چه‌ند په‌یڤێكی كورت

Saturday, 10.03.2015, 19:13

3389 بینراوە


یه‌كه‌م
یه‌كڕیزی ماڵی كورد و به‌رژه‌وه‌ندی حیزب و بنه‌ماڵه‌
(دووان به‌م زمانه‌ هه‌ڕه‌شه‌یه‌‌ بۆ سه‌ر یه‌كریزی بنه‌ماڵه‌كان نه‌ك كورد)
ده‌ڵێن فازیل میرانی له‌دوا لێدوانید داوا له‌ چوار حیزبه‌كه‌‌ ده‌كات،كه‌ ڕانه‌كه‌ن  به‌رده‌وام بن تا مه‌سعود هه‌ڵدبژێرنه‌وه‌..
دونیا سه‌رقاڵی دۆزینه‌وی بوونی ژیانه‌ له‌سه‌ر هه‌ساره‌كانی تر ، ده‌نگۆی دۆزینه‌وه‌ی ئاو له‌سه‌ر ئه‌ستێره‌ی مه‌ریخ هه‌یه‌..كه‌چی هێشتا ئێمه‌ی كورد دوای زیاتر له‌ سه‌د ساڵی له‌ خه‌بات و خوێن ڕشتن خه‌ریكی مه‌سعودین كورسیكه‌ی چۆڵ ناكات..
مێژووی بنه‌ماڵه‌ی بارزانی پێمان ده‌ڵێ:
ئه‌م تاقم و بنه‌ماڵه‌یه‌ ده‌ست بۆ هه‌ر بێشه‌ره‌فیه‌ك ده‌به‌ن له‌ پێناو مانه‌وه‌ی كورسیه‌كه‌ی خۆیاندا.
ئه‌وه‌تا ئێشتا ده‌ستیان بردوه‌ بۆ برنی مووچه‌و قووتی خه‌ڵك..
كه‌واته‌ كورتو كرمانجی گه‌ر پارتی هه‌موو بێشه‌رفیه‌كانی تاقی كردبێته‌وه‌ له‌و بواره‌دا
حزبه‌ هاو په‌یمان و هاو حكومه‌ت و سێبه‌ر دۆست و هاوكارانیان چاره‌گیان ده‌وێ بۆ ئه‌م بێ شه‌ره‌فیه‌یه‌.
دووه‌م:
ئه‌م بازرگانی خوێن و بیری داعشیزمه‌ راگرن
له‌ دێوێنێوه‌ به‌دوای شه‌هید بوونی پۆلێك شه‌هید
سه‌ربرینی پێشمه‌رگه‌ دیله‌كانی لای داعش
هه‌ڵبه‌ته‌ ده‌سه‌ڵاتدارنیش به‌قه‌ده‌ر داعش تاوانبارن له‌به‌رامبه‌ر سه‌ربرینی پێشمه‌رگه‌كان
توره‌یی ئۆقره‌ی لێ بڕیووم
گه‌ر ده‌سه‌ڵاتم بوایه‌ له‌گه ڵ شه‌هید بوونی هه‌ر پێشمه‌رگه‌یه‌كدا
مزگه‌وتێكم داده‌خست!!
مه‌لایه‌كی توند ڕه‌ووم له‌ زیندان قایم ده‌كرد
سه‌له‌فیه‌كی بیر داعشم فه‌لاقه‌ ده‌كرد..
بۆ پرسی گه‌نده‌ڵ و بازرگانه‌ به‌رپرسه‌كانیش كه‌ بریاری هێرش و چۆڵكردن و
ماڵوێرانی خه‌ڵك و به‌كوشتدانی ڕۆڵه‌ی خه‌لك ده‌ده‌ن
سزایه‌كی گه‌لێك گه‌وره‌ترم ده‌ر ده‌كرد..
ئاخ چی بكه‌م ؟؟
تۆ بڵێی رۆژی لێپیچینه‌وه‌ هێنده‌ دوور بێت
كه‌ ئێمه‌ نه‌یبینین.

سێهه‌م:
له‌م هاوكێشانه‌ تێده‌گه‌ن؟
ده‌ڵێن له‌ سه‌دا ٦٢ی نه‌وتی كوردستان له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی سنوری یه‌كێیه‌تیدایه‌
كه‌چی پارتی به‌ڕێی ده‌كات..
نه‌وتی كه‌ركوكیش چاره‌نوسی دیار نیه‌؟
ئه‌رێ بیرتان دێ؟
هه‌شتاكانی سه‌ده‌ی ڕابووردو له‌كاتی شه‌ڕی عێراق و ئێران هه‌موو داهاتی نه‌وتی عێراق رۆژانه‌ یه‌ك ملیۆن به‌رمیل بوو، به‌شی شه‌رو هه‌موو لایه‌كی ده‌كرد!؟
مه‌سعود سه‌رۆكه‌و سه‌رۆكیش نیه‌
به‌خشكه‌یی ئیمزاكان و كۆبوونه‌وه‌كان ده‌كات و بودجه‌كه‌شی هه‌ر لای خۆیانه‌!؟
وه‌زیری دارایی هیچی به‌ده‌ست نیه‌و پڕۆژه‌ی پێشكه‌ش ده‌كات!
په‌رله‌مان داخراوه‌و به‌ڵام ڕانه‌گه‌یاندراوه‌..
نه‌شه‌ری ناوخۆ ده‌بێت
نه‌ دوو ئیداره‌یی چونكه‌ بازرگانه‌كان خۆیان ڕێك كه‌وتوون چۆن خه‌ڵك بگه‌وجێنن.
وه‌زیری پیشمه‌رگه‌ نه‌ك هه‌ر هێزه‌كانی حه‌فتاو هه‌شتای نه‌كرده‌وه‌ یه‌كه‌
به‌ڵكوو ده‌سه‌ڵاتی حه‌وت تا هه‌شت پێشمه‌رگه‌شی نیه‌!؟
گۆڕان نه‌ك هه‌ر نه‌ی گۆڕی،به‌ڵكوو له‌ به‌رنامه‌شیاندا نه‌بوو، ئه‌ویش جۆرێك بوو له‌ ده‌ست به‌سه‌راگرتنی ده‌نگی ناره‌زایی خه‌ڵكی..
نه‌وت به‌به‌رده‌وام ده‌روا..مووچه‌ش دواتر ده‌كه‌وێ
كه‌ركوك دیسان خوێنی لێ ده‌چۆڕێ
قه‌یدی چیه‌ بازرگانه‌كانی جه‌نگ خۆش بن..




(دەنگدراوە: 4 . زۆرباشە: 3/5)