پەیامێک لەمنەوە بۆ هاوڕێ و دۆستەکانم، دواتر بۆ کۆیلەو کاسەلێسەکانی بنەماڵە

Friday, 17/07/2015, 13:13

3810 بینراوە


ئەی هاوڕێ و دۆست و ئازیزانی من وەک ئاگادارن دەستێکی ڕەش و ناحەز توانیتی فەیسبووکەکەم کۆنترۆڵ بکات و بە ئارەزووی خۆی چی ویست بەناوی منەوە بڵاویبکاتەوە،من بۆ ئەم کارە ناحەزە داوای لێبوردن لە ئێوەدەکەم کە بەهۆی دڵسۆزی خۆتانەوە بەمنەوە سەرقاڵ بوون چ بە نامەو چ بەتەلەفۆن، سوپاسی دڵسۆزیتان دەکەم، دڵخۆشم بەرلەوەی من هیچ بڵێم: ئێوە منتان وەک خۆم ناسیوەو داکۆکیتان لێکردووم کە ئەوە من نیم ئەو پۆستە زبڵانە بڵاوبکەمەوە دووبارە سووپاسی ئێوە دەکەم. بەو نۆکەرو کاسەلێسانەیش دەڵێم : ئەوە من نیم و نابم وەک ئێوە سەرۆک و بنەماڵە بە پیرۆزو هێڵی سوور بزانم من ئەوەی ئێوە بە سەروەرو سەرۆکی دەزانن لەلای من لە سەرۆکێکی مافیا زیاتر هیچی دیکە نییە من لە ئێوە سڵ ناکەمەوەو سەرۆک و سەرکردەو بن کردەکانتان بە دیکتاتۆرو گەندەڵ و چەوسێنەر دەزانم، من وەک ئێوە نەبووم و وەک ئێوە نابم، سەرۆکی من سەردەست عوسمان و سۆرانی مامەحەمەو کاوە گەرمیانییە شەهید گەرمیانی چەمچەماڵە،تاکێک لە پێلاوەکانی سەردەست عوسمان و سۆرانی مامەحەمەو کاوە گەرمیانیی لە لای من لە هەموو سەرکردەو بن کردەکانی ئێوە گەورەو پیرۆزترە،لەلای من ڕەمزی نیشتیمان پەروەری و قوربانیدان و شکۆمەندی کچە پاکیزەکانی کۆبانی و شەنگاڵە نەک سەرکردەو ئاغاکانی ئێوە لەلای من پێشمەرگە شکۆمەندە نەک سەرۆکەکانی ئیوە، ئێوەی کۆیلەو بچووک و کاسەلێس وادەزانن دەتوانن بە چەند پۆست و بابەتی نەشیاو من بخەنە ڕێزەی خۆتانەوە نا ئەوە زرە خەونە دەیبینن هیچتان پێناکرێت لەوە زیاتر ئێوەی کۆیلەو کاسەلێس بۆ چەند ساتێک بەو کارەتان من غەمگین و خۆتان شادومان دەکەن، دواتر من وەک هەمیشە خۆم دەبم هەر لە بەرەی گەلدا نەفرەت لە ئێوە دەکەم و ئێوەیش وەک خۆتان بە ڕوو ڕەشی و کاسەلێسی و کۆیلایەتی دەمێننەوە سەرکردەو پیاوی مەزن لەلای من سەردەست عوسمان و سۆرانی مامەحەمەو کاوە گەرمیانییە، نەک سەرکردەو بن کردە قەزەمەکانی ئێوە هەر خۆتان بە خۆتان بن، ناتوانن من بخەنە ڕێزەی خۆتانەوە،لە سایەی ئەو سەرۆک و دەسەڵاتەی ئێوە چەپڵەی بۆلێدەدەن نیشتیمانێکتان وێران و داغان کردووەو نائومێدی و خۆکوشتنتان کردۆتە جوانترین دیاری بۆ گەنجەکانی نیشتیمانەکەم پێمناڵێن ئێوەی سووک و بێ فەزیلەت بە چ کارو کردەوەیەکی ئاغاکانتان دڵخۆشن وا لەو پێناوەدا خۆڵدەکەنە چاوی هەموو کەسێکەوەو دەست بۆ قێزەونترین یاری دەبەن،پێمناڵین لە سایەی سەرۆک و سەرکردەکانتاندا کوا ئارامی و ئاسوودەیی ژیان، کوا ڕێزگرتن لە ئینسان و بەها جوانەکانی،ئێوە لە کۆیلەو کاسەلێسێک زیاتر هیچی دیکە نین گەمژەن، یان ناتوان، یان ناتانەوێت میحنەت و ئازارو حەسرەتی میلەتێک ببینن لە سایەی سەرۆک و دەسەڵاتی گەندەڵی ئاغاکانتاندا، دڵنیابن ئەمڕۆ بێت یان سبەی ئەمەتان بۆ ناچێتەسەرو وەک هەموو دیکتاتۆرو خۆێن مژو چەوسێنەرێک ئێوەو سەرکردەو بن کردەکانتان ڕیسوا دەبن و تەفرو تونا دەبن،ئێوە تاکەی ناتوانن وێران بوونی گیان و ڕۆحی نیشتیمانێک ببینن لەسایەی سەرۆک و سەرکردەو بن کردەکانتاندا تاکەی هەر ئاوا بە کۆیلەو کاسەلێس و دەربار دەبن، تاکەی دەتانەوێت ئێمە وەک ئێوە بین دڵنیابن ئەوە زڕە خەونە دەیبینن ئێمە نابینە ئێوەی کۆیلە دڵنیابن ئێوەو سەرۆک و سەرکردەو بن کردەکانتان ڕیسوا دەبن.
،،،،،
سوپاس بۆ هاوڕێ و ئازیزانم کە هاوکارییان کردم بۆ ئەوەی فەیسبووکەکەم وەرگرمەوە
وێڕای ڕێزو خۆشەویستی دووبارەم بۆ ئێوە

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە