بە لبادی دەوڵەتی کوردی کڵاو بۆ خۆی وکۆمەڵگای کورد دروست دەکا!

Sunday, 12/07/2015, 19:37

3677 بینراوە


ئەوانە ناتوانن وتەبێژی خۆیان بن، ئێمە دەبێ لە جیات ئەوان قسە بکەین.(کارڵ مارکس).
لە ڕابوردوودالە باشووری وڵات ئەگەر گەنجەکانمان رێگای هەندەرانیان دەگرتە پێش، دەمانگووت دەسەڵات لەژێر چەنگی حیزبی بەعس وسەددام دایە. بۆیە حەق وایە هەرگەنجێک دەرفەتی بۆلوادەبێ پێ بنێتە ژیانێکی باشتروخۆشتر بۆیەمافی خۆیەتی کە وڵات جێ هێڵێ وروولەهەندەران کا. سەددام حوسێنیان بۆ ڕووخاندین (ئێستێش لەو کارەی خۆیان پەژیوانن) وباشووری وڵات بە راواڵەت رزگاری هات.
پۆل پۆل سەرکردەوحیزبی نەخۆش کە هەرکامیان لە بواری دەروونناسێوە هەڵگری دەیان نەخۆشی جۆراوجۆری دەروونین داگەڕآنەوە ناو خاکی زامداری نەتەوەی کورد.ئەو دۆنکیشۆتانە لەسەراسەری ڕاپەڕینی خەڵکی هەژاری ئێمەدا رۆڵێکی ئەوتۆیان نەبینی. هاتنەوەسەرسفرەی حازری. ئەوان گەڕآنەوە، یەکەم رێکاری سەرەکیان دابەشکردنی دەسەڵات بوولەرێگای شەڕی خۆدڕێن.ناوچەی سەوزوزەرد دامەزراوهیندی دیش خاکی شەهیدی کوردیان دابەش دابەشکرد.ئەو رێیە پڕ لەکارەساتە هەنووکەش درێژەی هەیە.
دوای بەکوشتدانی هەزاران گەنجی بێتاوان ئێستێش داوای لێبوردنیان لەو بنەماڵانە نەکردووە کە بە دەستی چەکدارە کوردکوژەکانی عەشیرە بارزانی وتاڵەبانی گیانی شیرینیان لەدەستدا! حۆلەپیاوێکی وەک کاک مەسعود( ئەو ڕستەیە هی رادیوی دەنگی ی،ن،ک، یە لەکاتی خۆیداپێیان دەگووت) جارێک بەوپەڕی بێڕەحمی دا هاتە سەر مێدیاو گووتی: شەڕی ناوخۆیی نە خەتای من بووە! نە خەتای جەنابی مام جەلال!. ( لەوڵاتی ئێمەدا بە کوردکوژی مێژوویی دەلێن سەرک وجەناب!) رۆژومانگو ساڵ تێپەڕین و قوونی رەش وسپی لە حەمامی ئەو گەندەڵانە دەرکەوت. دەرکەوت تەنیا جاش کەوشەکانیان جووتە، دەنا هەرکام سەریان لە ئاخوڕێکی دەکەدا ناوەتەوە.
هیچیان لەبارانداپێنەبووە. لەئاست بەڕێوەبردنی کۆمەڵگادا بۆ هەنگاونانی سەردەمیانە وەک ئەسحابی کەهەفیان بەسەر هاتووە. خەونی دەوڵەتی کوردی، خەونی وەرگرتنی چەکی قورس، خەونی چوککردنەوەی رۆئاواوباکور، خەونی فرۆشتنی نەفت،.......سەدانی دی بوونەتە کاری شەوورۆژیان. گایەکیان رەشو گایەکیان زەردە،تووشی هیستریابون. تەنیا کارتی دۆڕاویان هەڵبژاردنێکی سەقەتەو پڕ لە ساختەیە بۆ نیشاندانی زۆرینەوکەمینەی لایەنگر.
چاو لە سیستمی پەروەردەبکەن، چاولەژیانی گووندەکان بکەن، چاولەبێکاری بکەن، چاولە زانکۆکان بکەن، کشتووکاڵ، جادەورێوبان،چاولە بازاڕو ئابوری بکەن،بڕواننە ژیانی گەنجەکان کە چۆن روولە ناکوجائابادی هەندەران دەکەن. سیاسەتی دەرەوەیانم وەک کارداروفەرمانبەری بیانی دێتەبەرچاو. دەساڵە وەک دیکتاتۆڕێکی ملکەج وبێ موڕاڵ سەیەدەکەمکە دەخوازێ بە رۆژی روون لەبەرچاوی هەموودینا خۆی داسەپێنێتەوە.!
سەرخان وژێرخانی سیاسی وئابوری وهێزی هەروڵاتێک/ گەنجە / . گەنجانێک کە هۆمێدوئاسۆی روونی داهاتوونن. لە ٢٤ساڵ دەسەڵاتی ئەوسیستمەدا ئەوەخەریکە خاک چۆل دەبێ، هیوا دەبرێ، نۆرەی ئەو جارەمانە کە دایکوباوکی هەناسەسارد بە فرمێسک وخوێن لە بەرچاوی خۆیان منداڵەکانیان لەوشکاییو دەریاداگیانی خۆیان فیدا کەن. ئەوەی موبارەزەی ٥٠ساڵەی تاڵەبانی، ئەوەی موبارەزەی بنەماڵەو عەشیرەی بارزانی؟ ئەگەر لە سای سیاسەت کۆماری ئیسلامیدا گەنج پەراوازەی هەندەران بن چجێگای گازەندە نییە. ئەگەر لەباکوری وڵات خەڵک ڕاکەنە هەندەران مافی خۆیانە. بەڵام بۆدەسەڵاتی کوردی شەرمێکی مێژووییە کە تاکی کورد بڵێ: نەدڵسۆز دەبن، نە کورددەبن، نە ئەو خاکەم خۆش دەوێ.
سەرۆک عەشیرەی بارزانی بە لبادی دەوڵەتی کوردی کڵاو بۆ خۆی وکۆمەڵگای نوستوو دەدوورێ. کەسێک کە نەتەوەیەک ئاوا بچووک بکاتەوە وبەسواری فرٶکە خۆی بگەیەنێتە لای ئاغای ئۆباما، داوای پشتیوانی دامەزراندنی دەوڵەتی کوردی لێبکا لەکۆتایی تەمەنی سیاسی خۆیدا تووشی ئەو کارەساتە دەبێ کە سەرمایەی خاکی کورد پۆل پۆل روو لە هەندەران بکا. ئەو گەنجانەی کە هاتوونە دەرەوەوڵات چەندیان خوێندنی باڵایان هەیە؟ چەندیان بوونەتە دیپڵٶماتکار، چەندیان بوونە کارساز؟ بەڵام بۆ بژیوی رۆژانەورۆژگارێکی بێ ترس ولەرزخاکو بنەماڵەی خۆیان جێ دێڵن. لەوەش بترازێ لەو بارودۆخە نەلەبارەدا هەم ئامریکاو هەمیش رۆئاوا خەتەبارن. بەرپرسن، چون بۆ گەیشتن بە بەرژەوەندیەکانیان ئەوانەیان لە گیانی خەڵک بەرداوە، دەنا هیچ کامیان لە قەززافی، موبارەک وشآی ئێران و...... بەهێزتر نین.
ئەو بابەتەی خواروو دەدەمە سندوقی کوردستانپۆست هەتا بیباتە بەردەرگای هەموو تاکێکی کوردی وشیاروبە حورمەت. ئەو بابەتە پەیامی گرینگی لەخۆی گرتووە. لە زمانی فارسییەوە کردوومەتە هەنگوین زمانی کوردی. هیوادارم بە وردی جێگای سرنج بێ.
" تۆوی خۆشەویستی بچێنە"
بە هێز بە کەسێک دەڵێن: نە چاوەڕوانی کەسێکە کە خۆشبەختی بکاو نە ئیزن دەدا کە کەسێک چارەڕەشی بکا. هەرکات ژیانت وەکو جەهەننەمی لێهات، حەول بدە بە لێهاتوویی وئەزموون لێی دەرباز بێ. هەموو کەس سووتان دەزانێ، ژیان هیچمان پێناڵێ، بەڵکوم هەمووشتێکمان نیشان دەدا.لە ژیان مەتۆرێ. دونیا منەتت ناکێشێ. یەک هاتووە، یەکێش ماوە.یەکێک غەمەکانی خۆی خوێندەوە،یەکێک سەرکەوتوو، یەکێک دۆڕاو، یەکێک بە بەشی خۆی رازی بوو، یەکێک لە لەشی خۆی رەنجا، یەکێک بوورا، یەکێک لە ئابڕووی خۆی ترسا، یەکێک خراپ بوو،یەکێک تێپەڕ بوو، یەکێک وەفاداربە ئامانجی بوو.
بەڵام تۆ بمێنە، قەولم بە خۆم دا، بەچاوەکانم فێرکەم، تەنیا جوانییەکانی ژیان بە نرخن بۆ دیتن.لەگەڵ خۆم دووپاتی دەکەمەوە کە لە بیرم بێ، هەرچرکەساتێک لەوانەیە لە شەوێکدا وەها ئارام بگرم کە دیتنی کازیوەیەکی دی بۆم نەیەتە پێش.ئەگەر وایە هیچکات لە دوارۆژدا خۆشەویستیەکانی خۆم کۆ نەکەمەوە ودابەشی خەڵکانی دیکەی بکەم.
جەعفەر کەریمی
سندوقی کوردستانپۆست.
١٢/٧/٢٠١٥

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە