ئایا (پ.ک.ک.) لەشەڕی ناوشارەکانداسەرکەوتوودەبێ؟

Wednesday, 16/09/2015, 16:10

3125 بینراوە


دیکتاتۆڕەکان لەهەرکوێی ئەوجیهانەدادەسەڵاتیان بەدەستەوەبێ بۆ سەرکوتکردنی گەلانی بندەست خاڵی وێکچوونیان زۆرە. دیکتاتۆڕەکان ئەگەرجوغڕافیای جیاوازوزمان ورەگەزی جیاوازیان هەیە لەیەک بابەتی گرینگدادەگەنەیەک، ئەویش دەست بەسەرداگرتنی دەسەڵاتە بە هەمووبەهایەک. دیکتاتۆڕەکان چووک ومەزنیان نییە، خاوەنی یەک رێبازن.چاولەدیکتاتۆڕەکانی خۆماڵی کەن لە باشووری وڵات! زمانی دیکتاتۆڕەکان، شکەنجەوکوشتن وزیندانە.
مێژووئاوێنەیەکی باڵانومایە بۆدیکتاتۆڕەکان وبۆ گەلانی بندەست.زۆردارەکان خۆیان لە مێژوودەدزنەوە، نەتەوەی بندەستیش ئەگەر وشیارو رێناس نەبێ مێژووەکەی دەداتە دەستی ستەمگەران.کێشەی نەتەوەکەمان وەک پاپۆڕێکی شکاولەقی لێهاتووە کە لەکەنارەکانی دەریای ئازادی لەقوڕ چەقیوە! مەبەستی ئەوقسانە چییە؟
لە٢٢ی رێبەندانی شاڵی١٣٥٧ی هەتاوی(١٩٧٨ز) شای ئێرانیان بۆ وەلاناین، کۆماری ئیسلامایان بۆ داناین. ئاڵۆگۆڕێکی خێراو چاوەڕوان نەکراولە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست ولە جوغڕافیایەکی هەستیاری وەک ئێران چێ بوو! کەس نەیدەزانی بەماوەی ٦مانگ نیزامێکی ٢٥٠٠ساڵی شاهەنشایی ئاوازوودەرووخێوناوی ئەو ئاڵگۆڕانەش دەنێن/ شۆڕش/.لە رۆژهەڵاتی وڵاتیش خەڵکیش رۆڵی خۆی گێڕا، جگەلەحیزبەکان کە رۆڵێکی ئەوتۆی مەزنیان نەبوولەئاست ئەوئاڵوگۆڕانەدا.
سێلاوی حیزبی دەستی پێکرد وبەلێشاو داگەڕآنە سەر حازروبزرێ. هەرشاروشەقامێک لە چەنگ حیزبێکدابوو.گوتیان خودموختاریمان دەوێ، بەبێ ئەوەی بۆ ئێمەی شەن کەنەوە.شاروگووند لەدەست خۆمان دابوو.هەرکەس کەواوپاتۆڵێکی خاکی تۆزلوقێک کڵاوێکی مەرەزوکەڵاشینکۆفێکی بەقەرزی لەشآن کردبایە پێمان دەگووت پێشمەرگە. منی کاڵفامی کەم ئەزموونیش وامدەزانی ئەڕتەشی سووروناتۆدەرەقەتمان نایەن. بۆیەخەونێک بووزووهات زووچوو.
شەڕی خۆدڕێنی ناوشارەکان دەستی پێکرد، دەسەڵات دەیخواست کوردستان داگیرکاتەوە.لەشەڕەکانی ناوشآردا فیشەک،بەرابەربووبە خۆمپارەوتانک وتۆپ وفڕۆکە! لە بەرزاییەکانی دەوری شاردامهابادیان وەبەردەدا. کەڵ بە مووی بەندکرابوو.جەماوەر لە ژێرزەوەیەندا قەتیس مابوو.دوکان بازاڕ لە جووڵە کەتبوون، فێرگەکان داخرابوون، جەنازەی شەهیدان لەحەشەی ماڵاندادەنێژران، کەس خەتی کەسی نەدەخوێندەوە. رۆژگارێکی تاڵ وپڕمەینەت دەستی پێکردبوو،بەتابەت لەشارەکانی ،سنەوسەقزومهاباد، کات نەبووهەواڵی دڵتەزێنمان پێ نەگا.
بەرهەم: ورەی خەڵک دەبەزی،پێشمەرگەش شاری پێ چۆلکرا، ورەی پێشمەرگەش دابەزی.چون ئەوشەرە، شەڕێکی نابەرابەربوو. تەنیا خەڵک تێیدادەسووتا. زۆری پێنەچووبووندەکانیش گیرانەوە!سنووریشیان پێتەنگ کرا، تالەسای سەری دەسەڵاتی گەندەڵی خۆماڵی لەباشووری وڵات لە کەمپەکانی کۆی سەنجەق وزڕەگوێزگیرساونەوە و سێ دەیە زێدەترەگوێزان لە کۆشی خەڵک دەژمێرن!
قسەی ئەو وتارە:
بێگومان شۆڕشی قەندیل وباکوری وڵات تەواوجیاوازی هەیە لەگەڵ تەواوی شۆڕشەکانی رابوردووی کورد. ستڕاتیژی جودا، پاراستنی جودا،ئابووری جودا، رێژەیی لایەنگروشەڕی قارەمانانەی جودا....وزۆر بابەتی دیش کارێکی وای کردووە کە کورد زیاترهەستووهیوای خۆی بخاتە سەر ئەوڕێبازە نوێیە. شەڕی کۆبانی و٧ی حوزیران دووخاڵی وەرچەرخانی دیرۆکی بوون بۆکورد، کەدونیای دەرەکی حێسێبی جیاوازیان بۆ بکاتەوە.ئەو١٦سآڵەی کە بەڕێز ئۆجەلان لە ئێمڕاڵی بەند کراوە هیچ رێکارێک نەما بۆ ئاشتی کە کوردنەی خاتەروو. بەڵام دەرکەوت دەسەڵاتی تورک بیرلەهەمووبابەتێک دەکاتەوە ئیللا چارەسەری کێشەی کورد لە باکور.
ئەوەی کە نییەتی دەسەڵات چۆنە بۆمن ئاشکرایە. بەڵام گرینگ بۆمن ئەویە:ماوەیەکی شەڕگەیشتۆتە ناوشارەکانی باکوری وڵات وگریلابەئاشکرا بەرپرچی دەسەڵات دەداتەوە لەناو شارەکاندا. بەبێ گومان کاتێک شەربگاتە ناوشارەکان ژیان ڕادەوەستێ. دوکان وبازاڕدادەخرێن.فێرگەکان دادەخرێن، ئابووری وبژیوی خەڵک رۆژ لەرۆژ بێ هێز دەبێ. ماڵی خەڵک دەڕووخێ. کاریگەری خراپ لەسەر دەروونی منداڵی چووک دادەنێ، چینی هەژاری کەمدەرامەدچۆن دەژی؟ ژنی دووگیان چی لێ بەسەردێ؟ رێک رۆژهەڵاتی کوردستانم وەبیر دێتەوە کەلەنێوان بەرداشی پێشمەرگەو تانکوتۆپی دەسەڵات گیرسابووینەوە. لەلایەکی دیکەوە دەبینین، جوابی فیشەک، بە تانکوتۆپی تورکەکان دەدرێتەوە! پرس ئەوەیە: ئەو شەڕە قەرارە چەند رۆژ، چەندمانگ، چەندساڵ، توول بکێشێ؟ تای تەرازووی ئەو شەڕە وەک شەڕەکانی ناو شاری رۆژهەڵاتی وڵاتی لێ نایە؟ ئایا تورکەکان ئەوتوانایەیان هەیە ورەی/ گریلا/ دارووخێنن؟ ئایا ستراتیژیەکی دوورناسانەوبەهێز لەپشت سەری شەڕی ناوشارەکاندا بەدی دەکرێ؟ من باوەڕم بەهێزی پاراستنی نەتەوەکەمان هەیە کە چۆن بەوپەڕی هێزەوە لە هەرچواربەشی وڵات بەرخۆدانێکی مەزن دەمەشێنێ. بەڵام باوەڕيم بە داگیرکارودونیای درۆزنی دەرەوە نییە. باخوێنەری بەحورمەت لەقسەکانم خراپ تێنەگا. ئاخرچەند ماوەیەکی کورتی دیکە دووبارە هەڵبژاردنمان لەپێشە. هەڵبژاردنێکی زۆر مێژوویی کە دەتوانێ رێژەی نوێنەرانی کورد لە پارڵمانی تورکیە بگەیەنێتە ١٠٠هەتا ١١٠ نوێنەر.
جەعفەرکەریمی
سندوقی کوردستانپۆست.
١٦/٩/٢٠١٥

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە