەی ئاکەپەی لە دەسەڵات دا کرد و داوای کرد کە دەنگ بە ئاکەپە بدەین . ئێمە زۆر سەرمان سوڕما . لەوێدا دەنگمان نەکرد ، چونکە نەدەکرا بڵێین:نا ، لەوان دەترساین .
کەسێکی تر عەشیرەتی گۆیی هەبوو لە هەمان کۆبونەوە بووە وتی " بارزانی پێی وتون دەبێ بە دلنیایەوە هەدەپە بەربەستی هەلبژاردن تێنەپەڕینێ ، ئەگەر ئاکەپە جارێکی تر نەبیتەوە دەسەلات ، ئەوە پەکەکە بە هێز دەبێ ئەوەش بۆ ئێمە باش نیە. 
بەر لەوەی کۆبوونەوەکە تەواو بێ بە ئەندامانی عەشیرەتی گۆیی وتووە : لە کامپی پەنابەرانی مەخمور خزم و کەسوکاری عەشیرەتی گویی لێیە ئەگەر ئەوانتان بینی ئەوە پێیان بلێن کە بارزانی داوای دەنگی بۆ هەدەپە کردووە.
هەروەها لە راپۆرتەکەدا هاتووە ، کە نێچیر زیاتر لە ٢٠٠ ملیۆن دۆلاری داوە بە ئەردۆگان بۆ هەڵمەتی هەڵبژاردن و رەشکردنی هەدەپە.

کلیکی ئەم لینکەی خوارەوە بکە بۆ خوێندنەوەەی هەوالەکە بە تورکی

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە