پارتی نەك هونەر بەڵکو سیاسەتیش نازانێ

Wednesday, 10/06/2015, 18:33

5197 بینراوە


حەزم کرد وەك کورتە وەڵامێك بۆ نووسینێکی ڕێبوار سیوەلی کە لە پەیجەکەی خۆی نووسی بووی ، بەوەی کە پارتی ئەگەر چی خاوەنی چەندین ساڵ ئەزموونی سیاسییە لەسەر ئاستی کوردستان و جیهان،لێ هونەری نییە. هەڵبەت من لەسەر بڕگەی دووەمی هیچ ناڵێم بەوەی کە پارتی هونەریی نییە، بەڵام پێم خۆشە ئەوەشی بۆ زیاد بکەم کە پارتی نەك هونەری نیە، بەڵکو سیاسەتیشی نییە.
ڕەنگە بپرسین ئاخۆ بۆچی لەم کاتەدا ڕێبوار سیوەلی قسەی وا دەکات و چ مەبەستێک لەپشت ئەم ووتانەوە هەیە؟ ئێمە باش بیرمانە کە لەماوەی ڕابردوو ئەم بەناو ڕۆشنبیر و منەوەرە هات و ووتی؛ مەلا مستەفا فەیلەسوفە! ئەی ئەوە خێرە وا ئێستا دەیەوێ ئاو بکاتە ژێر ئەو دیوارە خوارەی کە پارتی دروستی کردووە بەناوی دیواری خەبات و شۆڕشگێڕی و کوردایەتی و دامەزراندنی دەوڵەوتی کوردی، یان بۆچی لەم کاتەدا ئەیەوێ خۆی شیرین بکات، لای شەقامیش وەك هەڵوێستێك پێمان بفرۆشێتەوە و بڵێ ئەوە ماوەیەکی زۆرە من پارتییم ڕەخنەباران کردووە. دیارە ئەم دۆلاربیرە کە جگە لە دۆلاری مفت  و زەوی بەلاش و پلە و پۆست نەبێ، هیچ کات بەردێك بۆ کەس ناخاتە سەر بەردێکی تر. ئەم ڕۆشنفکرە تەنها بیری لای دۆلار و پارەیە بۆیە هەنووکە بودجە و پارە کەم بۆتەوە، ئەمیش سەغلەت بووە، حەوسەڵەی لێبڕاوە. ئەم بەناو فەیلەسوفە لەتەك حەمە سەعیدەکان و سەرۆ قادرەکان گەر هەست بکەن پارە و دۆلار بۆیان ڕژاوە ئەوا لە حەجەکە دوور ناکەونەوە و پاسەوانی ئەکەن، ئەگەر بە پێچەوانەوە پارە و دۆلار نەمێنێ ئەوا ووردە ووردە خۆیان کەناگیر ئەکەن و دەست ئەکەن بەڕەخنەی سووك، کەوا زۆر لەسەریان نەکەوێ. ئەم جۆرانە هەتا عەلەفەکە سەوز بێ ئەوا متق لەخۆیان دەبڕن و تەنها خەریکی جوڵاندنی سەر و لمۆزیانن. دەنا کاتێ ئەوەیان شك نەبرد، دێن و دەیان شتی سەیر سەیر ئەهۆننەوە.
پارتی لەوەتی هەیە بەدوای سێبەرێکی لەخۆیان گەورەتر گەڕاون تا بچوکی خۆیان تیا بشارنەوە و لەتەك ئەو سێبەرە گەورەیەدا بگوزەرێن. گەر زۆر نەڕۆین و تەنها سەیری مێژووی ئەم حزبە بکەین لەکاتی بەناو شۆڕشی ئەیلول. پارتی بەهۆی دەست تێکەڵکردن لەگەڵ شای ئێران هەستا بە دروستکردنی هەرای ئەیلول کە کۆتاییەکەی بە ئاشبەتاڵی ساڵی ١٩٧٥ کۆتایی هات و مەلا مستەفای فەیلەسوف تێی تەقاند و بەرەو ئێران هەڵهات و گەلی کوردی هەتیو کرد و لە نیوەڕێ بەجێی هێشتن. ئەبێ فەلسفە و حکمەتی ئەو هەڵهاتنەی مەلا مستەفا لەکۆێدا بێ لەکاتێکدا میللەتەکەی لەجەنگەکەدا نەدۆڕا بوو؟!
پارتی ئەم جارە لە دوای سێبەری کۆماری بەناو ئیسلامی ئێران کەوت و بچووکی خۆیان لەبیرچۆوە. لێرەوە شەڕی کوردانی ڕۆژهەڵاتیان هەڵگیرساند و زیانێکی گەورەیان لەمیللەتی کورد وەشاند. پارتی لەساڵی ١٩٩٦ جارێکی تر وەك ئەتوارەکانی تری لە سێبەری سەدام و گاردە کۆماریەکانی نزیك بونەوە و هەولێریان داگیرکرد و جارێکی تر دۆزی کوردیان بەرەو دواوە بردەوە.
پارتی بەدوای سێبەری گەورەتر گەڕا بۆیە ئەم جارە سێبەری ئەردۆگان و تورکیای کەمالیزمی هەڵبژارد تا بچووکی و کۆیلایەتی خۆی درێژە پێبدا و جەنگ و ئاشووب و ناکۆکی  بخاتە نیو ڕێزی گەلی کورد لە هەریەك لە ڕۆژئاوا و باکوور، کە دیارە هیچ لەم جۆرە سیاسەتەی سەرکەوتوو نەبوو تیایدا و بەڕیسوایی لێی هاتەدەر. کەواتە ئێستا دوای ئەم کورتە مێژووە مافی خۆمانە بپرسین لە ڕێبوار سیوەلی: ئایا ئەم جۆرە سیاسەتی پارتی لەو چەند ساڵانەدا سیاسەتێکی سەرکەوتوو بوە؟ یان بەپێچەوانەوە سیاسەتێکی شکستخواردوو ؟ حەتمەن دیارە کەوا ڕۆژ دوای ڕۆژ پارتی و بارزانی وەك گەڵای پایز ئەوەرن و ناتوانن چی تر لەڕێگای ئەم جۆرە دۆلاربیرانەوە هەڵبستنەوە. پارتی و بارزانی گەر ئەو هەڵبژاردنە پڕ ساختەکاری و تەزوویرانە نەبێ، هەرگیز کەس دەنگیان پێ نادەن و ناتوانن کەس لەخۆیان ڕازی بکەن. لێرەوە بۆمان دەرکەوت، پارتی لەوەتی هەیە سیاسەتی نەکردووە، بەڵکو وەك ئەو ماسییە بچکۆلەیەکە و لەتەك ماسیی گەورە و قرشدا دێت و ئەچێ لەکاتێکدا پارچە گۆشت لەزاری ئەو ماسیە گەورە ئەکەوێتە دەرێ و ئەم ماسیە بچکۆلانەش ئەیخۆن، ئاوا پارتیش هەروا بووە و هەرگیز نەتوانیوەیەتی گەورە ببێ و نەزانیویەتی چی بکات بۆ ئەوەی هەتا هەتایە هەر سێبەر نەبێ و بەدوای سێبەری کەسی تردا نەگەڕێ. 
هەروەها لە خوارەوە سەیربکەن بزانن فەیلەسوفەکەی زانکۆی سەلاحەدینی بنەماڵەی بارزانی لەسەر هەدەپە پێشبینی چی کردووە! ئەمەی کە نووسیوێتی ئەوەش دەسەلمێنێت کە خۆشی نە لە هونەری هەڵبژاردن دەزانێت و نە لە سیاسەتیش
لە پەیجی خۆیدا رێبوار سیوەیلیی نووسیوێتی کەوا هه‌ده‌په‌ نایباته‌وه‌

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە