ئامریکایە کانیش بەخوێنی شەهیدەکانمان سوێندمان دەدەن!

Tuesday, 18/08/2015, 20:43

2447 بینراوە


باڵوێزی ئامریکا لەهەولێر، بریت مەکگورک، دەفەرموێ بەخاتری خوێنی ئەو١٢٠٠ پێشمەرگەیەی کە لەشەڕی داعشدا شەهید بون،یەکڕیزی خۆتان بپارێزن وئەوبارودۆخە ئاڵۆزە ئارام کەنەوە.یانی هەڵبژاردن وبڕیاردانی سیاسی لە کۆمەڵگای ژێردەستی ئەو دەسەڵاتە بۆ دیاری کردنی چارەنوسی خۆتان لەلای ئێمە بایی فلسێکە! ئێمە لە کامەسعودمان گزیرترپێ شک نایە. ئەو وەک قارەمانێکی بوێرچاو لێدەکەین.!( بەڕەحمەت بێ مەلامستەفای باوکیشی هەروابوو) ئەوەیە کۆمەڵگای دوای دڕندەیەکی وەک سەدام حوسێن!؟ ئەگەر خانمی کلینتۆن دەڵی، نەدبوایە سەدداممان لابردبایە ناحەقی لێمەکەن لۆمەی بۆ ماوێژن.
لەکوردی باشوورماڵوێران ترکوردی رۆژهەڵاتی کوردستانە کە یادگاری پێشەوای نەمرعەلی قازی بۆ چارەسەری ئەو رۆژگارەی کە دەسەڵات پێکی هێناوە لە چەقەخانەی ناو پارڵمانی ئەو حیزبانەدا لەوێ بە گۆڕی باوکی سوێند دەخوا! ( من ئەگەر لەجیاتی کوڕی ڕەش کوڕی نەمر قازی موحەممەد بوایەم لەرووم هەڵنەدەهات بڵێم کوڕی قارەمانێکی وەک پێشەوام)دێمۆکڕاتەکان دەڵێن: ئێمە خاوەن ومیراتگری کۆماری کوردستانین!ئەوبەشە لەوڵات بەشی بابی ئێمەیە. کۆمەڵەکانیش وەک خڕنۆکی وێڵ خۆیان بەلایەنگری رەنجدەروزەحمەتکیش لە قەڵەم دەدەن ( دژە زەحمەتکێش). دەلێن درۆزن حافیزەی کوێرە، پێم وایە لەبیریان دەچێتەوە لە کەمپەکاندازەمین گیربون!
ئاغای بریت مەکگورک، وادەزانێ کورد تەنیا ١٢٠٠شەهیدی هەیە!( شۆڕشی ساڵی ١٩٧٥، سەردەمی کۆماری کوردستان بەدەستی ئامریکاو زلهێزەکان تێکچوو). ئەوکابرایە راست دەکا. چون ئەونەمرانەی کە لەشەڕی دژبەداعش شەهید بون لەلای ئامریکاوهاوپەمانەکانی بە حێسێب دێن!لەتوولی مێژووی سەرهەرهەڵدانی کورد زۆرینەی شۆڕشەکانی کورد بە پیلانی زلهێزوئیمپریوکانیان قەڵاچۆکراوە.لەوسەردەمەشدائامریکا بیسمیللایەوداعشیش بۆتە جندۆکە!بۆیەئاوا لێک دەسڵێمێنەوە.شەهیدانی باکورورۆژهەڵات ورۆژئاواش نابێ سوێندیان پێ بخورێ!! بەڵام بۆ راگرتنی گوێ لەمستێکی وەک مەسعود پەنا بۆشەهیدی کورد دەبەن. بۆیە پێشمەرگەش بۆتە ئامرازی قازانجی کۆمپانیای شەڕی هاوپەیمانان. دەنا کوانێ هەڵویستی پێشمەرگە بەرابەر بەو ملهوڕییە کە دەسەڵات دەیکا. لەورۆژە ئەستەمەدا دەبوا نوێنەری هەموولقوپۆی بەرەکان شەڕی داعش لە ناوهۆڵی پارڵماندا حازر بوانایە وزەختیان لە بارزانی کردبایە کە بۆ دەسەڵاتی عەشیرەکەی خۆی کورد چووک نەکاتەوەو دەست لە کەڵەگایی ومل ئەستوری هەڵگرێ.
کوردئەگەرزاناودیرۆکنووس ودوورناس و پسپۆڕی بوایە نەتەوەکەمانیان تێدەگەیاند کەرێز گرتن لە خاک وشەهیدی کوردچۆن دەبێ. تاقمێک دەسەتەواژەو ڕستەلەلای کۆمەڵگای ئێمە بۆتە کایەی منداڵان. تەنیا بۆ بزووتی هەستی خەڵکی ساویلکە بەکار دەهێنرێ.لە کۆمەڵگای باشووری وڵات بێ بەختر خەڵکی رۆژهەڵاتی وڵاتە.هەزار خۆزگەم بە نۆکەروکەمبەر بەدەستی ئەو دەسەڵاتەی هەیی لە باشوور.چاولە دوارۆژی ئەوبەشە لەوولات بکەن کە چۆن دەبینە گەمەی بەردەستی ئەو حیزبانەی کە نزیکەی ٣٠ساڵە پارە لەچەنگ بارزانی وتاڵەبانی وەردەگرن.!لەوسەردەمەداکە کاریان بۆتە کەمپنشینی. لەسەر قامیشە شەکرێک پێکەوە بەشەر دێن جاچدەگا بەورۆژەی کە بەرپرسایەتی گووندێکیان پێ بسپێردرێ..ئامریکایی ئەگەر رێز لە شەهیدانیشمان نەگرن جێگای گازەندەنین. بەڵام دەسەڵات وحیزبەکان گەررێزلە شيهیدان نەگرن جێگای پرسیارو لێپرسینەوەن. ئایا لەرۆژهەڵات وباشوور رێز لە شەهید گیراوە؟ من دەڵێم: نا.
یەک: دوای نەمر قازی موحەممەدو بەستنی ١٥کۆنگرە ئەویە حاڵورۆژی ئەو حیزبانەی کە خودای نەخواستە چارەنوسی داهاتووی رۆژهەڵاتی وڵات دەدرێتە دەست ئەوانە!ئاوایە رێزگرتن لە شەهیدلەلایەن دێمۆکڕاتەکان؟
دوو:کۆمەڵەکان بۆئەوەی خەڵکی رۆژهەڵات وبنەماڵەی ئەو شەهیدانەی کە لەناو کۆمەڵەکاندا لەدەست چون، دادگایی نەکرێن دەست لە قسەی پووچ وبێ مانا هەڵناگرن.خۆیان بەدەستی بەتاڵ کردۆتە دمڕاستی خەڵک!
سێ: ٢٤ساڵە دووگیرۆدە، دووکوردکوژ،دوومڵۆزم،دوودێوجامە،وڵات بەزەبری زۆروزەنگ بەڕێوە دەبەن.پاش ٢٤ساڵ ئەوەدەبینین گەنجەکانمان هەزارهەزار وڵات بەرەو ناکوجائاباد جێ دێڵن وروولە تاراوگەدەکەن!ئەرێ ئەوانە هیچ حورمەتێکیان بۆ شەهید هەیە؟ من بەش بەحاڵی خۆم گومانم لە پێشمەرگەش پەیداکردوە. چون لەسەرئەو باوەڕەم چەکداری حیزبی جیاوازی هەیە لەگەڵ پێشمەرگە.پێشمەرگە بۆ خاکونیشتمانەکەی خۆی فیدادەکا،شەڕی داعش لەبەرپرسی سەرۆکایەتی کا مەسعود خەریکە لەبیر بچێتەوە ئەدی بۆ پێشمەرگە مەتتەقی لێ نایە!کە دەڵێم چەکداری حیزبی نابێ لۆمەم بکەن. چون چەکداری حیزبی لەڕێگای عەشیرەوبنەماڵەی سەر بەبیانی چەک لەشانی دەکا.منیش بەخوێنی شەهیدان سوێند دەخۆم کە ئامریکاوهاوپەیمانەکانی کاریان پێمانە!هەرکات لەخەم ڕەخسان وەک جاری جاران بە جێمان دەهێڵن.هەرلە سوێندی من ولەسوێندی ئاغای/ بریت مەکگورک / ی باڵوێزی ئامریکا. جا خوێنەری دوورناس بۆ خۆت سەرپشک بە. گووتنێکی کورتیشم بۆدەروێشەکانی بارزانی هەیە، پێیان دەڵێم: کەسێک کە بکوژی دوکتورقاسملووبەرێتە کۆشکوتەلاری خۆی ومیوانداری لێبکا! کواجێگەی متمانەی نەتەوەی کوردە؟ چاو لەو وێنەیە بکەن کە مستەفابارزانی چۆن داهاتۆتەوە دەستی شای پێشووی ئێران ماچ دەکا. پاشان جنێووقسەی پیس بە خەڵک بدەن.ئێوە پەروەردەی دەستی عەشیرەی دواکەوتووی شەری ڕەشن لۆمەتان ناکەم.

سندوقی کوردستانپۆست.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە