چەند بابەتێکی زانستی

Friday, 05/06/2015, 20:59

9020 بینراوە


 "بۆ نووسین بە دەست گرینگە؟ "
هەرچی بەرەو پێشکەوتن دەڕٶین، منداڵ وکامپیوتێڕ وسەفحەی/ کلیل / زیاتر لە گەڵمان ئاشنا دەبن. هەتاکو ئەوەی لە تەختەڕەش ودەفتەر، قامکەکانمان زیاتر بە کلیل ئاشنا دەبن تا ،،پێنووس،،. لەوانەیە لە داهاتوویەکی نە هێندە دوور نوسین بە دەست بە پێنووس وکاغەز فەرامۆش کرێ. ئایا ئەو ڕێکارە هێزی مێشک وهێزی خوڵقاندنی منداڵان کەم دەکاتەوە زیانی پێدەگەیەنێ؟ بەرهەمی لێکۆڵینەوەی تازە پێمان دەڵێ:،،، ئەرێ .،،،زەرەدی هەیە.
" پێنووس وکاغەز لە بەرابەر سەفحەی/ کلیل / ."
پڕۆفسۆڕ جیمز، لە لێکۆڵینەوەی خۆیدا دەچێتە لای ئەو منداڵانەی کە هێشتا / خوێندنەوە / فێر نەبون. ئەو منداڵانە دەکاتە چەند دەستە: تاقمێک لەوان دەتوانن،، پیتەکان،، بنووسن. بەڵام بە تاقمێکیان دەڵێن،لەسەر/ کلیل / بنووسە. لە هەمانکاتدا چالاکی مێشکی ئەو منداڵانە بە (ئەم،ئاڕ،ئای،) ئەندازە دەگرێ تا بزانن ئەو منداڵانەی کە ئاشنای / پیتەکان / بن مێشکیان چۆن ئاڵوگۆڕی بەسەردادێ؟ لێکۆڵەران زانیان کە کردەوەی مێشک کاتی فێر بوون ونووسینی پیتەکان بە ،، دەست،، وفێر بوون بە ،،تایپ،، لەسەرسەفحەی کلیل جیاوازی هەیە.
واوێدەچێ کاتێک منداڵ بە دەست دەنووسێ، مێشک بە جۆرێکی دیکە کردەوە لە خۆی نیشان دەدا. بۆیە فێربوون بە دەست پەیوەندی بە خوێندنەوە هەیە. بە باوەڕی/ جیمز /، ئەورێکارە بۆ منداڵان سەرەتایەکە بۆدەستپێکی خوێندنەوەو بۆ مەزن بوونی مێشک وبۆ ناسینیش زۆر باشە.
" کامپیوتێڕ لە فێرگەگان "
جیمز، دەڵێ لە هیندێک وڵاتاندا لە فێرگەکان بۆ منداڵان لە هێنانی کامپیوتێڕ پەلە دەکەن. ئەو لێکۆڵینەوەیە لەوانەیە ببێتە هۆی پێداچونەوەی ئەو کارە.(و: بەو مانایە ئەو وڵاتانە وادەزانن هێنانی کامپیوتێڕ بۆ فێرگەکان نیشانەی پێشکەوتنە). پڕۆفسۆڕ جیمزدەڵێ: هەرچی بەرەو پێشکەوتن دەچین، بەشێکی زۆری فێرکاریمان لە فێرگەکان لەسەر / کلیل / تەواو دەبێ. تەنانەت نووسینی/ جودا جودای/ پیتەکانیش گرینگیی خۆیان لەدەست داوە. جاچدەگا بە نوسینی وشەو رستەی ریزکراو.
وەرگیراولە، بی،بی،سی.
چێوراندن بۆ هەگوین زمانی کوردی: جەعفەر کەریمی.
٢٦/٢/٢٠١٥
سرنجی خۆم: بە پێی ئەو ئەزموونەی کە بە ساڵانە لە فێرگەکاندا فێری بوم، هیوادارم دایکو بابەکان بە پێی کاتو ئیمکان لە تەمەنی نزیک دووساڵیڕا منداڵەکانیان فێر کەن بە پێنووس لەسەر کاغەز وردەوردە فێری کێشانی خەتتورەسم بێ هەرچەند کارەکەیان رێکوپێکیش نە بێ گرفت نییە. گرینگ بەدەستەوەگرتنی،،، پێنووسە،،،.

" پنوموونی یان سەتڵوجەم یان سنگهێشە "
ئەو نەخۆشییە دەبێتە هۆی ئەوەی لە،، کیسەی هەوای سییەکان بەناوی میکڕۆسکۆپی هەوابەرناوی / ئاتوئۆلەکان / دەکەونە مەترسی. ئەو نەخۆشییە لە رێگای چڵکی ویرووسەکان یان باکتریەکان جار جارەش لە رێگای کاریگەری ،، میکروارکانییسمەکان / وتاقمێک دەرمان دروستدەبێ. نیشآنەکانی سەتڵوجەم ئەوانەن: کۆخە،ژانی رکەی سنگ، تەبوتا،گرفتی هەناسە کێشان.
بۆنیشاندانی ئەو نەخۆشییە،، تیشکی ئیکس،، و تێستی،، خڵتی سنگ،، پێویستە. دەرمانکردن پەیوەندی بە هۆیەکانی ئەو نەخۆشیە هەیە. ئەو سنگ هێشانەی کە بە/ ئانتی بیوتیک / چارەدەکرێن، ئەگەر هێش زێدە بن. بەڵام نەخۆش دەبێ لە نەخۆشخانە تیمار بکرێن.
سنگ هێشە یان سەتڵوجەم( نازانم لە باشووری وڵات ناوی چییە)،ساڵانە ٤٥٠ میلیون کەس تووشی دەبن! لەو رێژەیەش نزیکەی ٤ میلیون پێی دەمرن! هەرچەند / ویلیام لووسلەر / لە سەدەی ١٩ بەو نەخۆشیە گووت: کاپیتانی پیاوانی مەرگ. بەڵام بە دەرکەوتنی،، ئانتی بیوتیک،، یان ،،واکسێن،، لەسەدەی ٢٠ بووبەهۆی کەمبوونەوەی/ مەرگ/ لەو چەنگ ئەو نەخۆشییە. سەرەڕای ئەوەش/ سەتڵوجەم/ یان نەخۆشی سییەکان بە سەرما لە وڵاتانی رادەپێشکەوتوو لە نێوان مرۆڤی پیر یا کەمتەمەن دەبێتە هۆی مردن.
نیشانەکان: کۆخەی تووند، خڵتی سنگ، تەبوتا،لەرزینی زۆر، تەنگی هەناسە، هێشی رکەی سنگ لە کاتی هەناسەکێشان، زیادبونی رێژەی هەناسە کێسشان، بێ قەراری، نەخەوتن، هەروەها لە تەمەنی پیریشدا سەرەگێژە لە گەڵ خۆی دێنێ.
وەرگیراولە: زانستنامەی ئازاد.

پێست چییە؟
پێست بەشێکە لە دامودەزگای لەش بۆداپۆشینی/ جەستە /. بەشەکانی دیکەی پێست بریتین لە: موو، نینۆک، زار،لووت، ژووری پلکی چاو، ئەندامەکانی نێرینەو مێینەی پیاووژن، دامودەزگای هاڕین، دامودەزگای هەناسەکێشان. پێست لە دوولایە پێکهاتووە.یەک: رووی پێست ( ئەپیدرەم) ولایەیەکی ناسکی دەرەوەی پێست.
دوو: دەرم، لایەیەکی ئەستووری ناوخۆی پێستە.
پێست خاوەنی پانتاییەکی نزیک بە دوو میتر چوارگۆشەیە. یەکێکە لە مەزنترین ئەندامەکانی لەش. پێست بۆ لەش وەک،، پارێزەرێکە،، لەنێوان دونیای دەرەوە وماسوولکەکان کە لەئەندامانی ناوەوە ورەگەکانی خوێنی وعەسەبەکانی لەش پێکدێ. موو، نینۆک لەپێست سەرچاوە وەردەگرن. پێست بە شێوەیەکی بەربڵاو ئاڵوگۆڕی بەسەردێ. تەمەن کاریگەری لەسەر ئاڵوگۆڕەکاندا هەیەونیشانەیەکە لە نواندنی ئاڵوگۆڕەکانی هەیەجانی وسڵامەتی گشتی لە جەستەدا. پێست ئەندامێکی زیندوویە. هەرچەند لایەی دەرەوەی پێست ( لایەی شاخی پێدەڵێن) رووی دەرەوە نیشآن دەدا وپێکەوە جەستەو پانتایی پێست دروست دەکەن ویان سیللولی مردوو یانیوەمردوو پێکدێنن.
لەهەر تاکەکەسێکدا نزیکەی ٣٠هەزار دەنک لەو سیللولانە لە حەتوویەکدا دەوەرن! پاشآن سیللولی زیندوو جێگایان دەگرێتەوە.لەشی مرۆڤ هەتا تەمەنی ٧٠ساڵی خۆیدا بەشێوەیەکی مامناونجی نزیکەی ٤٧ونیوکیلۆگڕام پێست فڕیدەدا! هەروەها لە مانگێکدا پێستی هەر مرۆڤێک دەگۆڕدرێ وهەمیسان زیندوو دەبێتەوە.
وەرگیراولە: زانستنامەی ئازاد.

" جوبڕەئیل کێ بووە؟"
جوبڕەئیل یەکێک بووە لە چوار فریشتەی خودا لە دینە ئیبڕاهیمیەکاندا پەیوەندی هەبووە لە نێوان/ خدا / وپێغەمبەرەکانی. ئەو ناوە بە شێوەگەلی، جەبڕائیل، جێبڕاییل، جێبڕەییل، گابریل،گوتراوە.لە جیبڕئیل بە ناوەکانی فریشتەی/ وەحی، ئەقڵی یەکەم، نامووسی مەزن، روحی مەزن، روحی ئەمین ،ناوبراوە. لە مێژووی یەهوودیەت، مەسیحیەت، ئیسلام دا زۆر جار لە رۆڵی جەبڕەئیل باسکراوە. بە باوەڕی لایانگرانی ئەو دینانە جەبڕەئیل، حەزرەتی ئیبڕاهیمی لە ئاور رزگار کردووە، موسای لە حاند فێرعەون سەرکەوتوو کردووە.فێرعەونەکانی لە چۆمی/ نیل/ دا خنقاندووە. حەزرەتی داوودی فێر کرد کە ،،زرەی شەڕ،، دروست بکا. موژدەی دا بە/ یەحیا ومەریەم/ کە زەکەریایان دەبێ هەروەها / قوڕعانی / بۆ حەزرەتی موحەممەد نازڵ کردووە.
بە وتەی لایەنگرانی ئیسلام/ ئەو/ جار جارە راستەوخۆ جار جارەش بە شکڵی گەنجێکی جوان وخۆشروو بە ناوی/ دەحیە کەلبی / دەهاتە لای موحەممەد. ئەو لەشەوی میعراجدا هاوسەفەری موحەمەد بووە. بەڵام لە کۆتایی مێعراجدا لە نزیک/ کۆتایی سەفەر/ بە جێ ماوە وبە موحەممەدی گووتووە ئیدی ئیزنی نییە لەوە پێشتر بچێ. بەڵام موحەممەد بە تەنیایی چۆتە سەفەری مێعڕاج وجوابی ئەوەی نەداوەتەووە.
لەسەر قسەی موسڵمانان، جوبڕەئیل، پەنجا جار بۆ ئیبڕاهیم، چوارسەت جار بۆ موسا، دەجار بۆ عیسا، بیستوچوارهەزار جار بۆ موحەممەد نازڵ بووە. شێخ موفید دەڵێ:لە رەوایەتەکاندا هاتووە: جوبڕەئیل لە نێوان فریشتەکانی خودادا بە شکڵی پیاوێکی/ میانە باڵا /، ناوچاوان سپی، چاوڕەش، خاوەنی چوار باڵی سەوز کە ئاوێتە بون بە،، دووڕو گەوهەر،،. لەوتەیەکی دیکەدا دەڵێ:٦٠٠ باڵی هەبووە بە رازاوەبون بە ،،دووڕ،،.
" جوبڕەئیل لەسەردەمی یەهوودیەتدا"
ناوی جوبڕەئیل لەسەردەمی تازەو کۆن هاتۆتە سەرزاران، دووجار لە پەڕتووکی/ ئینجیلی لووقا / وێنەی موژدەبەخشێک بۆ لە دایکبونی/ یەحیا کوڕی زەکریا / ومووژدە بەخشی/ عیسا بۆ مەریەم/ هاتووە. هەروەها لە کتێبی،،دانیال،، دا ناوی هاتووە. لە یەهوودیەتدا جوبڕەئیل لە ریزی دووهەم هاتووە کە گرینگی پێدەدەن. چون ئەوان / میکایلیان / پێ گرینگترە. چونکی لەسەر ئەو باوەڕەن کە جوبڕەئیل، فەرمانی کوشتوو کوشتارو شەڕی بۆ نازڵ کردوون.یانی بە نازڵکاری شەڕو کوشتنی دەزانن.
وەرگیراولە: زانستنامەی ئازاد.

خواردنی خۆراک لە هەوای ناپاکدا
ئەو ماددانەی کەهەوای ناپاک پێک دێنن بریتن لە: مۆنۆکسیدکەربۆن( گازێکی سەممیە کەرەنگوبۆنی تایبەتی نییە وکوژەرە وبە چاو نابینرێ)،نیترۆژنار، هیدروکرینەکان( ئەووردەشتانەن کەلە هەوادا هەن وبەزەحمەت دێنەبەرچاو)،. ئەوگرووپانەی کە دەچنەژێر مەترسی هەوای ئالوودەوپیس ئەو کەسانەن: منداڵان، پیرەکان، دایکانی دووگیان، گیرۆدەبوان بە نەخۆشی دڵ،. هەوای ناپاک( تۆزئاوی)وخراپ بە هێرشکردنە سەر سیللولەکانی لەش دەبنە هۆی گرفتونەخۆشیەکانی جۆراوجۆر.
هۆیەکانی خراپبونی ژینگە وێنەی/ تیشکی ماوەڕای بنەوش، ئەڵکۆڵ، وناپاکی ژینگە / دەبنە هۆی ئەوەی لە ،،لەش،، نەتوانێ بەرەنگاریی لە خۆی نیشان بدا. بۆیە ئۆرگانەکانی لەش وکردوەی سیللولەکانی جەستە بەهۆی خرابون تووشی زەرەد دەبن وخەساریان پێدەگا.
ئانتی ئۆکسیدانەکان( رۆڵی سەرەکیان هەیە لەدژی تووشبون بە شێرپەنجەی) ، هەروەها گرینگیان هەیە بۆ لە ناونە چونی سیللولەکانی لەش. بونی ئانتی ئۆکسیدەکان لە جەسەتەدا دەبنە هۆی ئەوەی کە ئەو ماددانەی کە لەرێگای هەوای پیس دێنەناولەش لە ناو بچن. سەرچاوەی گرینگی خۆراکی ئانتی ئۆکسیدەکان ویتامینەکانی( ئی وسی) ن. هەروەها کاروتنوئیدەکان وسەلینومەکانن ( سەلینومەکان ئانتیئۆکسیدێکی بە هێزە بۆ تەندرووستی لەش).
وەرگیران لە: زانستنامەی ئازاد.

خوماری چییە؟
خوماری حاڵەتێکە کە دوای تەواوبونی سەردەمی ،، نەشئەگی،،دەستپێدەکا. لەناو کەسانی ئەڵکۆڵیشداکە مەستی لەسەریان پەڕی خوماری دایاندەگرێ. خوماری حالەتی دژبە نەشەگییە. یانی دوودژبەری راستەقینەی یەکترن کە پەرێشانی وخۆشی دروست دەکەن.
" هۆیەکانی روحی ورەوانی زوماری چییە؟ "
بێ تاقەتی، بەدخوڵقی، سەرهێشي، دڵهوورەو،نیگەرانی، بێقەراری،تووڕيیی، بێخەوی، بۆکۆنتڕۆڵ نەکردن، خەمۆکێ، دووری لە کۆمەڵگا، بێ حەوسەلەگی،.
" هۆیەکانی جەستەیی خوماری"
ئارەقەکردن، گرفتی ماسوولکەکان، هێشی گشتی لەش، هەستکردن بە فشارێکی زۆر لەسەر ڕکەی سنگ، تەنی هەناسە، ژانی ئەسقانەکانی لەش، لەرزینی لەش، دڵهێشەو ڕشانەوە.
" هۆیەکانی مەزن چن؟ "
حاڵەتی ڕشانەوەی زۆر، تووڕەیی وگرژی، بێهێزیەکی زۆر، دڵهێشە، قەبزی، کەمبونەوەی بینایی چاوان، بێئیشتیایی، کێشانی جگەرەی زۆر، زگچون یان ئیسحالێکی زۆر.
بەشی دوو
برۆچیە:
برۆ بە مووی سەرەوەی چاو دەڵێن. کە کەوانەی تایبەتی وەوکو چاوی هەیە. ئەو کەوانەیە بەموویەکان یارمەتی دەدا کە تەڕایی( نم) نەچێتە کەنارەکانی برووناو چاو. برۆ وێڕای مڕژۆڵ بۆ پێشگرتن لە تیشکی راستەوخۆی هەتاو کاریگەری هەیە. هەروەها برۆ لە کاتی خۆیدا حاڵەتەکانی/ هەستووئاماژە / مرۆڤ بە یارمەتی دەمووچاوی شکڵ دەدا.
وەرگیراولە: ویکی پێدایا.
چێوراندن بۆ هەنگوین زمانی کوردی: جەعفەرکەریمی
٢٤/٤/٢٠١٥
تێبینی: ئێستەی کە باسی چاوبرۆ کرا ئەو چەند وشەیەم بۆ هات.
جڵەوکێشی ئەستێرە:
قەڵەم کێشی برۆی تۆو
تیشکی چاوەکانت
چاوەڕوانم بێ
کوا لە ئەستێرەولەئاسمان دەڕوانم
فریوی کاروانکوژەش ناخۆم
ئەگەر
تۆ ببی بە ئەوینەوانم.
ج / ک

خۆکوژی لە ئامریکا
خۆکوژی لە ئامریکا / دەیەمین/ هۆیە بۆ مردن لە ئامریکا. لەساڵی٢٠٠٩ بەرێژەی٣٦٩٠٩کەس بە هۆی خۆکوژی مردون! لەوساڵەدا ئەو رێژەیە لەریزی/ شەشمین/ دابووە بۆ مردنی مرۆوەکان. هەروەها شازدەهەمین بووە بۆ خۆکوژی ژنان! هەروەها سێهەمین بووە کە بۆتەهۆی مردن لە ناو گەنجەکای تەمەن ١٥تا٢٤ساڵ! دەوڵەتی ئامریکا حەولدەدا هەتا یارمەتی لەسازمان ودامودەزگای جۆراوجۆرەکان وەربگرێ هەتا رادەی خۆکوشتن کەم ببێتەوە.
لەیاسای بنەڕەتی ئامریکادا تاقمێک لەیاساکانی دژی خۆکوژی کە یارمەتییان دەدەن دژبەخۆکوشتن دووبارە چاویان پێدادەخشێننەوە. لەوولاتەدا نرخی خۆکوژی پەیوەندی بە باری خراپی ئابوری وبێکاری هەیە. کە راستەوخۆ کاریگەری خراپ دروست دەکەن.
" دەسترێژی فیشەک لە فێرگەکاندا! "
ئەوکارە جورمێکە لە تووندووتیژی بە چەک لە ناوەندی فێرکاری یان ناوپاسی فێرکاران کە روودەدا. لەو تووندووتیژیانەدا کەسێک بە چەکی گەرم دەسرێژی لە قوتابیان دەکا. ئەوکارە خراپە لەو وڵاتانەدا روودەدا کە هەڵگرتنی چەک ئازادە. بەڵام ئەو کارە لە ئامریکا، کانادا، میکزیک، زۆرترە!
وەرگیراولە: زانستنامەی ئازاد.

" دژە ژنی یا ژن ستیزی"
جۆرێک لە دەرکەوتەی کۆمەڵگایە کە لە وێدا/ ژنان / دەکەونە ریزی جیاوازی وڕقووتووڕەیی یان متمانەیان پێناکرێ. دژەژنی( ژن ستیزی)  وپەیوەندی هەیە لەگەڵ،،تووندووتیژی دژبەژن،،. ئادرین ریخ،،ژن ستیزی بە دووژمنی وتووندوتیژییەکی سازماندراولە قەڵەمدەداکە بە داخەوە بۆتە کارێکی نۆڕماڵی رۆژانە.
لێکۆڵەرانی دەروونی، لەسەر ئەوباوەڕەن کە/ نفرەت لە ژنان / بە تووڕەیی سەرەتایی/ منداڵ / دەستپێدەکا لە حاند/ دایکی /. بۆیە کۆمەڵگا ئەرکی پەروەردەکردنی منداڵی خستۆتە سەر شانی ژنان. چودرۆڤ، لەسەرئەوباوەڕەیە کە بەشداری کامڵی ،، پیاوان ،، لە ئاست پەروەردەکردنی/ منداڵ/ دەتوانێ ریشەی قوڵی / دژەژنی/ لە کۆمەڵگا دەرمان بکا.
" ژن وپیاو لە شارستانیەتی یونانی دێرین( باستان )"
لە یونانی باستان ژن وپیاو لە کۆمەڵگادا بەرابەر نەبون. هەم لەبواری یاسایی، هەم لەبواری کۆمەڵگایی، هەم لەبواری زانستی. بۆ نمونە: هاوتەریب لە گەڵ سەردەمی ،،ئەرەستوو،،.،،،،،. ئەرەستوو منداڵی/ کچ / وەک جۆرێک لارێیی لە حاند/ کوڕ / دادەنا. بە ژنانی دەگووت: جۆرێکن لە ناهەنجاریی لە ناو سرووشتدا بەڵام ئەرەستوو خۆشبەختی کۆمەڵگا دەبەستێتەوە بە خۆشبەختی/ ژن / ویەکسانبونی خۆشبەختی ژن وپیاوبە پێویست دەزانی. تێوریەکانی/ ئەرەستوو / لە پەیوەندی ژن وپیاودا هەتا سەدەی ١٦ زایینی بڵاو بوونەوە.
وەرگیراولە: زانستنامەی ئازاد.

سرنجی خۆم لەسەرئەو بابەتە بە کورتی:
منیش وەک زۆربەی تاکەکان لە کۆمەڵگای کوردەواریدا قەت نەمتوانیوە بەشێوەیەکی باش وسەردەمیانە هەڵسووکەوت لەگەڵ کێشەی ژن لە کوردوستان بکەم. تەنانەت لە بنە ماڵەکەشمدا سەتان کەمووکورتیم هەبووە. تامردنیش تەواو نابێ.! هەزاران پیاو هەنە کە تێکەڵاوی سیاسەتن، تەنانەت بەرپرسیشن بەڵام لە ناو خۆی ماڵەکەیاندا کەسایەتی جودایان هەیە. ئەگەر لەبواری کێشەی سیاسی چاو لە سەرهەڵدانەکانی کورد بکەین بە بێ دەمارگرژی دەتوانم بڵێم،پ،ک،ک،و شۆڕشی باکور هەنگاوی مەزنیان بۆ دووبارە وەدەستهێنانەوەی کەسایەتی ژن هەڵێناوەتەوە. ئەوڕۆ ژن لە زۆر بواراندا لە مەیدانی تێکۆشان دایە. خاڵی هەرەلاوازی شۆڕشی مەڕحومی مەلا مستەفابارزانی ئەوە بوو، قەت ژن نەیتوانی لە شەڕی سیاسی وچەکداری بەشدار بێ. تاقولۆق بەدەگمەن هەبوون بەڵام وەک سیستم خاڵی هەری لاوازی ئەو سەردەمە بوو.چاو لە بارودۆخی ژن بکەین لە عەڕەبستان کە ناوەندی دونیای ئیسلامە مرۆڤ شەرم دەیگرێ. لە وڵاتێکی وەک ئێرانیش،،ژن،، کەرەسەیە بۆ کاتی دەنگدان وهەڵبژاردن. بەڵام لەبواری خوێندن زانکۆدا خراپ نییە. بەڵام ژن ناتوانێ ببێتە سەرۆککۆماریا پارێزەر یا دادوەر یا شاهید، یا مافی تەڵاقی پێنەدراووە. یان بێئیزنی پیاو ناتوانێ پاسپۆڕتی هەبێ وسەفەر بکا بۆ دەرەوەی وڵات و،،،،،.
ج / ک

دوو بابەتی تەندروستی
یەک:هێمووفیلی یان خوێن شلی چییە؟
نەخۆشییەکی/ ئیرسی یا میراتییە/ کە لەش یان جەستە کاتێک، رەگێکی خوێنی،دەپچڕێ ئەندامەکانی لەش توانای راگرتنەوەی،،خوێنی،، کەمدەبێتەوە.. هێمووفیلی نەخۆشییەکەی بەربڵاووە. لە نێوان ٥هەتادەهەزار منداڵی کوڕ یەکیان تووشی ئەو نەخۆشییە دەبن. هێمووفیلی جۆری(ب) لە نێوان ٢٠هەتا ٣٤ هەزار منداڵی ،،کوڕ،، دووچاری دەبن. ئەو نەخۆشییە تەنیا هی کەسانی / نێرینەیە /.(و: کەسانێک کە تووشی ئەو نەخۆشییە دەبن کاتێک کە بەشێکی لەشیان بریندار دەبێ وڕەگێکی لەشیان دەپسێ،زۆر درنگ خوێنیان رادەوەستێ).
دوو: جیاوازی لە نێوان هۆشی ئەقڵانی وهۆشی هەیەجانی چیە؟
لێرەدا ئاماژە بە جیاوازی ئەو دوو شێوە هۆشە دەکرێ. ئەو دوو هۆشە/ دژ/ بە یەکتر نین. بەڵام پێکەووە جیاوازن. هۆشی هەیەجانی بە توانایی تێگەیشتنی ورد وهەڵسەنگاندنی ئەو تێگەیشتنە بە حیسێب دێ. دەروونناسان بە کەڵکوەرگرتن لەو پێوەرانەی کە هۆشی سۆزداری بە هەڵسەنگاندنی کەسانێک کە خاوەنی بەهرەی هۆشی باڵان وکەسانێک کە خاوەنی لێهاتوویی/ عاتیفی/ پڕهێزن لێکۆڵینەوە دەکا وجیاوازیەکانیان بەدەست دێنێ.
ئەو پڕۆسەی لەئاست ژنان وپیاوان تاڕادەیەک جیاوازە. ئەو پیاوانەی کە خاوەنی بەهرەی هۆشی باڵان لەرووی مەیل وتواناکانی بەر بڵاوی/ ئەقڵانی/ ناس دەکرێن. بە پێچەوانەی ئەو پیاوانەی کە لە بواری هۆشی عاتیفی بەهێز لە پێشەوەن ولە کۆمەڵگادا زیاتر هەست بە بەرپرسیاتی دەکەن.
ئەو ژنانەی کە تەنیا بەهرەی هۆشی باڵایان هەیە لە بەیانکردنی بابەتەکانی ئەقڵانی وباوەڕەکانی خۆیاندا متمانەی زیاتریان بە رامانی خۆیان هەیە. بە پێچەوانەی ئەو ژنانەی کە لە نەزەر هۆشی عاتیفی بە هێزن، هەستەکانی خۆیان بە شێوەیەکی راستەوخۆ دەدرکێنن ولە ئاست خۆیاندا / ئەرێنی / بیر دەکەنەوە، ژیان بۆ وان ماناداروکۆمەڵگایی دەژین. هەروەها ئەو ژنانەی هەستەکانیان بە شێوەیەکی باش نیشاندەدەن و بە باشی هەستەکانی دەروونیان کۆنتڕۆڵ دەکەن.هەرچەند جیاوازی،،مێشک،، لە نێوان / ژن وپیاو / ئیسپات بووبێ، بەڵام لەسەر ئەو بنەمایە ناکرێ بۆ جینسی تایبەت، پاشکەوتووی هۆش یا پێش کەوتوویی هۆش لە نرخ بدەین ودیاری بکەین.و(و: مەبەست ئەوەیە ناکرێ بە گشتی بڵێن ژن لە پیاو لە پێشترە، یان پیاولە ژن لە پێشترە).
وەرگیراولە: زانستنامەی ئازاد.

دوو جینسگەرایی
دووجینسگەرایی یەکێکە لەمەیلەکانی جینسگەرایی لەتاکداوراکێشانی جینسی یان مەیلی جینسی بۆهەم / نێرینەو هەمیش بۆ مێیینە/. ئەو مەیلی یا ئەو هەستە دەتوانێ هەم فیزیکی بێ وهەمیش ئیحساسی. کەم یا زۆربونی ئەو ئیشتیایە پێویست ناکا یەکسان بێ. دوو جینسگەرایی یەکێکە لە ٣ حاڵەتی مەیلی جینسگەرایی سەرەکی لە ئینساندا.کەسانێک کە مەیلی جینسی ناروونیان هەیە لە ئاست جنسێک بە جنسێکی دیکە، خۆیان وەک/ دووجینسی / دەدەنەناسین. جگە لەوەش دوو جینسگەرایی لە ئاژەڵیشدا بونی هەیە. کەڵک وەرگرتن لە دەسەتەواژەی دووجینسگەرایی لە سەدەی ١٩ سەری وەدەر ناووە.
" بێ جینسگەرایی یا بێ جینسی یان،، ئاسکژواڵیتی،،"
لەو حاڵەتەدا مرۆڤ هیچ مەیلێکی جینسی تێدانییە. نە لەگەڵ / نێر/ نە لەگەڵ / مێ/.ناخوازێ کاری سێکسی بکا. واوێدەچی / یەک لە سەتای / خەڵکی جیهان،، بێ جنسگەران،،. ئاسکژواڵیتی یان دوور بون لە سێکس یان بەتەنیا مانەوە ( بێوەپیاو) لە تاکەکاندا جیاوازەلە یەکتر. دووربون لە سێکس هەڵبژاردە نییە وشەخس دیاری ناکا کە مەلی جینسی هەبێ یان نا. چون هیچ داخوازیەک بۆ کاری جینسی لە خۆی نیشان نادا.هەڵبەتە تاقمێک،، ئاسکژواڵ،،سێکس ئەنجام دەدەن بە بێ ئەوەی مەیلیان لەسەر بێ ئەو کارە لە گەڵ لایەنی دووهەم ئەنجام دەدەن.
وەرگیراولە: زانستنامەی ئازاد.

" راشیتیسم چییە؟"
راشیتیسم یان نەرمی / یەسقانەکان / جۆرێک لە نەخۆشییە کە پەیوەندی بە گەورەبونی یەسقانەوە هەیە کە لە منداڵانی ساوادا یان منداڵاوندا دەبینرێ. لەو نەخۆشیەدا یەسقانەکانی منداڵان بە هۆ گەلێک،، نەرم،، دەمێننەوە. ئەو نەخۆشییە دەبێتە هۆی/ خوار/ بونی یەسقانەکان وپێشگرتن لە گەورەبونی یەسقانەکان.
لەو حاڵەدا ئیمکانی ،،، شکانی،،، یەسقانەکان زیاترە. هۆی سەرەکی ئەو نەخۆشییە کەمبونەوەی ویتامین/ دی/ یە. بەڵام نەبونی / کالیسیۆم/ رۆڵی سەرەکی هەیە. راشیتیسم لە ناوئەو منداڵاندا زیاترە کە تووشی / کەمخواردن یان نەبونی خۆراک / دەبنەوە. هەژاری ونەداری ( و: ماڵی بە سێ چەپەی بە قوڕ گیرێ) هۆیەکانی ئەو نەخۆشییە زیاتر دەکا. لە ناو گەورەساڵێشدا ئەو نەخۆشییە بونی هەیە.
" هۆیەکانی گیرۆدە بون"
یەک: منداڵی شیرەخۆرە کاتێک دایکیان بەرادەی پێویست تیشکی خۆر لێی نادا.
دوو: منداڵانی شیرە خۆر کە تیشکی خۆریان ناگاتێ.
سێ: کەسانێک کە بە هۆی لاوازی لە " هاڕینی لاکتۆز" ی شیر بێ بەشن. وناتوانن بیخۆنەوە.
چوار: منداڵانێک کە / دایکیان / لە کاتی ،،حامیلەگیدا،، دووچاری کەمبونی ویتامین/ دی/ دەبن.
" هۆیەکانی نەخۆشی"
ویتامین ،،دی،، بۆ راکێشانی / کەلیسیۆم لە ریخۆڵەکاندا پێویستە. ئەگەر ئەو ویتامینە کەمبێ، کەلیسیۆم راناکێشرێتە لەش. بۆیە یەسقان وددانەکانی مرۆڤ تووشی نوقسان دەبن. تەنانەت ماسولکەکانیش گرفتیان بۆ دروست دەبێ ولاواز دەبن. ئەو خواردنانەی کە پڕن لە ویتامین،،دی،،.
بریتین لە: رۆنی کەرە،هێلکە، رۆن ماسی، رۆنی مارگارین، شیر، ئاوی میوە،هەر وەها پێویست بە وەبیر هێنانەوەیەکە، نەخۆشی ڕاشیتیسم نەخۆشییەکی ئیرسییە. ( میراتی).
وەرگیراولە: زانستنامەی ئازاد.

" رەخنەگەرانی حەزرەتی موحەممەد "
ویلیام موویر،، لەسەر ئەو باوەڕە بووکە/ موحەممەد / لە گەڵ دوژمنەکانی کە حازر نەبون،، تەسلیم،، بن هیچ نەرمیەکی لە خۆی نیشان نەداووە. ئەو کەسایەتیە( ویلیام) بۆ راستی ودروستی قسەو رەخنەکانی خۆی ئاماژە بە چەند نموونەیەک دەکا ودەڵێ: شایی وهەڵپەڕکێ لەسەر جەستەی کوژراوەکانی قەبیلەی،، قوڕیش،، لە شەڕی/ بەدەر / دا، ئیعدام کردنی دیلەکانی قوڕیش لە شەڕی بەدردا بە هۆی گومانلێکردن یا دوژمنایەتی سیاسی، شکەنجە کردنی/ کەنانە کوڕی رەبیعە / وبرازاکەی دوای سەرکەوتنی شەڕی،، خەیبەر،، چون شوێنی شاردنەوەی / زێڕو جەواهیری / قەبیلەکەی ئاشکارا نەدەکرد. پاشان بە گوناحی ئەوەی راستیەکان نادرکێنێ دەستوری پەڕاندنی،،ملی،، دا.پاشآن دەستوریدا کە هاسەری رێبەری یەهوودیەکان ببنە ناو چادرێک.
سەروەتووسامانی٢ تایفەی یەهوودی دەستی بەسەردا گیرا ولە شاری/ مەدینە / دەرکران. تایفەی سێهەمی یەهودیەکان کە جیرانی تایفەکانی دیکە بون،دەستور درا پیاوەکانیان کە ١٠٠ کەس دەبون بکوژن وژن ومنداڵەکانیان لە ناو بازاڕدا بفرۆشن.
ئیبنی وەڕاق،، لەسەر ئەو باوەڕەیە کە بە پێچەوانەی ئەو رێنموونیانەی کە ،، موحەممەد،، بۆ لە ناو بردنی نەیارەکانی رقو کینەی وهەستی تۆڵە کردنەوەی بە کار دێنا بۆ خۆی باوەڕی بەو رێنمویانە نەبووە.بۆیە بەرانبەر بە نەیارەکانی لە شاری / مەککە / و یەهوودیەکانی شاری،، مەدینە،،ر‌قووتووڕەیی نیشان داوە./ وەراق/ بۆ نموونە باس دەکاو حەدیسێک لە،، سەحیحی بوخاری دێنێتەوە ودەڵێ:
تاقمێک لە قەبیلەی،،عەکەل،،هاتنە ناوشآری / مەدینە/ وبوونە ئیسلام. بەڵام ئاووهەوای ئەو شآرە یان پێ سازگار نەبوو.خواستیان لە مەدینە بڕۆنەدەرێ.حەزرەتی مەحەممەد،دەستوری پێدان لە شوێنی حاوانەوەی وشترەکانی کە دەکرانە خێر بۆ چاکبونەوەیان وەک دەرمان، لە شیرو میزی ئەو وشترانە بخۆنەوە! ئەوان ئەو کارەیان کرد وچاکبونەوە. بەڵام پاشآن لە دینی ئیسلام وەرگەڕآن وپەژیوان بوونەوە. وشترەوانەکان (شوان)، وشترەکانیان لێ کوشتن، یان لێیان دزینو بردیان بۆ خۆیان.
موحەممەد، تاقمێک لە لایەنگرانی خۆی نارد تا بیانگەڕێننەوە شاری / مەدینە /. موحەممەد دەستوریدا، لاقیان ببڕن، چاویان بە ئاسنی داغ، داغ بکەن.دەستوولاقیان بڕین، خوێن شۆڕ شۆڕ دەڕۆیی. بەڵام / موحەممەد/ بۆ سارێژکردنی برینەکانیان هیچ یارمەتیەکی نەدان وهیچ کردەوەیەکی لە خۆی نیشان نەدا.ئەوەندەیان خوێن لە جەستەی رۆییشت....تا...گیا....نیان.. لە ...دەست دا.
سرنج بۆ خوێنەری دوورناس: ئەو بابەتەم لە رووپەڕی،،، ویکی پێدیا یان زانستنامەی ئازاد،،، وەرگرتووە. سەبارەت بە کاری وەرگێڕانیش من ئەو مافەم نەبوو هیچ شتێکی لێ زیاد یا کەم بکەمەوە. دەقەکەم وەک خۆی هێناوەتە سەر شیرین زمانی کوردی.

" زمان ناسی "
زمانناسی زانستێکە کە بە متاڵاو چاخشاندنی رێچاررێی/ زمان/ دەگەڕێ. زمان چییە؟ زمان چۆن کردەوە لەخۆی نیشان دەدا؟ کام چوار چێوە لە خۆی دیاری دەکا؟ مرۆوەکان چۆن پەیوەندی بە یەکترەوە دەگرن؟ زمانی مرۆڤ لە گەڵ زمانی پەیوەندی گیانلەبەرەکانی دیکە کام جیاوازی هەیە؟ منداڵ چۆن قسە دەکا؟ چۆن فێر دەبێ؟ زمانی مرۆڤ چۆن بەرەو پیش چووە؟ زمانەکان چۆن خزمایەتیان پێکەوە هەیە؟ تایبەتمەندیەکانی هاوبەشی زمانەکانی سەر دونیا کامانەن؟ بۆ چی زمان ئاڵوگۆڕی بەسەر هاتووە؟،،،،،،ودەیان پرسی دیکەیە کە،،زمانناسی،، جوابیان دەداتەوە.
زمان ناسی بە مانایەکی نوێی،زانستێکی تارادەیەک تازەیە کە تەمەنی نزیک ١٠٠ساڵە. بەڵام متاڵاکانی تایبەتی لە بارەی / زمان/ دەگەڕێتەوە بۆ چەند سەدە پێش زایین. بەومانایە کاتێک،، پانینی،،( زمانناسێکی هیندیە کە رێزمانێکی کامڵی بۆ زمانی سانسکریت دروست کردووە)چوارچێوەیەکی بۆ زمانی سانسکریت پێکهێنا لە بواری زمانناسیدا.
لایەنەکانی جۆراوجۆری زمان لە چوارچێوەی، سەرف،نەحو، دەنگناسی، واژەناسی، ماناناسی، کاریگەری ناسی زمان، رەوانناسی زمان، عەسەب بناسی زمان، زمانناسی دادوەری، زمانناسی بالینی، زمانناسی شی کردنەوە، زمانناسی پەروەردە،وزمان ناسی ئەقڵو فەلسەفە،شی دەکرێنەوە.زمان دەرکەوتەیەکی ئاڵۆزی ئینسانی وکۆمەڵگاییە، بۆ متاڵای گشتی بۆ متاڵای ووردە زمانەکان کەڵکوەرگرتن لە زانستگەلی پەیوەندیداری دیکە پێویست نییە.
لە راستیدا متاڵای هەمە لایەنەی  زمان،کردەوەیەکی چەند لایەنەی گەرەکە. بۆیە زمانناسی جگە لە متاڵای لایەنەکانی تاریفی ونەزەری زمان، پێویستی بە رێکاری ناسین، رەوانناسی، خەڵکناسی،کۆمەڵگایی، هونەری،ئەدەبی،فەلسەفی، نیشانەکانی ناسینی زمان گرینگە. بۆیە متاڵاکانی وەک: پەیوەندی هێدیگەرایی لە نێوان زمان وزەین، زمان وناسین، زمان وکردەوەکانی فەلسەفی، زمان وئەقڵ، زانستی زاتی، فێربونی زمانی یەکەم، کارایی زمان وژینگە، زمان ویاسا، زمان وهۆشی ساختە، زمان وفەرهەنگ، زمان وکۆمەڵگا، زمان وکامڵبونی مرۆڤ، زمان وسیاسەت، زمان وبیرکردنەوە.
نیشانەکانی دیکەی پەیوەندی دەتوانن ژێرخانێک بن بۆ رشتەی،،، زمانناسی،،،. ئەو کەسانەی کە پێیان دەگوترێ/ زمانناس/ بە پێچەوانەی ڕای گشتی پێوەست ناکا چەند زمان بزانن. چون زمانناس لەسەر،واژە، دابەشکردن، ماناو........ لێکۆڵینەوە دەکا شییان دەکاتەوە.
وەرگیراولە: زانستنامەی ئازاد.

زوولەخەوهەستان بۆدڵ خراپەو پیری پێشوادە دێنێ
بە پێی راپۆڕتی سڵامەتی، ئیسنا، کە لێکۆڵینەوەی لەسەر ٣هەزارو ١٧ کەس تەمەن٢٣تا٩٠ساڵانەدا ئەنجام داوە. بەرهەمی ئەو کارە وانیشان دەدات،، زووهەستان،، لە خەو بۆ ئەنجامیدانی وەرزیشی بەیانیان بۆ / دڵ / ی مرۆڤ قازانجی نییە. لەوانەیە ببێتە هۆی نەخۆشی رەگەکانی دڵ. هەروەها زووهەستان لە خەو دەبێتە مایەی هاتنی پیری بێوادە وزوو.
بابەتی دوو:
دایکو باوکی جگەرەکێش ومنداڵانی نەخۆش: منداڵی دایکوبابی سیغارکێش زووترتووشی نەخۆشی/ دڵ / دەبن. لە لێکۆڵینەوەی لێکۆڵەرانی کۆگای دڵی ئامریکا بەشدار بوانی متاڵا کراو لە مەترسی دڵ لەسەر گەنجەکانی وڵاتی / فەنلاند / ئەنجامیان داوە لە ساڵی ١٩٨٠هەتا ١٩٨٣، لەسەر ئەو منداڵانەی کە لەژێرکاریگەری خراپی جگەرەکێشاندا بون.بەرهەمی لێکۆڵینەوەی ئەوکارە ئەوەبووەکە،بینراوەکە کارەکانی سەرەوەیی شەریانەکانی دەنگی / دڵ / هی گەورەساڵانی لە ساڵی ٢٠٠١هەتا ٢٠٠٧ کۆ کراوەتەوە، دەرکەوتووە ئەو منداڵانەی کە دایکوبابیان جگەرەکێش / نین / سالمترە لەو منداڵانەی کە دایکوبابیان جگەرەکێشن.( یانی منداڵێک کە دایکوبابی جگەرەناکێشێ نەخۆشی دڵی کەمترە لەو منداڵی ئەو دایکوبابەی جگەرە دەکێشێ).
بابەتی سێ:
ژنانی قەڵەو زیاتر تووشی شێرپەنجە دەبن:
بە پێی لێکۆڵینەوەی ناوەندی شێرپەنجە لە وڵاتی / ئیتالیا / ژنانی قەڵەو زیاتر تووشی شێرپەنجەی، ریخۆڵە، کیسەی زراو، منداڵدان، گورچیلە، گەروو، پانکڕاس، یان جۆرەکانی شێرپەنجەی مەمک دەبن. دوکتور،جوولی شارپ، بەرپەسی گرووپی لێکۆڵینەوە دەڵێ: ئاڵوگۆڕکردنی ژیان، تەرکی جگەرە، دابەزاندنی کێشی لەش،شێوەی خواردنی سالم، نەخواردنەوەی ئەڵکۆڵ، بۆ کەمکردنەوەی تووشبون بە شێرپەنجە کاریگەری خۆیان هەیە.لەوانەیە مرۆڤ تووشی شێرپەنجە ببێ، بەڵام ئەو کارانە قازانجیان زۆرە.
وەرگیراولە: زانستنامەی ئازاد.

ژیانی زەردەشت
هەرچەندلەپەڕتووکی،، ئاوێستا،،دالە بڕێک شوێندائاماژە بەناووپاشناووهیندێک لەرووداوەکانی ژیانی زەردەشت کراوە. بەڵام ژیاننامەی وی بەشێوەیەکی رێکوپێک ریزبەند نەهاتۆتە بەرچاوان. شاهیدانی هەیی وانیشان دەدەن کە شەرحی ژیانی زەردەشت لەبەشی/ نەسک (بەش)،لە٢١ نەسک،) لەیاوێستادا بە ناوەکانی، سپەند، چێهرداد،وشتاسپ ساست هاتووە. دەقی سەرەکی ئاوێستا بە وەرگیڕانی زمانی / پەهلەوی / لەبەردەستدانییە بەڵام خولاسەی بابەتەکانی لە پەڕتووکی هەشتمی / دینکرد ( کردەوەکانی دین)، نەقڵ کراوە. زانیاریەکانی مێژوویی وراستەوخۆ لەبارەی ژیانی زەردەشت زۆر کەمن. ئەوەی کە لە ئاوێستادا دێتەبەرچاو ئەوەیەکە: زەردەشت، لە منداڵیەوە پەروەردەی ئایینی دیوە. چونکی لە گاتاکاندا / یەسنی٣٣، بەندی١ / خۆی گووتویە ،،، زووتەر،،، کە لەدیندا بە پیاوێک دەڵێن کە کامڵ بووە بۆ بەڕیوەبردنی ئەرکی ئایینی.
لە گاتاکاندا،، یەسنی ٤٣،،ئاماژە بە وەحی دەکا کە لەلایان/ ئاهوورامەزدا / بۆی نازڵ بووە. زەردەشت بۆ پەرەپێدانی دینی خۆی زەحمەتی زۆری بینیوە. لە سروودەکانی خۆیدا/ یەسنی ٤٦، بەندی ٢ /لە هەژاری وکەمی ئەندامەکانی خۆی دەدوێ ودەڵێ:لە خراپەکاری پێشگۆیان ورووحانیەکانی هاووڵاتی خۆی وەک: بەندوەکان وگەرهە مەکان(دوژمنانی ئایینی زەردەشت)، لە / یەسنی ٤٩، بەندی١و٢ / ناودەبا. لە کۆتاییدا لە شوێنی لە دایکبونی خۆی دوور دەکەوێتەوە ودەچێتە وڵاتێک کە پادشاکەی/ کەی گەشتاسب / بووە. لەوەی سەرکەوتن بەدەست دێنێ. کەی گەشتاسب، دەبێتە زەردەشتی.
بەڵام پادشاکانی دیکە دژی دەبن. لە،، ئابان یەشتی ٥، بەندی ١٠٩دا،، هاتووە کە لەنێوان دژبەرانی زەردەشت/ ئەرجاست /ی توورانی لە هەموان دژبەرتر دەبێ. بە پێی دابو نەریتی، زەردەشت، لەتەمەنی ٧٧ ساڵیدا کوژراوە وقاتڵەکەشی ناوی،،، توورابراتوور،،، بووە! ئەوقاتڵە لەوڵاتی تووران بووە. کاتێک کە لە ئاورگەی/ بەلخ / زەردەشت و٧٢ هاوڕێی خەریکی عیبادەت بون کوشتوویە.( و: لەراستیدا ترۆری کردوە) بۆیە توورانیەکان ناوی بکوژی زەردەشت وەک ،، قارەمانی توورانیەکان،، پێناسەدەکەن.( بەداخەوە).
وەرگیراولە: زانستنامەی ئازاد.

" شێرپەنجەی خوێن یا، لووسمی یا،لوکمیا چییە؟ "
نەخۆشییەکە کە زوو بڵاو دەبێتەوە وخۆش خیم نییە. ئەو نەخۆشییە بە هۆی زیاد بونی/ خڕۆکەکای سپی خوێن،یان، گلووبول / لە خوێن ومێشکی یەسقان دروست دەبێ. دەستەواژەی،،لووسمی،، بە مانای خوێنی سپی تاریف دەکرێ. لووسمی یەکێکە لە چوار شێرپەنجەی هەیی لە ناو منداڵاندا. لە نەخۆشی/ لووکمی / یا شێرپەنجەی خوێن، مێشکی یەسقان بە شێوەیەکی نۆڕماڵ بە شێکی زۆر/ سیللولی / خوێن دروست دەکا. ئەو سیللوولانەی خوێن لە گەڵ سیللوولی نۆرماڵی خوێن جیاوازن ودژکردووە لە خۆیان نیشان نادەن.
بۆیە درست بونی سیللوولی/ سپی /ی خوێن، خوێنی سرووشتی رادەگرێ وتوانای مرۆڤ لە بەرانبەر نەخۆشیەکاندا لە ناو دەبا.( و: بەوواتایە سیللوولی سوور هێدی هێدی لەنادەچن هی سپی جێگای دەگرێتەوە). سیللولی / لووکمی / هەروەها بۆ دروستکردنی هەمە جۆرێک سیللوولی خوێنی کە لە رێگای مێشکی یەسقان دروست دەبن: وەک، خڕۆکە سووری خوێن کە ،،هەوا،، دەگەیەنێتە سیستمی لەش، کاریگەری لەسەردەبێ. (و: کاریگەری خراپ).
شێوەی دەرمانکردنی شێرپەنجەی خوێن:
یەک: شیمی دەرمانی.
دوو: تیشک دەرمانی.
سێ: پەیوەندکردنی مێشکی یەسقان وپەیوەستکردنی سیللوولەکانی بنە ڕەتی.
سرنج: ئەو کارانە لە ژێر چاوەدێری پزیشکی شارەزا دەکرێ.
وەرگیراولە: زانستنامەی ئازاد.

شەیدایی
شەیدایی یانژی،،مانیا،، پێچەوانەی حاڵەتی/ خەمۆکێیە /.لە شەیداییدا ،، وزە یاهێزی،، نەخۆش زۆردەبێ.ڕوالەتەسەرەکیەکانی شەیدایی بریتین لە: سەرخۆشی ( مەبەست مەستی نییە)، جموجۆڵی زێدە، پڕکاری، بەگرینگ زانینی فکروڕامانی خۆی، خووخدەی باڵا بەنیشاندانی خۆشحاڵی، خۆش باوەڕی لە رادەبەدەر، بەڕواڵەت بە خۆشی کەسانی دی شادە، کردارورەفتاری نەخۆش دێتە گۆڕین، بۆ نمونە: بەیانیان مانیکە، شەوانەش خەمۆک، هەر چەند وێنەی کەسانی خەمۆک ئاڵوگۆڕی سیستماتیکی بەسەردانایە.
مانیک یان شەیدایی بە هۆی دەرمانی( فنیل پڕوپانول ئەمین ) یان تۆمۆڕەکانی مێشک پێک دێت.بەڵام جار جار بە هۆی بەشێک لە ئاڵگۆڕەکانی دووجەمسەری پێناسە کراووە، لەو قۆناغەدا نێوان / مانیا/ و خەمۆکێ دێتە پیش. نیشانەکانی شەیدایی بریتین لە:
پۆشینی جلوبەرگی رەنگ رۆشن، رواڵەتێکی پەرێشان، جموجۆڵی لەڕادەبەدەروماندوویی، ئەنجامی کاری نێوەچڵ، دەسپێکردنی کارێکی تازە، کەم خەوی، کەم ئیشتیایی، زێدەبونی مەیلی جینسی، فرەوێژی، زوو زوو قسەکردن تا نیشانی بدا هێزی بیرکردنوەی باڵایە، خەرجکردنی پارەی زۆر( گەر هەبێ)، خۆمەزن دیتن، مرۆڤی شەیدا وادەزانێ بیرمەندورێبەرێکی زانایە، هەزیان گووتن، هەست دەکا خەڵک بۆسەی بۆ دادەنێنەوە،وادەزانێ نەخۆش نییە ودەرمان بە پێویست نازانێ.
سرنج: کەمبونی ویتامین،،بی دوازدە،، دەبێتە هۆی نیشانەی تووشبون بە نەخۆشی ،،، شەیدایی،،،.
وەرگیراولە: زانستنامەی ئازاد.
چێوراندن بۆ هەنگوین زمانی کوردی: جەعفەر کەریمی.

گووتنێکی کورتی خۆم بۆ ئەو بابەتە:
لە ئەدەبیاتوو شێعرو شاعیریدا لە مێژووی ئەدەبدا زۆر کەس هەبون کە نازناوی،،، شەیدا،،، یان بۆ خۆیان هەڵبژاردووە. لە روانگەی ئەوینداریدا رەنگە مرۆڤی ،، شەیدا،، خۆی بە ئەوینەوان بزانێ لە ئاست دڵدارەکەیدا، زۆرجار وشەی شێتووشەیدا پێکەوە دێتە سەرزار یان سەرپەڕآو.تەنانەت گرووپی مۆسیقاییش هەبوون کە ئەو ناوەیان بۆ خۆیان دەستنیشان کردووە. ئەو وشەیە/ شەیدایی یا شەیدا بون یا شەیدا / لەبواری لێکۆڵینەوەی زانستی دەرووناسی یان پزیشکی هەر ئەو مانایە دەبەخشێ کە لەسەرووی ئەو بابەتە هاتووە. بەباوەڕێ من مانای ئەو وشەیە یا مانای کەسی شەیدا لە ئەدەبیات ولە زانستی دەرووناسیدا هەتا ڕادەیەک هاوتەریب نین. چون ئەو باسە کارێکی گرانەو من لیی شارەزانیم هەر ئەوەندەم پێ بووە لەحاڵی حازردا.

کاریگەری جگەرە(سیغار) لەسەر سڵامەتی مرۆڤ
نیکوتین،، ماددەیەکی شیمیایی ورەوانگەردانێکی سەرەکیە لە جگەرەدا ومرۆڤ/ گیرۆدە / دەکا. نیکوتین لەرێگای جگەرکێشان بۆ ناوەوەی،، سییەکان،، دەچێ ولەماوەی٦ چەرکەدا دەگاتە مێشک! سیغارکێشان مرۆڤ زیاترتووشی نەخۆشی، دڵ،جگەر،سییەکان دەکا. کێشانی جگەرە ریسکێکی سەرەکییە بۆ تووشبون بە نەخۆشیەکانی، جڵتەی دڵ، جڵتەی مێشک، بەستنی کیسەکانی هەوای ناو سییەکان. نەخۆشیەکانی،یامفیزم،بڕۆنشیتی دژوار، هەروەها شێرپەنجەی سییەکا، گەروو، شێرپەنجەی پانکڕانس.
هەروەها جگەرکێشان دەتوانێ ببێتە هۆی/ زەختی خوێنی دژوار/ . دەستپێکردنی جگەرکێشان لە تەمەنی زووییدا لە ماوەی ژیاندا دەبێتە هۆی دەرکەتنی ئەو نەخۆشیانەی سەروو کە ناومان هێنان. سازمانی پاکوخاوێنی جیهانی دەڵێ: کە مەسرەفی جگەرە بۆتە هۆی مردنی٥ میلیون وچواسەتهەزارکەس لەساڵی ٢٠٠٤!!. هەروەها مردنی ١٠٠میلیون کەس لەدرێژەی مانگەکانی سەدەی بیستەم. ئەورێژەیە زۆرترە لەسەرجەم مەرگومیری نەخۆشی/ ئایدز/ یان ،،سیل،،یان رووداوی هاتوچوی سەیارە، یانژی خۆکوشتن!
ساڵانە ١٥هەزار کەسی جگەرەکێش لە،،ئوستڕلیا،، گیانی خۆیان لەدەست دەدەن! ئەوکارە بەرادەی ٢٠میلیون دۆڵاری ئوستڕاڵی بۆ دەوڵەت خەرج هەڵدەگرێ. سەرڕای ئەوەش پڕوپاگەندەی شەریکەکانی مەزنی جگەرە کۆتایی نایە. لێکۆڵێنەوەکان دەریان خستووە کە جگەرە هۆی سەرەکیە بۆ : شیرپەنجەی: ونیشاندراوە شێرپەنجە سییەکان لەرێگای جگەرەکێشان پێشدێ. جگەرکێشان هێدی هێدی ،، مێشک،، بەرەو پووکانەوە دەباوکاریگەری خراپی لەسەر فێربون هەیە، تواناکانی مرۆڤ بۆ فێربون کەم دەکاتەوە.
وەرگیراولە: زانستنامەی ئازاد.

کورتەمێژووی نان
نان یەکێکەلە قەدیمیترین خۆراکی ئینسان کەدروستی کردووە. کورتەمێژووی نان دەگەڕێتەوەبۆ کۆتایی سەردەمی/ بەردینە /.ئەوکات بۆ یەکەمین جار دەنکی دانەوێڵەیان تێکەڵائاوکردووەتا بیکەنە هەویر وپاشان بیبرژێنن. لەسەردەمی باستاندا دروستکردنی نان یەکێک لە کارەهەرەگرینگەکانی/ چێشتلێنان/ بووەکە لە مەراسیمی ئایینیدا کەڵکی لێوەرگیراوە. یەکەم ،،کورە یان تەندووت،، بۆ دروستکردنی خۆراک ونان بە باوەڕێکی بەهێز کاری/ یونانیەکان/ بووە یانی ئەوان دروستیان کردووە.
لە مێژووی ئورووپادا هەر نەبێ لەسەدەی/ هەزارەی/ پێش زایین نان وەکی خۆراکێکی سەرەکی لەبەرچاو بووە، لەساڵی ١٩١٢هێدی هێدی نان / تەسک یان پان یان وەک نانی لەواش/ دروستکراوە. سەرەتا کەس پێی خۆش نەبووە چون دەگوترا زوو،،بەیات،، دەبێ. بەڵام لەساڵی ١٩٢٨ نانەکانیان دەبڕی وبەستەبەندیان دەکرد، لەو کاتەوە خەڵک پێی خۆش بووە.
ساڵانێکی دوورودرێژە خەڵکی دەوڵەمەند نانی سپیان دەخواردوخەڵکی فەقیریش نانی رەشی دەخوارد.چون لە کۆنەوە نانی سپی خۆش بووە، هەمیش گران بووە. بەڵام لەسەدەی بیستەم بەولاوە ئەو فکرە گۆڕا. چون زانیان کە نانی / رەش/ قازانجی بۆ مرۆڤ زیاترە وهەروەها نانی سپی قازانجی کەمترە لە نانی رەش. بۆیە لەوسەردەمەدا خەڵک نانی رەش زیاتر دەخۆن.
وەرگیراولە: زانستنامەی ئازاد.

کوردوانی ( کوردەکانی) پارێزگای بووشار؟
کوردوانی پارێزگای بووشار( بوشەهریا کوردەکانی پارێزگای بووشار) ،، ئەو پارێزگایە لە باشووری ئێرانە،، یا کوردەکانی پارێزگای بووشار،نزیکەی پێنج ڕەگەز( نەسل) لەوەی پێش یەکێک بوون لە عەشیرە یاقەبیلەکانی کورد بە ناوی ،،، زەنگەنە،،، کە لەرۆژهەڵاتی کوردستان شاری / کرمانشان / بیشتەجێ ببوون. بە هۆگەلی جۆراوجۆر بەشێک لەو کوردانە خۆیان رادەگوێزن بۆ باشووری وڵاتی ئێران. بەشێک لەو عەشیرانە دەچنە پارێزگای،، فارس وپارێزگای بووشەهر،،. لە پارێزگای بووشاریش بڵاو دەبنەوە، بەشێکیان دەچنە شارستانی / دەشتی / و بەشێکی دیکەش دەچنە شارستانی/ دەشتستان/. بەشێک لە عەشیرەی،،زەنگەنە،، دەچنە شارستانی/ دەشتی/ وماندگار دەبن ولە نزیکی شارێک بەناوی/ کاکی/ نیشتەجێ دەبن. پاشآن بۆ خۆیان گووندێک دروست دەکەن،کە ناوی ئەو گووندە دەبێتە/ کوردوان یان کوردەکان /.بە پێی گوزەری زەمان ئەو گووندە ناوەکەی دەبێتە،،کردوان،،. بۆیە خەڵکی دانیشتووی ئەو گووندە خۆیان بە،، رەگەز،، وەک کوردی کرمانشان لە رۆژهەڵاتی وڵات پێناسە دەکەن.
وەرگیراولە: زانستنامەی ئازاد.

کۆمەڵناسی: زانستێکە بۆ چاوپێداخشاندنەوەی کۆمەڵگا.
پێگەی داخوازی؟
زانستەکانی کۆمەڵناسی لەسەدەی١٩پێکهاتوون.هەرچەند لەسەرەتادالەرێگای یونانیەکان پایەگوزاری کراوە. وشەی،،سوکیولۆگیا،، فەیلەسوفێکی فەڕانسەوی بەناوی/ ئاگۆست کێنت / دایناوە. هەرچەند ئەوکەسە بەدانەری زانستی کۆمەڵناسی بە حیسێب نایەن. مەبەستی کێنت ئەوەبووە کە بۆ یاساکانی حاکم بۆسەرکۆمەڵگاکانی مرۆڤی رێگایەکی زانستی بدۆزێتەوە.ئەوفکرە لە زەینی ویدا بە چاولێکردن لە زانستی/ فیزیک / وسەرکەوتنی ئەو زانستە پێکهات. ئەو دەیخواست ئەو بابەتانەی کەلە فیزیکدا ئەنجام دراون بۆ کۆمەڵگای مرۆویش ڕەچاو بکرێن.
کەسانێک لەسەدەی ١٩دا وێنەی،، کارڵ مارکس،، هەبون کە بە خۆیان نەدەگووت کۆمەڵناس، بەڵام لەوسەردەمەدا وەک بونیادنەری ئەو زانستە دێنە ئەژمار. جودا لەوکەسانەلەسەدەی١٩دا رێکارەکانی متاڵای رێژەییش (ئاماری) دروستبون کە پاشآن لە دەوڵەمەندکردنی زانستی کۆمەڵناسیدا کەڵکیان لێوەرگیراوە.
" پەرەپێدانی کۆمەڵناسی لە ئورووپادا"
کۆمەڵناسی لە ئورووپادا لەساڵەکانی ١٨٨٠تا١٨٩٠ وەک لقێکی فێرکاری لە زانکۆکاندا پێناسەکراوەووەک وانەگوتراوەتەوە. یەکەمین فێرگەی کۆمەڵناسی فێرگەی کەسێک بووە بەناوی/ دوورکیم /. ئەو فێرگەیە لەرێگای کۆمەڵناسی فەڕانسەوەی بەناوی،، ئیمیل دوورکیم،، بونیادنراوە. بۆیە جەختێکی زۆری لەسەر راستیەکانی ناو کۆمەڵگا ( جودا لە تایبەتمەندیەکانی رەوانی تاکی کۆمەڵگا)هەبووە، بۆ دیتنەوەی راستیەکان وپەیوەندی راستیەکان پێکەوە. ئەو گرووپە کۆمەڵناسانە دەستیان بە لێکۆڵینەوەی کۆمەڵگاکانی مرۆڤەکانی سەرەتایی( بەدەوی) کردووە.
وەرگیراولە: ویکی پێدیا.
چێوراندن بۆ هەنگوین زمانی کوردی: جەعفەرکەریمی.
سرنجی خۆم: قسەکردن لەسەرئەو بابەتە کاری حەزرەتی فیلەو بەمن ناکرێ.کەسانی دورناس وشارەزا دەبێ نەزەر بدەن.بەڵام وەک تاکێکی کورد لەرۆژهەڵاتی وڵات کە کۆمەڵگاکەی تووشی دەسەڵاتێک بووە کە هی سەردەمی رێنسانسە دەدوێم. من کارم بە دوژمن نییە هەرچی بیکا بە مافی خۆی دەزانێ.کارم بە دەسەڵاتی کوردە لەباشوور.ئەو ٢٤ساڵە تاکی کورد لە بواری کۆمەڵناسییە تووشی هەزاران بێ بەختی ونەهامەتی بۆتەوە. خەڵک ئاواتی دەسەڵاتێکی خۆ ماڵی بوو، ئەوەش دەسەڵاتی خۆماڵی. ٢٤ساڵە بۆیان ناکرێ ئەنستیتۆیەک بونیاد بنێن بۆ ستاندارکردنی زمانی رەسمی خوێندن ونووسین. خۆ ئەو کارە کاری بە کاری حیزبیو سیاسییەوە نییە. ئەدی بۆ نایکەن؟ تەنیا شتێک دەزانن ودەیڵێن ئەویش ئەوەیە: ئێمە خاوەنی هەزاران شەهیدین. بازەرگانیکردن بە خوێنی رۆڵەی کورد.! کوردلە نەتەوەکانی دیکە کەمتر نییە، سەرکردەکانی چووک وبێ موڕاڵن.

" گەروو هێشە چییە؟"
گەرووهێشە ژان یا برژانێکە لە ،،گەروو،،. یەکێک لە نیشانەکانی ئەو نەخۆشییە کە لە ناو خەڵكدا بڵاو دەبێتەوە بە هۆی،،، فارێنژیت یا / تەووتای / گەروو درووست دەبێ. هەروەها دەتوانێ نیشانەیەکی لە،، تروما،یا،برین،یا، شۆک،، یا نیشانیەک لە / دیفتیری یان چوونی باکتیری بۆ ناو دەزگاکانی هەناسەکێشان/ کە  مرۆڤ تووشی دەبێ. بە هەر جۆرە دەردێک یا ژانێک کە لە رێگای گەرووبەشی خوارووبێتە پێش پێی دەگووترێ/ گەرووهێشە /.
دەرمان:
دەرمانەکانی وەک، دژەتاوتەی لەش، ئیستامینیفۆن، دەبنە هۆی ئارامکردنەوەی ژان ودەرد. دەرمانەکانی/ ئیسترۆئید/ بۆ ئەو نەخۆشیە باشن.هەروەها/ ئاوی نیوەگەرم وخوێ/ بۆ غەڕغەڕەی گەروو زۆر باشە. پێویستە نەخۆش خۆی لەهەوای ناسالم لە تەپپووتۆزاوی خۆی بەدوور ڕابگرێ. لە وڵاتی ئامریکا ساڵانە ٢ میلیون وچواسەت هەزار کەس بە هۆی گەروو هێشە روودەکەنە بەشی/ خێرای/ نەخۆشخانەکان.
وەرگیراولە: زانستنامەی ئازاد.
چێوراندن بۆ هەنگوین زمانی کوردی: جەعفەر کەریمی.
سەرنج: بۆ خواردن وچاکبونەوەی گەروو هێشە دەبێ نەخۆش بچێتە لای دوکتور باشترە. نابێ لە خۆوە دەرمان بەکار بهێنرێ. چون ئەو نەخۆشییە زۆر مەترسیدارە.

" گەووادی یان جاکەشی "
بە کەسانێک دەڵێن کە دەبنە هۆی فەراهەمکردنی پەیوەندی جینسی لەدەرەوەی ژیانی/ هاوبەشی/ بۆ خەڵکانی دیکە. گەووادەکان بەو کارە زەمینەی ئاشنایی وپەیوەندی وئامادەکردنی شوێنی تایبەت بۆ مشتەریەکانیان ئەنجام دەدەن.پیاوانی چاوچنۆک وهەوەسباز زیاتر مشتەری ئەو کارەن.
"کورتە مێژووجاکەشی"
لە ئینگلستان لەسەردەمی،، لۆردی یا ئاغاوەتی،،دا قەرارێک هەبووە کە بە پێی ئەو قەرارە شەخس، ماڵ وسامانی/ لۆردێک/ بە ئیجارە هەڵدەگرێ و بەهای ئەو ئیجارەیە دەبێتە/ ژنێک/ ،ژنێکی گەنج بۆ رابواردن. بەوکەسانەیان دەگوت:،، پیمپ ،،هەڵبەتە ئەو وشەیە لە ١٦٠٠ ساڵی رابوردوو ئاماژەی بەکەسانێک دەکرد کە بۆ/ فاحیشەکان/ مشتەریان پەیدا دەکرد. لەو سەردەمەشداوشەی ،،پیمپ ،، بۆتە / گەوواد/ یا جاکەش.
" جورمی ئەو کارە"
گەووادی لە زۆربەی فەرهەنگەکاندا یان ئایینەکاندا کردەوەیەکی ناماقوڵە کە لە زۆربەی یاساکانی،،کەیفەریدا،، وەک جورم بە حیساب دێ. لەساڵی ٢٠٠٤ دا دادگایەک لە جۆرجیا،ئامریکا،دوو جاکەشی بە تاوانبار ناسی ولە دادگای پێداچونەوەشدا ئەو بڕیارەی پەسەند کرد. لە وڵاتی / ئیتالیا / دا ماددەی ٥٣١ تا ٥٣٦ لە یاسای تاوانباران لە پارڵمان لە ٢٠ ی فێوریە ساڵی ١٩٥٨ و ٣ی ئووتی ساڵی ١٩٩٨ باس لە کارو جورمی گەووادی دەکا.
" گەووادی لە ئەدەبیاتدا"
ژیانی جاکەشێک بۆتە دەستمایەی درووستکردن ونوسینی بەرهەمێکی ئەدەبی.لێرەدا ئاماژە بە تاقمێک لە بەرهەمی ئەدەبی دەکەین کە جاکەشێک کەسایەتی یەکەمی ئەو بەرهەمەیە.
یەک: رۆمانی ،، ئەوین وساڵەکانی وەبا،، لە نوسینی: گابریەل گارسیامارکز.
دوو: کورتە داستانی،، بەرمیلی جادوویی،، لە نوسینی: بێرنارد مالا موود.
وەرگیراولە: زانستنامەی ئازاد.
سرنج: داوای لێبوردن لە خوێنەری بە حورمەت دەکەم کە مەجبور مام ئەو وشانە بێنمە سەر کاغەز.لەوەش بترازێ ئەو کارە ناحەزە گرفتێکی کۆمەڵگای خۆشمانە. خۆزگە لە باشور کە کورد دەسەڵاتدارە بۆ ئەو کارە خراپەش یاسایان دانابایە.


" متمامە لەخۆراک،، خواردنی خۆراکی سالم،، "
متمانە لە خواردنی خۆراک، یانی خواردنێکی کە خەڵک لە کۆمەڵگادا کەڵکی لێوەردەگرێ پێویستە / سالم / ودوور لە هەموو ناپاکییەک بێ.ئەو ناپاکییە دەتوانێ، میکڕۆبی،ئەنگەلی،یان ئالوودە بە ماددەی شیمیایی بێ. لێکۆڵینەوەکانی زانستی نیشانی داوە کە لە دەیەکانی رابووردوودا بە پێشوەچونی تێکنۆلۆژیاو زیادبونی ئەو تێکنۆلۆژیاییە، بەکار هێنانی خۆراکەکانی ( خواردەمەنی)، میکڕۆب کوژەکان،ئانتی بیوتیکەکان، هۆڕمۆنەکان، بۆ دروستکردنی ماددەی خۆراکی لەوڵاتانی لە حاڵی پێشکەوتندا، کاریگەری خراپی لەسەر سڵامەتی مرۆوەکان هەبووە. ئەو ناپاکیانە ودەرکەوتنی نەخۆشییەکانی وەک: ناهەناجاریەکانی لە دایکبون،شێرپەنجە، بەتایبەت لە ناو منداڵاندا رووی لە زیاد بوونە. بە پێی ڕێژەی رووداوەکانی/ مەسموومبون/ ( بە خواردنی خراپ وماوەربەسەرچوو)، بە ناپاکی و خواردنی خراپ لە وڵاتانی تازەپێگەیشتوو،، سێزدە،، لەسەتای لە وڵاتانی پیشەسازی زیاترە.( وڵاتانی پێشکەوتوو).( و: خوردنی سالم تەنیا خواردنی گران نییە کە بڵێن، هەمووکەس ناتوانێ بیکڕێ یان بیخوا، یان تەنیا دەوڵەمەندەکان دەتوانن خواردنی سالم بخۆن، سڵامەتی لە خواردندا بۆ کۆمەڵگا ئەرکی سەرشانی دەسەڵاتە. دەسەڵاتی ئێمە بۆ خۆی ساڵم نییە ! بۆیە ناتوانێ کۆمەڵگاش بە سڵامەتی رابگرێ)
وەرگیراولە: زانستنامەی ئازاد.
چێوراندن بۆ هەنگوین زمانی کوردی: جەعفەر کەریمی.
١٣/٣/٢٠١٥
سرنجی خۆم لەسەر ئەو بابەتە:
ئێستێ بەشێک لەوڵات لەژێر چەنگی کورددایە.( باشوور). بۆمن جێگای شانازییە کە دەسەڵاتی عەڕەبەکان باروبنە تێکەوە پێچاوە ودونیای دەرەوەش سەددامیان بۆ لابردین. ( وەکچۆن شای ئێرانیان دەرکرد)بۆ ئاڵگۆڕە مەزنەش نەتەوەی کورد هەزاران بێبەختی ونەهامەتی بەسەر هاتووە.کاتێک باس لە دەسەڵاتی کورد دەکەم بەو واتایە نییە کە/ کاربەدەستی/ کورد لەوێ بۆ من جێگای شانازی بن. بەرپرسی کورد ودەسەڵاتی خۆماڵی بۆمن جێگای شانازین. بەڵام : چۆن دەسەڵاتێک؟ چون بەرپرسێک؟ چۆن سیستمێک؟ودەیان پرسی دیکە.
٢٤ساڵە لەباشوور کورد دەسەڵاتە. من ناڵێم ئەو ماوەیە یەکجارزۆرە ودەبوایە کاری زۆر مەزن کرابا.بەڵام بۆ هیندێک کاری پێویستیش پێویست بن کار نەکراووە. پێڕاگەیشتن بە شوێنی خواردنی گشتی، هاوەردەکردنی کەلوپەلی خواردن لە تورکیاوئێران،پاکوخاوێنی ناوشارەکان، دابینکردنی کەسانێک بۆ پێڕاگەیشتن بە گوندەکان بەسرووست، پەرەپێدانی گژووگیای خۆماڵیو..........لەو پەڕی خراپیدایە. ماوەیەک لەوەی پێش رێم لە شاری سلێمانی کەوت. سەرم سووڕما کە ئەو شارەبۆ دەبێ پاکوخاوێن نەبێ. شێوەی دروستکردنی خواردن لە دوکانەکان، خراپی سەیارە لێخورین و....... دەیان بابەتی دیکەکە بۆم دەرکەوت ئەوەی لەسەر مێدیاکانیان نیشانی دونیای دەرەوەی دەدەن زۆر جیاوازە لە گەڵ راستیەکان! ٢٤ ساڵ تەمەنی حوکمڕانی بۆ کورد بۆ زۆر کار یەکجار زۆرە کە نەیانتوانیووە بێکەن. باشە ئەدی چۆن باسی دەوڵەتی کوردیم بۆ دەکەن؟ خۆ دروستکردنی دەوڵەت فشە نییە. تابڵۆی زمانی عەڕەبی هەر ماوە. خەریکە زمانی فارسیشی لێزیاد دەبێ،ماستی تورکیو ئێرانی ئاش دەگێڕێ. خواردنی خەڵکی هەژارلەژێر دەستی ئەو حکومەتە گەنەدەڵەدا قەت جێگای متمانە نییە. 

" مرۆڤ رۆژێ حەوجێی بە چەند کاتژمێر خەو هەیە؟ "
زۆربەی خەڵک کاتێک کە کەم خەوتن دەزانن، بەڵام چەندە؟ یانژی بە جۆرێکی دیکە ئەو پرسیارە بکەین؟ چەندە خەو پێویستە؟ بەرهەمی لێکۆڵینەوەکانی بونیادی/ میللی خەو/ لە ئامریکا نیشانی داوە کە نیازی گرووپگەلی جۆراوجۆری مرۆڤەکان بە خەو/ تەمەن / نیشآنی دەدا. هۆگەلێکی وەک: بێ بەرنامەیی،ئەڵکۆڵ، قاوە، وخواردنەوەی نۆشابەی وزەدار، زەنگی ساعەت،نووری خۆرو،،،،،، دەتوانن کاتی( زیستیی) مرۆڤ تێک بدەن.
بونیادی میللی خەو لە ئامریکا کە دامودەزگایەکی خێرخوازییە لە پارێزگای / ویرجینیا / دەڵێ: بۆ تێگەیشتن لەوەی کە ،،کەسێک،، دەبێ چەندە بخەوێ دەبێ چاو لە شێوەی ژیانی ئەو کەسە بکرێ. بەڵام بە گشتی دەتوانین چاو لەو بۆچوونانەی خواروو بکەین.
یەک: منداڵی ٣مانگانە دەبێ ١٤تا ١٧ کاتژمێرخەوی پێویستە.
دوو: منداڵی٤تا ١١ مانگانە ١٢تا ١٥ سەعاتی خەو پێویستە.
سێ: منداڵی ٢ساڵی١١تا١٤ سەعاتی خەو پێویستە.
چوار: منداڵی ٣تا٥ساڵی،١٠تا١٣ سەعاتی خەو دەوێ.
پێنج:منداڵی ٦تا ١٣ ساڵی، ٩تا١١ سەعاتی خەو پێویستە.زیاتر لە ١٢ سەعات باش نییە.
شەش: میرمنداڵی ١٤تا١٧ساڵی،٨تا١٠سەعاتی خەو پێویستە.
حەوت: گەنج: گەنجی ١٨تا٢٥ ساڵی، ٧تا٩ سەعاتی خەو پێویستە.
هەشت: گەورەساڵی ٢٦تا٦٤ ساڵی، ٧تا٩ سەعاتی خەو پێویستە.
نۆ: خانەنشین: خانەنشینی ٦٥ساڵی بۆ سەروو، ٧تا٨ سەعاتی خەو پێویستە.
" بۆ ئەوەی باشتر بخەوین دەبێ ئەو خاڵانە رەچاو کەین: "
بەرنامەی دروستی خەومان  هەبێ، پێش خەوتن کارێکی ئارامبەخش بکەین، وەرزیشی نەرم رۆژانە لازمە، گەرمی ساردی هۆدەی خەو، نوور،دەنگ، دەبێ لەبەر چاو بگێرێ، سەنیر، دۆشەگی باش، نەخواردنەوەی قاوە، ئەڵکۆڵ،هەروەها پێش خەوتن ئامرازی بەرقی بکوژێننەوە.
وەرگیراولە: بی،بی،سی.

مووسوڵدان،میزدان،مەسانە،پێشئاودان،میزەڵدان،چییە؟
یەکێکە لەئەندامانی دەزگای/ میزکردنی/ . ئەوئەندامە وێنەی کیسەیەک دەچێ بۆ کۆکردنەوەی میز. میز لەچالاکی وکارئایی گورچیلەکان دروست دەبێ. میزەڵدان لەلایەیەکی تووندی ماسوولکەیی درستبووەودەتوانێ هەتا یەک لیتر میز لە خۆیدا رابگرێ.لوولەیەکی باریک کە/ میز / لە گورچیلەکان دەگەڕێنێتەوە/ میزەڵدان /پێی دەڵێن: میزنای (و: نای بەمانای قامیشە چون باریکە ومیز پێیدا دەڕواتە دەرێ بۆیە دەڵێن،میز+نای).میزەڵدانیش میز لە رێگای لوولەیەکی دیکە بەناوی/ رێمیزیان رێگای میز/ بەتاڵ دەکا لەکاتی میزکردندا.رێمیزی ژنان کورتە. رێمیزی پیاوان درێژترە. چون لە نێوان،، پڕۆستات ونێرینەی ،،پیاو،،دا تێدەپەڕێ.
" ئاپاندیسیت، یان،ئاویزئاماس، یان،ریخۆڵەکوێرە، چییە؟"
بەتەبوتاوی ریخۆڵەکوێرە دەگوترێ. ریخۆلەکوێرە زیادیەکی بچووکە کەوەک قامکی دەست دەچێ ولە ریخۆڵە گەورە جودا بۆتەوە.هەمووساڵێک لەهەر ٥٠٠کەس ،کەسێک تووشی ژانی ریخۆڵەکوێرە دەبێتەوە ومەجبوردەبن بچنە بەشی فریاکەوتنی نەخۆشخانە.کەس ئەو نەخۆشیە لەکەس ناگرێتەوە. هەروەها ئەگەر لەکاتی پێویستدا کەسێک ژان بیگرێ وئاپاندیسی تووشی پچڕان بێ لەوانەیە ببێتە هۆی مردنی ئەو کەسە.
وەرگیراولە: زانستنامەی ئازاد.

" مێژووی هونەر"
باس لە سەرگوزەشتەی هونەرەکانی ،،دیداری،بیستنی، کەلامی، دەکا. باس لە چۆنیەتی رێگوزەروئاڵوگۆڕەکانی مێژوویی دەکا. سەرەتای دەستپێکردنی مێژووی هونەر لە جیهاندا بە دوو قۆناغ تێدەپەڕێ. یەک:هونەری پێش مێژوو. دوو: ئاسەواری هونەری ،،ئەشکەوت نشینەکان،، کە رەسم وکۆتەڵی سەرەتایین. سەرەتایی بۆ مرۆڤ وئاژەڵەکان. جگە لە هونەری سەرەتایی مێژووی هونەرلەسەر بناغەی ناوچەگەرایی دەگەڕێتەوە بۆ چەند تەوەر.
یەک: هونەری رۆژهەڵاتیی دێرین لە وڵاتانی،رۆژهەڵاتی ناوەڕاست،هیندوستان،یونانی باستان،رۆمای باستان،هونەری بیزانس، هونەری ئیسلامی، هونەری رۆژهەڵاتی دوور.
دوو: هونەری سەدەی ناوەڕآست: دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی دەسەڵاتی کلیساکان، دەسەڵاتی قەشەکان لەسەر ئورووپا، هونەری رۆنێسانس، هونەری نوێی رۆژهەڵات، لە کۆتاییدا هونەری نوێگەرایی یا تازەگەرایی کە دەبێتە سەردەمی سەدەی ،،بیستم،، وهاوچەرخ لە خۆ دەگرێ. بە باوەڕی لێکۆلەرانی رۆژئاوایی مێژووی هونەر یان هونەری سەرەتایی دەتوانێ مرۆوەکانی هاوچەرخ لە شیوەی ژیان وفەرهەنگی سەرتاییان هەیە، لە تەنیشت هونەری مرۆوەکانی سەردەمی رابوردوویانی پێش مێژوو لە خۆ بگرێ. تاقمێک ئەو باوەڕەي لێکۆلەرانی رۆژئاوایی لە وەڕا دەنرخێنن کە سەردەستی فکرێکی تایبەتن .بۆیە ئەوان والێدەکا لەگەڵ شارستانییەتی دیکە لەسەر ئەساسی،ماددی وتازەگەرایی خۆیان، رامانێکی نوێ بۆ خۆیان قایل بن.
وەرگیراولە: زانستنامەی ئازاد.

" هاوسەرەکانی حەزرەتی موحەممەد "
ژیانی موحەممەد دووسەردەم بووە.پێش کۆچکردن بۆ مەککە، دوای هیجرەت بۆ مەککە. دەگوترێ موحەممەد ،،، سێزدە،،، ژن یا کەنیزەی  هەبووە. کاتێک کە کۆچی دوایی کردووە نۆ کەس لە هاسەرەکانی زیندوو بوون. هاوسەرگیری موحەممەد بە مەبەستی جۆراوجۆر بووە. مەبەستی شەخسی، بۆ ئەو ژنانە بووە کە بێوەژن بوون .(و: یانی ڕەحمی پێکردون) سیاسی بووە. یەکێک لەو رەخنانەی کە رۆژئاواییەکان لە کەسیەتی وی دەگرن: دەڵێن زۆر بونی هاوسەرەکانی ئەو بە پیاوێکی هەوەسبازحیسێب دێ.کە بۆ پێغەمبەری خودا کارێکی باش نییە. بەڵام موسڵمانەکان لە روانگەیەکی دیکەوە سەیری ئەو هاوسەرگیرییە دەکەن.
بە باوەڕی،، جان ئەسپووزیتوو،، هاوسەرگیری دووبارەی بێوەژنەکان لە فەرهەنگی عەڕبدا جەخت لە وە دەکاتەوە کە / باکیرە بون ویا کچێتی / کچ، دەبێتە کێشەوگرفت.(و: من وای تێدەگەم کە باکیرە بونی کچ لەوسەردەمەدا گرینگ نەبووە). موحەممەد لە تەمەنی ٢٥ ساڵیدا لە گەڵ / خەدیجە / کە تەمەنی ٤٠تا٤٥ ساڵی بووە ژیانی هاوسەری پێک هێناوە. لە پاش مەرگی خەدیجە،، خولە بێنتە حەلیم،، پێشنیاری بە موحەممەد کردووە تا ژیانی هاوبەشی لەگەڵ/ سوودە وئایشە / دروست بکا بۆیە داوای لە ،،خولە،، کردووەتا مەڕآسیمی پێویست بۆ ئیزدیواج لە گەڵ،،، هەردووکیان،،، جێبەجێ بکا.( و: یانی هەردووکیانی وێکڕا مارەکردووە).
ئایشە، ئەو کات دەسگیرانی کوڕێکی،،کافر،، بووە بەناوی،جەیبەر کوڕی مەتعەم،، بووە. بەڵام بە دەستوری / ئەبوبەکر/ بەستگیرانیەکەی ئەوان هەڵوەشاوەتەوە تا لە گەڵ ،، موحەممەد،، بزەوجێ.هاوسەرەکانی موحەممەد بریتین لە:
حەفسە، زەینەب کچی خەزیمە، توومە سەلمە، زەینەب کچی جەحش، جووییرەبە،ئوومەلحە بیبە، سەفیە، مەمونە، ماریە( ئەو ژنە لە لایان فەرمانڕەوای میسروە درا بە موحەممەد و کەنیزی ئەو بووە نەک ژنی ئەو)، ریحانە( ئەو ژنە دیلێکی یەهوودی بووە لە قەبیلەی بنی قەریزە کە ئەو کات تەمەنی موحەممەد ٥٨ ساڵ بووە وتەمەنی ریحانەش ٢٠ ساڵ).
وەرگیراو لە: زانستنامەی ئازاد.

ویتامین،،سی،،ویتامین/ سێ یان سی / ، ئەوویتامینەیە کەیارمەتی دەدا تا برینەکانی لەش، سووتانی جەستە، یان کوتانی 
جەستە زووتر چاک ببنەوە. ویتامین/ سی / بۆ ساغمانەوەی، ددانەکان، پووکەکان، خوێن، وئێسقانەکان قازانجی زۆرە (و: لەزۆر حیزبی کوردی قازانجی زیاترە!). لەش لەکاتی نەخۆشیدا بەشێکی زۆری لەو ویتامینە پێویستە. ئەو ویتامینە لەگەڵ ئاودا تێکەڵ دەبێ(حەل دەبێ) بۆیە ئەگەر هەرئەوئاوە بۆ کوڵاندنی سەرزەرجات بەکار بهێنرێ بەشیکی زۆری لە ویتامین/ سی/ یەکەی لەدەست دەدا. ئەو ویتامینە لە لەشدا زەخیرە نابێ بۆیە رۆژانە لەش پێویستی بەو ویتامینە هەیە.
" ویتامین ، سی . لە چیدایە؟ "
نارنگی،لیمۆترش، لیمۆ شیرین،گریپ فروت، بیبەری سەوز،تووی سوور، تەماتە. لە ٥٠٠ساڵی رابوردوودا، گەڕۆلەکان یان دونیاگەڕآن، لەکاتی سەفەری دەریاییدا تووشی، خوێنڕێژی،وهێشی ماسوولکەکان،وهێشی دەمارەکانی لەش دەبون ولەکۆۆتاییدا دەمردن. بەڵام کاتێک کە دەگەیشتنە وشکایی نێوان دەریاوزەوی مێوەیان دەخوارد چاک دەبوونەوە. دوای ماوەیەک دەرکەوت کە گەڕۆکەکان لە ماوەی سەفەرەکانیاندا کە ئاوی لیمۆ یا پڕتەقاڵیان دەخوارد،ئیدی تووشی نەخۆشی نەدەبون. ویتامین/ سی / ئەگەر زیاد لە رادە کەڵکی لێوەبگێرێ زەرەدی بۆ لەش هەیە ودەبێتە هۆی ژانی مێعدەو ریخۆڵە ولاواز کردنی سیستمی پاراستنی لەش.
وەرگیراولە: زانستنامەی ئازاد.

" وێگنیسم یا وگانیسم چییە؟"
رێکارێکە کە چۆنیەتی خواردن وچۆنیەتی ژیان دەست نیشان دەکا.مەبەستی ئەو رێکارە لابردنی هەموو جۆر خواردنی بەرهەمی / ئاژەڵەکانە/.چە لەخۆراک چەلە بەکارهێنانی ئەو ئاژەڵانە. گرینگترین بەڵگە بۆ بون بە،،وگان یاوەگن،، تایبەت بەو کەسانەیە کە باوەڕیان بە ،،وەگنیسم،، هەیە بۆ خەڵک. ئەخلاق، پرسی یەکەمە کە دەبێ/ مافی ئاژەڵ / یان پارازتنی ژینگە وسڵامەتی رەچاوبکرێ. ئەو پرسە یا ئەخلاقییە یان ئایینی. زۆربەی ئەو کەسانەی وەگنن بە پەروەردەکردنی ئاژەڵ وئازمایش کردن لەسەر ئاژەڵ رازی نین. چۆنیەتی خواردنی وەگانەکان دەخرێتە چوارچێوەی کەسانی گیاخۆر.

" تەندرووستی":
بە پێی وتەی ،، کۆگای خواردن ئامریکا،،ئا،دی،ئا،، مرۆڤ دەتوانێ بە پارێزی/ وگن / لەسەراسەی تەمەنیدا ژیانێکی سڵامەت وتەندرووست بۆ خۆی مسۆگەر بکا. دەتوانێ خۆی لە دەرمان ونەخۆشی دوور ڕابگرێ. بەڵام نابێ لە بەکار هێنانی، کەلیسیوم، یۆد، ویتامینەکانی بی١٢ودی دوور بکەوێتەوە.

" برسیەتی لە جیهاندا"
لەحاڵی حازردا نزیک بە،، یەک میلیارد،،! مرۆڤی برسی لە دونیادا هەیە! لەحاڵێکدا مرۆڤ بۆ بەرهەمهێنای/ گۆشت / بڕێکی زۆرلە گژووگیایەکان دەداتە ئاژەڵەکان. ئەو گژووگیایەش دەبێتە هۆی مەزنبون وجمووجۆڵی ئاژەڵەکان. بۆ نموونە: بۆ بەرهەمهێنانی/ یەک کیلۆ گۆشت / ١٦ کیلۆ دانەوێڵە وگژووگیا پێویستە.!
وەرگیراولە: زانستنامەی ئازاد.
٢٨/٢/٢٠١٥
سرنجی خۆم: من ئەو مافەم نییە بە کەس بڵێم چۆن بژی. بەڵام لە راگەیاندنەکاندا زۆر دەبینم دەنووسرێ، رادەی خواردنی گۆشت لە شاری سلێمانی روو لە زیاد بوونە. ئەوەش مەترسیەکی مەزنە بۆ سڵامەتی.لەوێ گۆشتخواردن بۆتە کولتور بەداخەوە.لە هەموو چوار وڵاتی ئیسکاندیناوی بە رادەی ،،یەک،، لەسەتای کوردوستان گژوگیای تێدا نییە.بەتایبەت لە وەرزی بەهاردا.من چیاکای رۆژهەڵاتی وڵات زۆر گەڕآوم. دەزانم ئەو بەهەشتە دزراوە کانگای ژیان وناوەندی لێکۆڵینەوەیە بە تایبەت بۆ گوڵ وگژووگیا.بەڵام داخەکەم؛؛؛؛؛؛؛؛'


یەکە سالاری ( تاکە دەسەڵاتی)
یەکەسالاری ئان ،،ئۆتۆکڕاسی،، شێوەیەک لەدەسەڵاتی / زۆرگەرایە / ، لەو دەسەڵاتەدا فەرمانڕەوا بە ئاشکرا لەسەرووی دامودەزگای ئیداری جۆی دەبینێتەوە. (و: کەسی لەخۆی پێ باشتر نییە). بە بێ گوێدان بە یاسا، چون یاساکان هێزی رێبەری کەمدەکەنەوە، بۆیەهاوکات دەبنە هێزێکی بێ سنوروبێ ئەندازە لە فەرمانڕەوایی بە کردەوە. بناغەی،، یەکەسالاری،، دەتوانێ بە شێویەکی وەفاداری(و: شیوەی وەفاداری لەهەستوسۆزنزیکە نە لە باوەڕ بون بۆیە لەسیاسەت خۆی ناگونجێنێ) یان / ترس / ی هاوڵاتی بۆ دوارۆژلەئاست چارەنوسی خۆیدا.
یەکەسالاری دەتوانێ دەسەڵاتی خۆی لەسەر ئەساسی پەیمانەکان یان سووننەتەکانی کۆمەڵگا بە دەست بێنێ. ئۆتۆکڕاسی لە جۆری خۆسەپاندن (رەوایی) کە بە زەبروترساندن بە چەنگی هێناوە، بۆیە وەردەگەڕێتە / دیکتاتۆڕی / ، یان دەسەڵاتێکی بٶ کۆتایی وموتڵەق. کە دەکاتە دەسەڵاتێکی ،،، یەکەساڵار،،.
کورتەسرنجی خۆم:
هەموو جارێ کەلە مێدیای سەربەدەسەڵاتی باوشووردەبیسم کە دەڵێن :ئێراقی فدڕاڵ پێکەنینم دێ. رەنگە بە شێوەیەکی سومبولیک لەناویاسای بنەڕەتی ئەو وڵاتەدا لەسەر/ کاغەز / نووسرابێ، بەڵام دەسەڵاتی بەغدا لە تەنیشت خۆی وڵاتێکی لێ جیرانە کە پێی دەگوترێ، کۆماری ئیسلامی، لە رەچەی شیعەی سەفەوی. ئەگەر خۆمانی لێ بانەدەین وخودای راستان ببینین ئەوەندی ئێران لە بەغدا دەسەتی دەڕوا، عێڕاقیەکان دەستیان ناڕوا. ئاخر وشتروگێڕە!؟
هەمووجارێ ئەگەر لەزاری،، یەکەساڵارەکانی،، کورد لە باشور دەبیسم دەڵێن: کوردستانی فدڕاڵ! خەریکم هۆڵ هۆڵ بگریم بۆ نەتەوەکەم! لە دەسەڵاتی عەشیرەگەریدا هەموو چەشنە سیستمێک خۆی دەگونجێنێ ئیللا، خودموختاری، خودگەردانی، فدڕاڵی، کۆنفدڕآڵی و،،،،،،. فریودانی داگیرکاری وڵات لە سیاسەتدا هونەرە، کە دەسەڵاتی هەیی لە باشوور قەتی نەزانیوە، بڕۆن چاو لە مێژووی بارزانی وتاڵەبانی کەن. بێ بەختی لەوەدایە کە لە فریودانی کۆمەڵگای کورداوەک داشەهارە دەچن.!
چێوراندن بۆ هەنگوین زمانی کوردی: جەعفەر کەریمی.

وەرگیراولە: زانستنامەی ئازاد.
چئوراندن بۆ هەنگوین زمانی کوردی: جەعفەر کەریمی
٣/٦/٢٠١٥
ئۆپساڵا، سۆئێد

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە