بەرەو بەیعەت

Sunday, 13/09/2015, 11:25

2590 بینراوە



كە رۆیشتن بۆ ئەنقەرە
لە سەر ڕێگا
دەس وچاوتان بە خوێناوی
پیرە پیاو و
ژن و منداڵی جزیرە 
سور كردایە،
بۆ بەیعەتدان  و نۆكەری  
هێمای دڵسۆز
بۆخەلیفە و سوڵتانەكان
دەست خوێناوی
باشترە و جێگەی بڕوایە،
چ شەرمێكە
دوژمن كۆنگرە ساز ئەكا
بۆ داڕشتن
نەخشەڕێگای شەڕو پیلان،
لێرەشەوە
گروپی نەسازاو چون و 
لەوخوانەدا
بەبێدەنگی وەكو برا
لەوێ سازان.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە