بە گورگیان گووت،بۆ چی ملت ئەستورە؟

Wednesday, 23/09/2015, 21:10

3570 بینراوە




گووتی: لەبەرئەوەی کاری خۆم بۆ خۆم دەکەم. بەکارهێنانی دەستەواژەی/ دەوڵەتی کوردی / لەلایان مەسعودبارزانی، جگە لە نیشآندانی مەبەستی عەشیرەگەری وبنەماڵەیی چی دیکەی لێ دەرناکەوێ. لە ماوەی چەندساڵی رابوردوودا سەرۆک عەشیرەی بارزانی هەستی بەوەکردوەکەئەیاغەکانی تاڵەبانی لەرادەبەدەرخەریکن لە کۆماری ئیسلامی نزیک دەبنەوە. بۆئەوەی لەکاروانی گوێڕایەڵی وەدوانەکەون مێژووی پڕلەنەهامەتی باوکی روحی خۆیان بە شێوەیەکی نوێ تازەدەکەنەوە.
مستەفاشێخ موحەممەدبارزانی ناسراوبە مەلامستەفا لەبەرخاتری ئەوەی سازمانی/ سیای/ ئامریکا وسازمانی / ساواکی/ شای ئێران لێی زوێر نەبن مێژوویەکی پڕ لە بێ ئەخلاقی وناکوردانەی لەئاست چالاکانی رۆژهەڵاتی کوردستان تۆمار کردوە کە تاداری قیامەت لەسەر ناەچاوانی ئەوعەشیرەیە پاک نابێتەوە.لەدەستپێکی کۆماری ئیسلامیشداهەتا ئەوڕۆکە کوڕوکوڕەزاکانی بەردەوامن لەسەر ئەورێبازەقڕێژە بەشیوەگەلی جۆراوجۆر. یانی حازرن خاکی وڵات بەتوورەکە بکێشن بۆ قازانجی خۆیان!
مەسعودبارزانی هەتادەژی نازانێ بنەما سەرەکیەکانی دامەزراندنی دەوڵەتی کوردی لە کوێڕادەستپێدەکا. وادەزانێ هەردەسەڵاتێک توانی رۆژانە نەفت هەناردەی دەرەوەی خاکی خۆی بکا دەتوانێ دەوڵەتێک دروست بکا!نزیکەی ٣٠میلیون کورد لەباکوری وڵات قەتڵوعام دەکرێن! کەچی ئەردۆغان دەڵێ: پشگیری لە دامەزراندنی دەوڵەتی کوردی دەکەم بەومەرجەی بارزانی پادشای ئەودەوڵەتەبێ!؟ ئەلێرەدایە کە بەرژەوەندی عەشیرەگەری وەپێش بەرژەوەندی نەتەوەیی دەکەوێ.
" هەوێنی ئەوکورتەوتارە"
ماوەیەک دەبێ یەکێک لەلەتەدێمۆکڕاتەکان خەباتی چەکداری وحوزووری نیزامی خۆیان لە بەشێک لەشاروگوندی رۆژهەڵاتی کوردستان راگەیاندووە.ئەوەی کەلە خەبەرەکاندا بیستوومانە چەند تێکهەڵچوونی چەکداریش رووی داوە.راگەیاندنەکانی ،ح،د ، ک،وانیشان دەدەن ئەوچوونەوە ماوەیەکی دیکە بخایەنێ رۆژهەڵاتی کوردستان بە خڕوپتوونی دەکەوێتە ژیر دەستی ئەو لەتەحیزبە کە ١٥کۆنگرەشی تائێرە لەپشتە. ئەوان چۆن کۆماری ئیسلامی دەڕووخێنن یان بەچۆکی دادێنن کە مافی کوردی لێ بستێنن پەیوەندی بەمنەوەنییە، خودای دەکردتارانیشیان دەخستە ژێر دەسەڵاتی خۆیان.
ئەوەی کە بۆمن جێگای پرسیارە وهیچ جوابێکی بۆ نادۆزمەوە ئەوەیە: ئەندامانی کومیتەناوەندی،دەفتەری سیاسی،ژن ومنداڵ،هەرچی پەیوەندی بەحیزبەکانی رۆژهەڵاتی کورستان هەیە لە کوی سەنجەق وزڕەگوێز، وەک گوێزی پاککراولەبەر چەنگی ئەودەسەڵاتەدایە کە بەهیچ شێوەیەک ئیزن نادەن هیچ حیزبێک هی هەربەشێکی وڵات بێ دەردی سەروئاژاوە بۆبەرژەوەندیەکانی ئەوان دروست بکا. پەیمانی هاوینی ساڵی ١٩٩٦ش لەجێگای خۆی بمێنێ کەرێگای لەجموجۆڵی چەکداری لەدژی کۆماری ئیسلامی بەحوزوری نوێنەروانی ئەوحیزبانە واژۆکراوە هەربەردەوامە. چونەوەی چەکدارەکانی ئەولەتە حیزبە لەسەرناوی پێشمەرگە جێگای گومان وپرسیاری لێ درەست دەبێ.
دەسەڵاتی لەباشووری کوردستان وبەتایبەی مەسعودبارزانی لە رێگەدان بەوکارە لەداهاتوویەکی نزیکداروون دەبێتەوە.چوونەوەی چەکدارەکانی سەربەولایە دێمۆکڕاتەی کەخالید عەزیزی بەڕێوەی دەبا بە ئیزن وئاگاداری بارزانی ئیمکانی نیە.لەوەش بترازێ لەکاتی خۆیدا کۆمەڵە ئاوریان لێ دەباری ورێگایان نەدەداکەس لەوان شۆڕشگێڕتربێ ئەدی بۆچی وابێدەنگن؟ئەوان بۆ خەباتی چەکداری دەست پێناکەنەوە؟ بۆ هەتا ئێرە هیچ راگەیاندنێکیان لەئاست ئەو وەرچەرخانە بۆ ڕای گشتی بڵاو نەکردۆتەوە؟ لەوەش بترازێ لایەنی سەربە مستەفاهیجریش کە خۆی بە دێمۆکڕاتی راستەقینە دەژمێرێ مەتتەقیان لەخۆیان بڕێوە؟! ئەوهەویرە ئاوزۆر هەڵدەگرێ، سەرکردایەتی لە کۆی سەنجەق زڕەگوێز! شەڕی چەکداری لەگەڵ کۆماری ئیسلامی لەئەقڵی مندا جێگای نابێتەوە، هەرکەسیش پێی وایە وانییە با قسەی خۆی لەسەربکا. تۆ بڵێی دەسەڵات بەوشیوەیە بیانوو بداتە دەست تاران وبۆ رادەستکردنەوە دژبەرانەی خۆی لە کۆیەوزڕەگوێز، یان زەختێکی زۆر نەخاتەسەردەسەڵاتی هەییولاوازی باشووری وڵات کە هەمیسان پەیمانێکی نوێیان لەسەرواژۆبکرێ. هیوادارم ئەوبۆچوونەم قەت وەڕاست نەگەڕێ. چون شۆڕشی مەزنی باکوری وڵات پێمان دەڵێ: سەرکردەوگریلاوقەندیل وبەرخۆدانی زیندان وبەرخۆدانی گەل لەسەرخاکی وڵات لەسەر هێزی گەل دەگاتە ئامانج. تۆ بڵێی کارەکان بەدەستی خۆیا بکەن؟ هیوادارم وابێ.
جەعفەرکەریمی
سندوقی کوردستانپۆست.
٢٣/٩/٢٠١٥

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە