سەردانی وەزیری دەرەوەی قەتەر بۆ هەولێر، یارمەتیی داعش و پشتگیریی سیاسەتی خیانەتکارانەی بنەماڵەی بارزانییە!

Monday, 20/07/2015, 23:02

4432 بینراوە


ئەو  ڕاپرسییەی الجزیرة بۆ سەربەخۆیی کوردستان بەشێکە لەو شەڕە چەواشەکارییەی پارتی، کە بە یارمەتی رژێمی پۆخڵی قەتەر دەیکات بۆ جوڵاندنی سۆزی خەڵکی کوردستان، گوایە مەسعود بارزانیی وەک سەرکردەیەک خواستی دروستبوونی دەوڵەتی کوردییەوە. دەوڵەتی قەتەر وەک دۆستی داعش و بارزانی و ئۆردوغان، لەم کاتە هەستیارەدا و بۆ ئەو مەبەستە دەیەوێت سۆز و هەستی  هاوڵاتیانی کورد بۆ هەڵبژاردنەوەی سەرۆکایەتی هەرێم زیاد بکات! جگە لەوە  وەهمی زەرورەتی سێ بارەی هەڵبژاردنەوەی بارزانی بۆ سەرۆکی هەرێم بهێنێتە دی، ئەمیش لە رێگەی ئەو کەناڵەی خۆیانەوە کە (الجزیرة)ەیە
لە ئێستادا سێ کوچکەی (تورکیای ئۆردوغانی، قەتەر و پارتیی) وەک هاوپەیمانی ستراتیجی یەکتر بەچەندین شێوازی جۆراوجۆر هاوکاریی و پشتیوانی مادی وئەعلامی و سەربازیی یەکتر دەکەن.
لەم نێوەندەدا داعش وەک مەقاشی هەرە گەورەی سەربازی و تاڵانی نەوت و غازیش لە داهات و سیستەمی خێڵەکی بارزانیی و سوڵتانی عوسمانیی وەک ستراتیچ بەیەکیان دەبەستێتەوە.
لەم کاتەدا، کە باری ئەردۆغان و بارزانی  لار بۆتەوە، دەوڵەتی قەتەر هەموو هەوڵە ئیعلامی و دبلۆماسییەکانی خۆی خستۆتە گەڕ بۆ دەربازکردنی هەردوو هاوپەیمانەکەی خۆی و رزگارکردنیان لەو قەیرانەی تێی کەوتون، دیارە سەردانی وەزیری دەرەوەی قەتەر بۆ هەولێر و ئەو ڕاپرسییە چەواشەکارییەکەی کەناڵی ئاسمانی جەزیرە و سایتەکەیان بەشێکن لەم هەوڵانە.
شایانی باسە دەوڵەتی قەتەر یەکەم وڵاتی عەرەبیە کە فاشستی نەتەوەی عروبە و وتوندڕەوی ئاینی بەیەکەوە گرێی داون، کەناڵە ژەهر ڕێژەکەی "الجزیرة"ش بەردەوام کاری فیتنەی نەتەوەیی و مەزهەبی و تایفیی دەکات، لە سێ ساڵی ڕابردودا هیچ کەناڵێک هیندەی الجەزیرةی قەتەر دژایەتی شۆڕشی کوردانی سوریای نەکردووە، هاتنی  وەزیری دەرەوەی قەتەر بۆ هەولێریش بۆ هەماهەنگی و بەهێزکردنی سێ کوچکەی "پارتی / تورکیا / قەتەرە"ە دژی شۆڕشی رۆژئاوای کوردستان لەم کاتەدا و بە جوڵاندنی داعش و خەندەقی خیانەت و هاوکاری لۆجستی و ئەعلامی داعش كاردەكه ن، بۆیە هاتنی وەزیری دەرەوەی قەتەر بۆ هەولێر به خێر نییە، ئەگەرچی هەموو پلانەکان لەکۆتایدا پوچەڵ دەبن.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە