من و رەزبە ر

Friday, 25/09/2015, 13:23

2796 بینراوە


کە رەزبە ر دێ دڵم شادە ترێ سەت جۆرە بەردێنێ
گەڵای داریش هەزارڕەنگن وەکوبووک خۆی دەڕازێنێ
کەڕەزبەردێ هەوای مەستیم بەسەردادێ دەبم شەیداودێوانە
شەوورۆژئۆقرەناگرم لە تەنیایی، هەموو لێم دەبنە بێگانە
کەڕەزبەردێ سەری هۆشم دەوەستێ تادەگا خۆشاوی مەی
لەدەفرەی کەم، سەری تێکەم،ئەوەندمەست بم بڵێم ئۆخەی
کەڕەزبەردێ دەبا دونیاهوشیاربێ ومنیش بم ئاشقوشەیدا
هەمووعومرم بەخۆڕایی بەفیڕۆچووئەوی مامەستی بابیبا
کەڕەزبەردێ دەبێ مەست بم هەتا وەرزێکی دێ دێنێ
لە دونیای سەرزەوی تێربوم،ئەوی دیش فلسێ ناهێنێ
کەڕەزبەردێ شەوی مەستانە بۆمن ژینی ڕاستانە
کەرۆژدادێ خوماری یەخە دەگرێ رێگە پڕ ژانە 
کەڕەزبەردێ بەمن بێ هەموووەرزێک وەکەڕەزبەر
هەموودارێک لە کوێ شین بێ ترێی لێ بێتە باییوبەر
جەعفەرکەریمی
سندوقی کوردستانپۆست.
٢٤/٩/٢٠١٥

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە