چیرۆکی پیاوە ناشرینەکە

Thursday, 25/06/2015, 23:36

5272 بینراوە


 ڕەعنا خانی هاوسەری کاك مەجید ،دانیشتووی گەڕەکی بەرانان بەم شێوەیە مێردەکەی ئەدواند و پێی ئەووت؛(ناشرین). لای من هیچ کەس ناشرین نیە و هەموو کەسێ جوانی خۆی هەیە،تەنها ئەو کەسانە نەبێ کەوا مامەڵەی خراپ و هەڵوێستی ناجوامێرانە و لەکەیەکی کۆمەڵایەتی و پەڵەیەکی سیخوڕیان لەدوایە. دەنا کەس ناشرین نییە.  پێوەری ڕوخساریش تەنها ڕێژەییە و کەس نیە بەدەر بێ لە کەموکووڕیی.
کاك مەجید بەو نازناوە  تەواو بێ تاقەت و بێزار بوو،هەر چۆنێك لەخۆی ئەڕوانی و دیقەتی لەخۆی ئەدا پێی وانەبوو ئەو بەو شێوەیە بێ. لەبەرئەوەی زۆر گوێی بە دیکۆری دەرەوە نەئەدا و بەلایەوە گرنگ نەبوو چۆنە. ڕۆژگار زۆری بۆ دێنێ و ژنەکەی شووڵی لێ هەڵئەکەێشێ و بۆیە کاک مەجیدیش ئەڵێ بەخوا وا باشترە بۆی بسەلمێنم کەوا من ناشرین نیم و دەم کوتی بکەم. بۆیە بڕیاری دا هەر ڕۆژە نا ڕۆژێ لەدوای نوێژی نیوەڕۆ وەیان ئێوارە لەدوای نوێژی جەماعەت یەکێ لەهاودین و هاونوێژەکانی  لەگەڵ خۆی بەرێتەوە بۆ ماڵەوە پێکەوە نان و چایەك بخۆن. دواتر کە میوانەکە بەڕێزەوە بەڕێ ئەکرا ،کاك مەجید ئەکەوتە وێزەی میوانەکەی و هەزار و سەد عەیب و عاری لێ ئەدۆزیەوە و لەبەر خۆیەوە کەوتە ناشرین کردنیان.
ئا بەم شێوەیە کاك مەجید گوڵبژێری ئەو کەسانەی ئەکرد کەوا لەخۆی پەرپووت تر و ناشرین ترن تا بۆ ژنەکەی بسەلمێنێ کەوا مێردەکەی لەوانی تر قۆزتر و ڕێك و پێکترە. تا وای لێهات ژنەکەی گەیشتە ئەو بڕوایەی کە مێردەکەی زۆر لەو هاوەڵەکانی جیاوازتر و مەقبولترە،بۆیە ئا بەم شێوەیە کاك مەجید توانی وا لەژنەکەی بکا ئەوەندە سەر نەکاتە سەری و ببڕای ببڕ پێی نەڵێ( ناشرین).
مەسعود بارزانی لەوەتی هەیە ئەو کەسانە لەخۆی و بنەماڵەکەیەی و دیوەخانەکەی کۆئەکاتەوە کە نمونەی ناشرینی و خیانەتکردن و کلکە لەقێ کردن بۆ دوژمنان . ڕۆژێ نەبوە چوار پیاوی پیاوانەی لەخۆی نزیك کردبێتەوە،وەیان چوار کەسی پسپۆر و شارەزاو دانای وەك ڕاوێژکار وەیان کادیری پێشکەوتوو لەتەك خۆیاندا دابنێ و چوار دەورەکەی خۆی پێ دەوڵەمەند کردبێ. تەنها گەڕاوە بۆ کەسانی سووك،چرووك،کاسە لێس و شەڕواڵ پیس و جاش و مستەشار کە بەهیج بکلۆژێ ڕووی ئاوەدانیان نیە. مەسعود ڕۆژێ لەڕۆژان خۆی لە فەرهاد پیرپاڵ و کەمال مەزهەر و عەبدولا ئاگرین نمونەکانیان نزیك کردۆتەوە کە تەنها خەریکی تێك دانی مێژووی ڕاستەقینەی گەلەکەمان بوون و خەریکی پیاهەڵدانی بارزانی و ئەفسانە درۆییەکانیان.
کەسێکی وەك مامۆستا جەمال نەبەز خاوەنی ئەو پاشخانە کلتووری و ڕۆشنبیری و کورد پەروەریە مەزنەیە کەچی مەسعود و پیاوە بەناو ڕۆشنفکرەکانیان بەتەمان ڕابردووی ناشرین  و لەکەداری بکەن،ئەوان نازانن دەستیان بەچی بردوە و نازانن ئاکامەکەی چۆنە؟!  ئەوان ئەوەندە ناحاڵێن فرمانی ئامر بیلقەبزی بۆ دەرئەکەن وا ئەزانن ئەم مامۆستایە سەربازی هەڵهاتوە وەیان تاوانێکی کردوە. ئەمە لەکاتێکدا جگە لە ڕوو زەردی و سەرشۆڕی هیچی تر ناچننەوە.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە