باشترە بیکەینەوە بە سەرۆکێکی دەست ڕۆیشتوو لە هەرێمی بادینان!

Tuesday, 18/08/2015, 20:32

3378 بینراوە


ئەو هەلومەرجە ئاڵۆزەی کە بووتە مۆتەکەو پەنجەی ترسناکی لە بینی نیشتیمان ناوە،هۆکاری گشتی گەشەکردنەکەی دەتوانین بەهەمان هاوشێوەی ئەو ژینگەیە پێناسەی بۆ بکەین کەسەرەتا لە ڕیگەی فڕێدانی خاشاکێکی کەمەوە،دوایی زیادبونی تا ئاستی خەرمانێک و هەتا ئەوکاتەی بەئەستەم دەتوانرێت چارەسەری ئاکامەکانی بکرێت،کە خۆی لە پەتاکانی مەلاریاو کولێراو،دەیان جۆری تر لە ترسی کۆشندە دەبینێتەو!
کێ بەرپرسیارە؟
بەدڵنیایی یەوە ئەو کارگوزارانەی کە سەرپەرشتیارێکی مژۆڵ بەڕێوەیان دەبات بە بوونی هیچ لێکۆڵینەوەو چاو دێری یەک
ئەمڕۆی نەبونی موچە هەلی کار کۆچی لاوان و،نەبونی کارەباو سەرەتایی ترین مافی هاو ووڵاتیان، جۆرێک لەپەتای بازرگانی نین و لە سنورەکانەوە دزەیان کردبێت بە بێ بوونی چاودێریکردن.
ئەوهەموو پەتایە دەگەڕێتەوە بۆ دوو دەیە ئەوکاتانەی ڤیرۆسی خێڵ وپارتایەتی،ئاودیوکردنی کارگەو ژێرخانی ووڵات تەنها بۆ بەرپرس وکەسانی مێشک بەتاڵ لە هەستی نەتەوەیی بە سەرەکی ترین سەرچاوەی دارایی مامەڵەی پێوەدەکرا.
ئاسایی یە ئەگەر ئەمڕۆ پیاوێک کە لەدووکات دا سەرۆکی خێڵێک و سەرۆکی پارتێک بێت بە کورسی یەوە بنوسێتو لەبری دەستاو دەست کردن، سۆزی ئەوە بدات کوردستان بکاتەوە بەدوو فەرمانگەی خێڵەکی و ڕیسەکەمان بۆ بکاتەوە خوری!.
بۆچی؟
چونکە لێرەدا بەشێکی کوردستان ڕۆڵی خاشاک دەبینێت لە دووبارەکردنەوەی بەڵێن وپەیمان بۆ سەرۆکە تاقانەکە،واتە ئامادەن چۆنیان بوێت وابکەن،لەبەرئەوەی بەشەکەی تر کە لەهاوپەیمانی بەناوستراتیژی خۆی دەبینێتەوە گیرۆدەیە بە مژاری کورسی یە بێ سودەکەی ناوەندو چەشنی مێرولە لاقەکانیان بووە بەداوی کەڵە مێشی پەنجا بەپەنجاوە، ئەستەمە وەک ئەوەی پێشتر بوون لەشاخ ئیدۆلۆژی لەبەرژەوەندی لایەنی نەتەوەیی پیادەبکەن و بیکەن بەبەرنامەی پلانێکی تۆکمە تا گەل لەو هەموو پەتایە ڕازگاری ببێت.
هەرچی چوارلایەنی ترهەیە نانیان بەساجەوە نەسوتاوە یان کاروانیان لە کۆردەرە نەکەوتووە،ئاسایی یە بە شێوازێک بەرپەرچی کورسی خوازەکان بدەنەوە نەرم و نیانو هاوشێوەی بە ڕیوەجوونی خێرایی شەیتانۆکە بێت.
ئەوەی ماوەتەوە بوونی تابورگەلێکی زۆرە بەناوی ڕاوێژکاری هیچ نەزانو میدیاکاری ماستاو چی و،پیاوکوژی بێ بەزەیی کەوەک شورا دەوری پاشایان داوەو ناهێڵن کوردستانیان قۆناغی دەستاودەست کردنی دەسڵات ئەزموون بکەنو بەچاوی خۆیان بیبینن لەدوایی دا چی بکەین بۆ ئەوەی ٣١ی ئاب دووبارەنەبێتەوە؟
پێویستە هاودەنگ بین لەگەڵ ئەو هەمو خۆفرۆشو پارتە ترسنۆکانەی کە پێیان وایە سەرۆک جێگرەوەی نییەو ،باشترە بیکەینەوە بە سەرۆکێکی دەست ڕۆیشتو تەنها لە هەرێمی بادینان!.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە