بارزانی خەریکی چەواشەکارییە لە پێناو پۆستەکەی

Friday, 04/09/2015, 20:16

3157 بینراوە


مسعود بارزانی ئەو کەسەیە کە لە هەموو بۆنەیەک دا دەیووت (من پێشمەرگایەتیم لە هەموو پۆستێک لا گەورەترە)بەلام ئەم قسەیەشی وەک زۆر قسەی تری راست دەرنەچوو،ئەگەرنا بۆچی ئەم قەیرانەی (قەیرانی پرسی  سەرۆکایەتی) دروستکرد ،پارتی دەست بۆ هەموو لایەک دەبات تەنها بۆ ئەوەی  ئەو پۆستە بدرێتەوە بە بارزانی ئیتر گرنگ نیە لایان یاساییە یا نا !!
لە نوێترین هەولی دا بۆ بەدەستهێنانەوەی پۆستی سەرۆکی هەرێم ،مسعود بارزانی لەگەل جەند حیزبێکدا (حیزبەکانی دەرەوەی حکومەت) کۆبووەیەوە کە بە هەموویان هێندەی (جبسی کیش) هەواداریان نیە باسی قەیرانی سەرۆکایەتی بۆ کردوون و پێی ووتون بەهۆی دانیشتنەکەی ٢٣ حوزەیرانی پەرلەمانی کوردستانەوە دەست لە پۆستی سەرۆکایەتیی هەرێم هەڵناگرم،وە دانیشتنەکەی ٢٣ حوزەیرانی پەرلەمانی بە کودەتا ناو بردووە لە کۆبوونەوەکەیدا .
پارتی  لە ماوەی رابردوودا تەنها توانیویانە ئەم حیزبانە و کەمەنەتەوەکان (کە بە پاشکۆی پارتی هەژمار دەکرێن ) بە ماوەنەوەی بارزانی لە پۆستەکەی رازی بکەن.
نەسروڵا سورچی بەرپرسی مەکتەبی سیاسیی حزبی ئایندەی کوردستان (کە بەشداربووی کۆبوونەوەکە بوو) لە پانۆرامای هەواڵەکانی کەناڵی NRT دا ڕایگەیاند "بارزانی پێی ڕاگەیاندین کۆبوونەوەکەی ٢٣ حوزەیرانی پەرلەمان کودەتا بووە و ئامادەبووە لە ٢٠ ئابدا دەستبەرداری پۆستی سەرۆکی هەرێم بێت ئەگەر ئەو کۆبوونەوەیە ئەنجام نەدرایە".
سەیری ئەم قسە منالانەیە بکەن ( ئەگەر ئەو کۆبوونەوەیە ئەنجام نەدرایە ئامادەبووە لە ٢٠ ئابدا دەستبەرداری پۆستی سەرۆکی هەرێم) بەردەمبوونت لە پۆستی سەرۆکی هەرێم نایاساییە ئیتر چی ؟بۆ دەڵێیت ئەگەر ئەو کۆبوونەوەیە ئەنجام نەدرایە ؟ بۆ دەیبەستیتەوە بەو کۆبوونەوەیە؟ یا دەتویست وەکو ٣٠ حوزەیران بە نازونوزەوە پۆستەکە وەرگریتەوە ئەو هەموو موزایەدە و بێ منەتیەی دوو سال پێش ئێستا دووبارە بکەیتەووە (٣٠ حوزەیرانی ٢٠١٣) نا ئیتر ئەوە گوزەش بۆ هەموو لایەک ڕوون بوویەوە کە پۆستەکەت داگیرکردوە و ئامادەنیت دەستاودەستی دەسەلات بکەی.
دەپرسم بۆچی لە دوای کۆبونەوەکەی (٣٠ حوزەیرانی ٢٠١٣) لە پەیامێکدا راتگەیاند "وەک رێزگرتنێک لە دەنگی پەرلەمانتاران و ئیحراج نەکردنیان رەزامەندم بە درێژکردنەوەی ویلایەتەکەم" بەلام کۆبوونەوەکەی (٢٣ حوزەیران) بە کودەتا ناودەبەیت؟ تەنها لەبەر ئەوەی بەڕووکەشی چوار حیزبەکە (گۆڕان و یەکیتی و کۆمەڵ و یەکگرتوو) نارازین بە درێژکردنەوەی ویلایەتەکەت، تەنها لەبەر ئەوەی بەڕووکەشی پێت دەڵێن ئیتر بەس دەسەلاتی تاک رەوی،رەخنەی من لە چوار حیزبە ئەوەیە کە جدی نین لە سەر داواکانیان وە کاندیدی هاوبەشیان نیە بۆ ئەو پۆستە.
بە بارزانی دەڵێن درێژکردنەوەی ویلایەتەکەت نایاساییە،دەڵێت سازان بکەن
دەڵێن درێژکردنەوەی ویلایەتەکەت نایاساییە، دەڵێت ریفراندۆم بکەن
دەڵێن بابە تێبگە درێژکردنەوەی ویلایەتەکەت نایاساییە، دەڵێت بۆم بسازێنن. 
هەر کەس پرسیاری هەبوو دەتوانم لێرە ولامی بدەمەوە

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە