هەژاری ئاستەنگ لە بەردەم تەواوکردنی قوتابخانە دروست دەکات (بەشی چوارەم)

Friday, 11/09/2015, 18:27

2312 بینراوە


دەبێت ئەوان ئەو هەستیان هەبێت کە ئەو جۆرە مناڵانە هەن ئەگەر چیش نابینرێن. بۆ نموونە ئەوەبگرێتەخۆی کە رۆژانی چوونە دەرەوە قوتابخانە سەفەرتاسی خواردنیان بۆ ئامادەبکات ئیتر قسەی ناوێت.   
ئەننا شۆێگرێن پێی وایە کە ئەو سترێسەی لە باری ئابووریەوە درووستدەبێت هۆیەکی گرنگە لە پشت رەوشی هەستیاری مناڵەوە. کاتێک کە مناڵێک بۆ ماوەیەکی درێژ لە سەر هاوکاری ئابووری دەوڵەت بژی کاردەکاتە سەر پەیوەندیەکان، بۆچوونی مناڵەکان لەسەر خۆیان و باوەڕیان بە تواناکانیان بۆ گۆڕینی باری گوزەرانیان. ئەننا بە گاڵتەوە بە لێکۆڵینەوەکەی خۆی کە دەربارەی تەندرووستی مناڵە، دەڵێت لێکۆڵینەوەی بەدبەختی. بەڵام لە هەمان کاتدا بەجیدیەتێکی زۆرەوە دەڵێت مەرجە جیاوازەکانی گەورەبوونی مناڵ بابەتێکە کە پیویستە لەباوچاوبگیرێت. بۆیە ئەو بەردەوامدەبێت لە لێکۆڵینەوەکەی.
ئێمە پێویستە نەترسانە کێشەکان وەک خۆی ببینین و باوەڕمان وابێت کە دەتوانین شتێکی دەربارە بکەین. نابێت وا لەوە بڕوانین کە ئاساییە مناڵ تەندرووستی خراپ بێت.
باشە قوتابخانە دەتوانێت چیبکات بۆیارمەتیدانی ئەو مناڵانەی کە لە قۆناغی مەترسیدان؟  
پزیشکی قوتابخانەکان زۆرجار باس لەوەدەکەن کە یەکێک لە دەرکەوتە پێشینەکان بۆ باری خراپی دەروونی تەندرووستی خراپی لەشە وەکو سەرێشە و سک ئێشە. یەکێکی تر لە سەرەداوەکان بۆی هەیە ئەوەبێت کە نمرەکانی خوێندنیان دادەبەزێت. قوتابخانە رۆڵێکی گرنگی هەیە ئاگادارکردنەوە کاتێک کە قوتابی لە خوێندنەکەیدا باش نابێت دەزگاکانی خزمەتگوزاری کۆمەڵایەتی پێویستە ئارمانجیان ئەوەبێت کە قوتابیەکان لە قوتابخانەدا سەرکەوتووبن.
ئەو دەڵێت خزمەتگوزاری کۆمەڵایەتی، قوتابخانە و تیمی تەندرووستی قوتابیان لە گەڵ دایک و باوکاندا پێویستە هاوکاری یەکتر بکەن ئەگەر بکرێت. بەڵام زۆرجاران ئەو هاوکاریە ناکرێت. هیچ دامەزراوەیەکی تایبەت نیە کە بەرپرسیاریتی هەبێت بەرامبەر بە تەندرووستی مناڵان ئەگەر دۆخەکە ئەوەندە جیددی نەبێت کە دامەزراوەی مناڵان و گەنجان بیگرێتە خۆی. هەڵبەتە مامۆستاکان گرنگن بەڵام لەهەمان کاتدا مامۆستا کاری زۆرە. ناکرێت مامۆستا رۆڵی بیرازکاری کۆمەڵایەتیش(کیوراتۆر) ببینێت. مامۆستایەک لەمڕۆژانەدا جریوەیەکی کرد و وتی: تاچەندێک قوتابخانە دەتوانێت ئەرکی بەتەنگەوەهاتن و ئارمەتیدانی خۆی درءژکاتەوە؟ بۆنموونە قوتابخانە هەڵبسێت بە ئامادەکردنی پێڵاوی وەرزش بۆ ئەو قوتابیانەی کە پێڵاوی خۆیان نیە لە وانەکانی وەرزشدا؟  جئاوازیەکی گەورە هەیە لە نێوان قوتابخانەکاندا لەمەڕ پێناسەکردنی بەرپرسیارێتیاندا لە باری ئابووریەوە بۆ ئەوقوتابیانەی کە پێویستیان پێیەتی.
کۆمەڵناسی لێکۆلەر ستینا فێرنکڤیست لە لێکۆڵینەوەکانیدا بینیویەتی کە چۆن قوتابیەکان ناچارکراون بیگێڕنەوە کە دایک و باوکیان داهاتیان چەندە لە وانەکانی کۆمەڵناسیدا. ئەو دەڵێت روودەدات کە قوتابیان بەبەردەوامی لە وانەکانی وەرزشدا نەخۆشن بە هۆی ئەوەی کە نایانەوێت بۆ جارێکی تریش هەر ئەوان لە جیاتی ئەوەی بچن بۆ خلیسکێنەی سەر بەفر پیاسەی گەڕان بەدوای بەرسڤی پرسیاردا هەلبژێرن. ئەو بەرگوێی کەوتوە کە چۆن قوتابیان نارەحەتن لە رۆژانی یەکەمی قوتابخانەدا دوای پشووی هاوین کاتێک ئەوان ناچاردەبن کە بیگێڕنەوە کە ئەوان لە هاویندا هیچیان نەکردوە و هەر لە باخچەکەی ماڵەوەیاندا ماونەتەوە بە تەنیایی. 
 ئەو دەڵێت: ئەوە سەرنجڕاکێشە ئەم مناڵانەی کە رەوشی ئابووریان باشترە لەو مناڵانەی کە لە گەڕەکە هەژارەکاندا دەژین، بەڵام مناڵە هەژارەکان لە گەڕەکەکانی خۆیاندا رەوشی خۆیان وادەبینن کە باشتربێت لەوانی تر چونکە مەرجەکانی ژیانیان یەکسانە بۆ هەموویان.  بەزۆری ئەوەدەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی کە قوتابخانەکانی گەڕەکە هەژارەکان تێڕوانینێکی تریان هەیە وەک لە قوتابخانەکانی گەڕەکە دەوڵەمەندەکان.
ستینا فێرنکڤیست پێی وایە کە بۆ قوتابیە هەژارەکان لە قوتابخانە دەوڵەمەندەکاندا قوتابخانە دەبیتە بارێکی گەورە بۆیان. ئەو وایلێکدەداتەوە کەئابووری خراپی قوتابیان پرسیارێک نەبێ بۆ قوتابخانەکان. قوتابیەکان وردن لە شاردنەوەی رەوشی ئابووری خۆیان و لەو لێکدانەوانەی کە لە کۆمەڵگادا روودەدەن ئەو ئاخەوتنەی کە پێی دەوترێت مناڵە هەژارەکان دەخەنە ژێر پرسیارەوە. بۆی هەیە ستافی قوتابخانەکانیش تاقیکردنەوەیان نەبێت لە بارەی هەژاریەوە. 
کاتێک کە هەبوونی هوژاری دەخرێتە ژیر پرسیارەوە یاخود قوتابخانەکان هەژاری لەبەرچاوناگرن، رەوشی قوتابیە هەژارەکان زۆر خراپتر دەکات. ئەوان ناجاردەبن کە شتێک بشارنەوە کە تەنانەت پرسیارێک نیە لە نێو قوتابیەکانی تردا، مامۆستاکان و بەرێوەبەرێتیەکان.
ستینا فیرنکڤیست بەدوای سیاسەتێکدا دەگەڕێت لە قوتابخانەکاندا کە لەوەوە دەستپیبکات کە قوتابیە هەژارەکان خۆیانی تیدا دەبیننەوە، وەک پلانێک کە ئەوانیش بگرێتەخۆی. قوتابخانەکان پێویستە دەستپێشکەریان هەبێت. پیاو ناتوانێت چاوەروان بکات کە ئەو مناڵانە دەرکەون و ئەوجا قوتابخانەکان کارێک بکەن لەبارەیەوە. دەبێت ئەوان ئەو هەستیان هەبێت کە ئەو جۆرە مناڵانە هەن ئەگەر جیش نابینرێن. بۆ نموونە ئەوەبگرێتەخۆی کە رۆژانی چوونە دەرەوە قوتابخانە سەفەرتاسی خواردنیان بۆ ئامادەبکات ئیتر قسەی ناوێت.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە