جارێکی تر بگەڕێینەوە بۆ لای تەها بەرواری

Wednesday, 10/06/2015, 19:39

3000 بینراوە


ئیشو کارى تەها بەروارى بەرپرسى ئەنساتى نیچیرڤان بارزانی زۆرن، نمونەی ئەم  کەسانەى، کە فوىان تێکراوە و گەورەبوون، لە نمونەی ئەم کەسە، کە لە سویدەوە کاتیک گەرایەوە کوردستان، لە هەوڵی ئەوەدا بوو، کە لە یەکێک لە وەزارەتەکان دامەزرێت و پلەیەکى ئاسایى هەبێت، بەڵام لەبەر ئەوەى کاتی خۆی باوکی چایچی مەلا مستەفا بوو، بەوە خۆی لە بنەماڵەی بارزانی ناساند و بەم شێوەیە متمانەى پەیدا کرد لەلاى نێچیر شانس بەجارى روى تێکرد و یەکەم پلە بەوەزیرى تەعین بوو کرا بە وەزیرى وەرزش و لاوان، ئەم وەزارەتە بوونى نەبوو، بۆیە شوێنیان بۆ پەیدا کرد .! ئەویش بە پەلە کەوتە دزیی و فزیی و دووساڵى نەخایاند بوو بە خاوەنی ملیارەها دۆلا، هەرچی منحە و میزانیەو پارەى وەزارەت هەیە، لە وەزارەتەیدا نەیهێشت، جیالەوەى هەرچى کەسانى وەک خۆیەتى پلەى پێدان و تەعینى کردن بە پلەى خەبیر و شارەزا، کە ئیستا هەموو ئەوانە بوونەتە بارگرانى بەسەر وەزارەتى رۆشنبیرىیەوە، وەزارەتەکەی تەها بەراوریی بە وەزارەتی وەزارەتى مافیا و ڤیاگرا ناسراوبوو، لەدواى تەواوو بونى ئەو کابینەیەش، هێشتا تەها بەروارى بازاڕیی لای بنەماڵەی بارزانی گەرم بوو، ئەم وەزارەتە لە بنەرەتەوە هەڵوەشاو کۆتایى پێى هات، لەبەر ئەوەى ناو براو بە شێوەیک فەشەلى پێهێنابوو کەس پیى راست نەدەکرایەوە ، پاش ئەوە چاوەروان بووین بانگ بکرێت و لێ پرسینەوەى لەگەڵ بکرێت بەڵام، ئەوەبوو لە کاتی نەخۆشکەوتنی جەوهەر نامق، تەها بەراورییان ناردەوە بۆ سوید، تا ئەو کاتەی جەوهەر نامق گیانی دەرچوو، نەگەڕایەوە، نەشیان هێشت کەسێکی دیکە ببێتە موتەرجم و سەرپەرشتیی بکات و سەردانی بکات، ئەوەتا ماوەى دووساڵە مەکتەبێکیان بۆ کاک تەها بەرواری کردۆتەوە بەناوى (ئەنسات) چەند بەشێکى کردۆتەوە وەک راگەیاندن و بەدوادا چوون بۆ راگەیاندنەکان و تەرجومەوانى و جەماوەرییەکان و چەند ناوێکى تر، کە مەهزەلە ئاسا بۆ رازى کردنى کۆمەڵەکەسێک و پلە و پارەبەخشینەوە دروست کراوە، هەریەک لە سامى ئەرگوشى بەرپرسى راگەیاندن کە لە راستییدا پارتى شتێکى نییە بەناوى راگەیاندن لەبەر ئەوەى حیزبێکى عەشایەریی و خێڵەکىیە باوەرى بە عەقڵ و دیالۆگێک نییە ، هەروەها حەسەن موستەفا ناسراو بەحەسن میت بەر پرسى بەشێکى ترە، کە خۆى ناوى لە خۆى ناوە چاودێرى سیاسى، یەکێک لە کارەکانی یەوە بوو، کە بزانێت و لێکۆڵینەوە بکەن لەسەر رووداوە سیاسییەکان،  بۆ نمونە بەر لە چەند رۆژ پرۆپاگەندی بۆ ئەوە دەکرد، گوایە مەهەپە کەمتر لە %١٠ دەهێنیت و پێشبینیەکەى هەمان پێشبینى ریبوارى وەلی و ریبوار سیوەیلی بوو، بەڵى ئەمانەن کەسە نزیکەکانى بنەماڵەى بارزانی ! کە چەندین مناڵە ورتکە و بى شەهادەو هیچ نەزانیان هێناوە بە عەقدى ٣تا٤ هەزاردۆلار دایانمەزراندوون بۆ سیخورى کردن، ئەمەش ئەنساتەکەى نیچیر و کارەکەکانى تەها بەروارى .

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە