ووڵاتێک جگە لە تەنها پیاوێک و دوو خێڵی خۆسەپێن!

Monday, 22/06/2015, 23:18

3773 بینراوە


پێناسە هەڵناگرێت هیج واتایەک بەدەستەوە نادات،هەڵکشانو ناخۆشی یەکانی نیو ناخمان کەم نابێتەوە،برینەکانمان ساڕێژ ناکات،نابین بە خاوەن نرخی تاکە کەسی و ناسینی خود،ئەگەر ئەوەی دوای ٢٤ ساڵ لەڕەخنەگرتن و بۆڵە بۆڵ و گازندە جارێکی تر لەنووکی پێنووسە کان مانەوە بە مەبەستی ڕاستکردنەوەو ووشیارکردنەوەی دوو دەسڵاتی گەندەڵ وخێڵەکی و، ژیان ڕەنگاڵەیی ،بخەینەوە سەردیوارە کانی ڕۆژنامەو فەیسبوکو شاشەی تەلەڤیزێۆنەکان.
دەک ڕوتان ڕەش بێت ئەی ئەوانەی هەنگاوێکتان لە نێو تەویلەی دەسڵاتەو،هەنگاوەکەی تر بۆ ئەو دیوانانە دەهاوێژن کە خەڵکی هەژارو کرێ چی و بێ دەرەتانی تێ دا دەژین ،تا بیان کەن بە کەرستەی پڕکردنەوەی کاری ڕۆژنامەوانی  بە درۆ ئاخنراو.
پرسیار بۆ ئەوانەی هەندێک دیمانەو دیمەن پێشانی خەڵکی دەدەنو کەسانێکی وەکو بەندە ،تا ئەوپەڕی بێ ئومێدی پاڵ دەنێنو هەستو سۆزی مرۆیی بریندارو بێ هیوادەکەن؟!
یەکەم/
ئەی تۆ کە سەر بە دەسڵاتی چۆن دێی دیمەنی پێشمەرگەیەک بە جەماوەر پیشان دەدەی کە ماوەی ٦ مانگە لەبەرەکانی جەنگەو کرێ خانوی بۆ نەداروە،ئایا پرسیاری ئەوە دەکەن ئەو هەموو جلە گران بەهاو بێ کونو ئۆتوکراوەی خواپێ داوانی سەرانی دوو بنە ماڵە سەرچاوەکەی لە چی یەوە هاتووە.؟!
ئایا ئەتوانن بە مناڵیکیان بڵین ژێر چاوتان بۆقی کردووە بە هۆی خۆراکی چەورو نەجوڵانەوە؟!
دووەم/
ئایا توانیتان بە کوڕە هەرزەکەی سەرۆکی خێڵی بەرزان بڵێن ئەو ٥٠ دەفتەر دۆلارەت بۆ دا بە ڕەش پێستێکی زنجی، لەبری ئەوە دەتوانرا کرێی چەندین مانگی سەدان ماڵە پێشمەرگەی پێ بدرا بایەت؟!
سێهەم/
ئایا سەرنجئ ئەوەتان داوە جگە لەهەژارو بێ کەسەکان لەبەرەکانی جەنگ هیچ کەسێک لەو دوو بنە ماڵە مێشولەیەکیش ئازاری نەداونو،لە هاوینەهاوارەکانی کوردسانو دەرەوە ژیان دەکەن؟!
چوارەم/
ئایا لێکوڵینەوەتان لە دوو دیمەنی قیزۆونی سیراون بارزانی کردووە لە یەکێکیان دا دان بەهەڵ هاتن دەنێتو،لەویتریان بڕوانامەی دکتۆرای پێ دەبەخش؟!
مرۆڤی نیشتیمانی یان نەتەوە پەرست بەسەریەوە ئەرکە گەر هەلومەرجێک هاتە پێش و مەترسی بۆ سەر کۆی هاو ووڵاتی یەکانی دروست کرد، هەرزوو دەست بۆ ئامرازەکانی خۆپاراستن ببات.وەک ئەو ڕەوشەی ئەمڕۆ بە هۆی هاتنی بیر تاریکەکانی داعشەوە کوردستان تووشی ترس و نەهامەتی کردووە.
بەڵام بەداخەوە لەکوردستان دا یاسای خۆبەخشین لەپێناوی نیشتیمان تەنها کەسانێک جێ بەجێ ی دەکەن کە پاکو بە ڕەوشت وگەندەڵ کار نین،ئەگینا نەدەبو لەماوەی ساڵیک زیاترلە  هەزارن پێشمەرگە ببێتە قوربانی کەچی سەرۆک هەر بەتەمای مانەوە بێت بۆ خولی هەتا هەتایی دەسڵات و لە بنەماڵەکەی دا تا هەنوکە خاوەن هیچ قوربانی یەکی نێو سەنگەرو بەرەکانی جەنگ نەبن.
یان سەرۆکی حکومەت تەنانەت بە قەد ڕۆبۆتێکی یابانی توانای ئاخاوتنی هەبێتو تا ئەو ئاستە کەڵەگایی لێ بخوڕێت بە بێ بوونی هیچ لێزانی یەک لەکاری فەرمان ڕەوایی کاری دەوڵەت داری دا ئەوە جگەلەوەی وەک میرات داسەپاوە بەسەر هەست و نەستی خەڵکی دا کابینە لەدوای کابینە!
لەکوردستان دا زۆر جار ئاماژە بەوە کراوە کە دوو خێڵ هیچ بەرنامەیەکی نەتەوەییان نیە بۆ داهاتووی گەلێکی بێ جێگەو ڕێ لەناوەندە نێو نەتەوەی یەکان دا ئەو بۆچونە زۆر ڕاستە.
کە واتە سەربەخۆیی یەکسانە بە لەناوچوونو بێ کێشی هەردوو دەسلاتی خێڵەکی وەک ئاماژە پێدانێک ،خاڵێک وە بیر دێنینەوە کە زۆر گرنگ و مایەی هەلوێستە کردنە!
ببینن لە ڕۆژئاوای کوردستان نمایش و بەرخۆدان گەیشتۆتە ئاستێک سەرۆکەکان کوڕیان دەکەن بە قوربانی،یان دەبینین ئەوەندە پێش چوونە لەماوەی دوو ساڵ دا ئەرکەسەربازی یەکانیان هاوتای ووڵاتانی پێشکەوتووی ترە، لە ڕێک پۆشی و بوونی دیسپلینی بێ سنوور لەو کاتانەی بۆ بەرەکانی جەنگ دەڕۆن.
ئەو خاڵەی لەنێوان باشورێکی ٢٤ ساڵ ئازادو ڕۆژئاوایەکی دوو ساڵ تەمەن جگەلەوەی بەڵگەیەک بێت بۆ بوونی خێڵ و دەسلاتی بنەماڵەیی هیچی تر نی یەو ناگەیەنێت.
کەواتە با میدیاکانی دەسڵات ئەو پرسیارانە لەخۆیان بکەن،من دەزانم لە ناوەندەکانی راگەیاندن لەوێش دەستەو خێڵ و،ناسینی دەسڵات داران وچەورەیی هێشتا پڕ بایەخەو،جگە لەکەسانی پشت لە خەڵکو گەل ،کەسانێک نیە لەو ئاستەدا بێت مایەی کاری ڕاگەیاندن بن.
ئەوەی ماوەتەوە بیڵێین وەک ئەرکێکی نەتەوەیی باسکردنە لەو هەمو نەهامەتی و ئازارانەی کە هەژارانو خەلکانی بێ ماڵ و موچە، لەبەرەکانی جەنگ باجەکەی دەدەنو،کوڕو کوڕەزاو سەرکردە مشەخۆرەکانی دوو بنە ماڵە بە بێ بەخۆداچوونو ڕشتنی ئارەقەی شەرمەزاری باس لە پێشکەوتنو ژیانی شاهانە دەکەن!.
کەواتە ئێمەی هاو ووڵاتی تەنها ئەرکمان لەسەرە پاداشت تەنها بۆ کەسانی ترە کە لە ژوورە بە حەس حەس دەوردراوەکان سەرگەرمی بڕیارو کاری نادبلۆماسین،ئەمەش سەلماندنێکی ترە کە لەکوردستان دا تەنها پیاوێکو دوو خێڵ دەبێت هەبنو خاوەن دەسڵات بن، بە هۆی بێ دەنگی خەڵکو ژمارەیەکی زۆر لە کویلەو گوێ کونکراو لەدەوری کۆشکی شازادەو شاهانەی تەوەزەل و بێ بەرنامەی نەتەوەیی.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە