بێ هه‌ڵویستی په‌كه‌كه‌ به‌رامبه‌ر كۆده‌تاكه‌ی پارتی !؟

Tuesday, 20/10/2015, 7:30

3847 بینراوە


ده‌زانم هه‌ڤالانی پكك ٢ به‌ره‌ی شه‌ر ی گه‌وره‌ی  سیاسی و سه‌ربازیان ، له‌باكور و روژاوا ڕوبه‌رو بۆته‌وه‌ ،كه‌توانایه‌كی زۆری لێ گرتون وناتوانن بپه‌رژێنه‌ سه‌ر روداوی تر .  وه‌ئه‌وشه‌ره‌ به‌رفراوانه‌ به‌وان نه‌بێت به‌هیج هێزیكی تری كوردستانی ناكرێ .  به‌لام ئه‌وه‌ مانای ئه‌وه‌ نیه‌ هه‌رجی بكه‌ن سه‌رنج و ره‌خنه‌یان لێ نه‌گرین و جونكه‌ دلسۆزی و دۆستایه‌تیا بۆ   ئه‌وه‌نیه‌ هه‌ر ده‌ست خۆشی و په‌خشانیان  به‌سه‌ردا هه‌لبده‌ی وبێده‌نگ بیت به‌رامبه‌ر كۆی سیاسه‌ت و ره‌فتاره‌كانیان ، به‌تایبه‌تی له‌باشور ، كه‌ ئه‌وانیش ٢٤ ساله‌ كارو خه‌بات ده‌كه‌ن ، قوربانیه‌كی له‌راده‌به‌ده‌ریان داوه‌،   ٨٠٠ شه‌هیدیان زیاترهه‌یه‌ ،   جگه‌ له‌زیندانی و  ئه‌شكه‌نجه‌ی ئه‌ندام  ،وه‌ ٤ حزبیان گوریه‌ ،به‌لام تائیستاكه‌ش له‌هاوسۆزی جه‌ماوه‌ری بترازێ ،  نه‌یان توانیوه‌ ببنه‌ هێزێكی كاریگه‌رله‌باشور ؟  هۆكاری سه‌ره‌كیش ، سیاسه‌ته‌كانیانه‌ ،  له‌باشور ،  كه‌تایبه‌تمه‌ندی باشور ڕه‌چاو ناكه‌ن و له‌سه‌ری ناوه‌ستن و هه‌ولی كه‌مكردنه‌وه‌ی  ئازاره‌كانی باشور ناده‌ن و له‌بواری جه‌ماوه‌ری ومیدیایی دژ به‌تاوانه‌كانی ده‌سه‌لاته‌ مافیاكه‌ی باشور كه‌م ده‌وه‌ستنه‌وه‌  . راسته‌ نابه‌به‌تی بونه‌   بلێن   له‌روژگاری ئه‌مرودا په‌كه‌كه‌  به‌ره‌یه‌كی تر له‌ ململانێ له‌گه‌ل پارتی  بكاته‌وه‌ ، به‌لام ئه‌مه‌ مانای ئه‌وه‌ نیه‌ به‌وشێوه‌یه‌ی ئیستا به‌رامبه‌ر  ئه‌و كۆده‌تا و هه‌نگاوه‌ مه‌ترسیانه‌ی پارتی  سه‌یركه‌ر بن  ، كه‌بجوكترین هه‌لویست ،  ئیدانه‌ی كۆده‌تاكه‌ی پارتی و میلیتاریزمكردنی هه‌ولێر و ده‌ركردنی میدیاكان له‌هه‌ولێره‌   ! ؟
 راسته‌  ئه‌و كۆده‌تایه‌ی پارتی به‌پله‌ی یه‌كه‌م   دژ به‌گورانه‌ و باجی هه‌له‌كانی چوونه‌ ده‌سه‌لاتیتی ده‌یدات ،  وه‌ گورانیش له‌كاتی ئابلۆقه‌دانی ئابوری روژاوا هه‌لویستیكی شه‌رمنانه‌ی هه‌بوو ،به‌لام ئه‌مه‌ مانای ئه‌وه‌  نیه‌ به‌سیاسه‌تی  كاردانه‌وه‌ ره‌فتار بكرێ و مه‌ترسی هه‌نگاوه‌كه‌ له‌سه‌ر ره‌وشی سیاسی باشور   ،  كه‌ له‌دروستبونی هاوكێشه‌ی نوێی سیاسی   و بێ هیواكردنی خه‌لك  لێك نه‌درێته‌وه‌ . جونكه‌  ئه‌مه‌ په‌یامێكی مه‌ترسیداریه‌ بۆ هه‌موو ده‌نگێكی ئازادیخواز و كاریگه ریشی بۆسبه‌ی ده‌بێت  ؟ ئاخر كه‌پارتی بۆته‌ ئه‌و هێزه‌ ، ئه‌وا زاده‌ی سازش و تاوانه‌كانی تاله‌بانیه‌ ،  كه‌له‌پێناوی كورسیه‌كه‌ی  هه‌موو ده‌رگاكانی كوردستانی بۆ خستنه‌ سه‌ر پشت و  هه‌ناسه‌سواربونی گورانه‌ كه‌ له‌ئوپزسیون بوون  به‌٤ سال ماندوبون ، به‌په‌له‌ چوونه‌ ده‌سه‌لات ،به‌مه‌ش خه‌لكێكی زۆریان سارد كرده‌وه‌ و ده‌سه‌لاتیش خۆی گرته‌وه‌   ،هاوكات  بێهه‌لویستی و ترسنۆكی زۆرینه‌ی ئه‌و خۆ به‌كه‌له‌ڕوشنبیر و ئه‌دیب و هونه‌رمه‌ندانه‌یه‌ ، كه بونه‌ته‌ پانتایه‌كی گه‌وره‌ و كاریگه‌ر له‌سه‌ر خه‌ساندنی كۆمه‌لگا ، جونكه‌له‌ماله‌وه‌ شێر و له‌ده‌ره‌وه‌ش رێوی و هه‌لپه‌رست . له‌هه‌موی كاره‌ساتر ده‌لێن   كاری ئێمه‌  ئه‌وه‌نیه‌ تێكه‌ل به‌سیاسه‌تبین  ، به‌لام كارمامز ئاسا راده‌كه‌ن بۆ پۆست وه‌رگرتن  ؟
بۆیه‌ باله‌هه‌ڤالانی پكك بپرسین تائیستا له‌سه‌ر كۆده‌تاكه‌ی پارتی   ج هه‌لویستێكتان هه‌بوه‌  ! ؟   ئایا بێده‌نگی كه‌جه‌كه‌ مانای ئه‌وه‌ ناگه‌یه‌نێ ئه‌وانیش له‌روانگه‌ی به‌رژه‌وه‌ندیه‌سیاسیه‌كانیان  نه‌وه‌ك هاوكێشه‌ مه‌ترسیه‌كان له‌سه‌ر باشور   سه‌یری روداوه‌كان ده‌كه‌ن  !؟ وه‌ ئه‌و هه‌لویسته‌ی هه‌ڤال دۆران كالكان  كه‌ له‌  ٧ ی ئه‌م مانگه‌و گه‌رمه‌ی ناره‌زایه‌تیه‌كان ده‌ری بڕیه‌   و ئه‌گه‌ر راست بێت ، به‌رتیلدانێكی سیاسیه‌ بۆپارتی ، جونكه‌ په‌یام ده‌دات باكه‌س گره‌و له‌سه‌ر خراپی په‌یوه‌ندی پارتی وپه‌كه‌كه‌ نه‌كات !؟http://www.basnews.com/news/2015/10/07/كاڵكان-هەندێک-دڵیان-بە-ناكۆكیی-پارتی-و/
 بۆیه‌ به‌هیوام هه‌ڤالانی پكك وه‌ك خۆیان بانگه‌شه‌ ده‌كه‌ن ئه‌و نوسینه‌ به‌گیانێكی دیموكراسی وه‌ربگرن و  هه‌له‌ مێژویه‌كانی وه‌ك ٣١ی ئاب ،   ١٧ شوبات ،په‌یامدانی میدیایی  هه‌ڤال موراد  قه‌ره‌یلان له‌ هه‌لبژاردنی ٢٠٠٩ كه‌  بارزانی .سه‌رۆكێكی باشه‌ ... مامه‌له‌ نه‌كه‌ن . جونكه‌ ململانێی پارتی و پ ك ك زوو یان دره‌نگ دروست ده‌بێ ، پارتیه‌كی به‌هێز جیایه‌ له‌جاو لاواز . وه‌هه‌موشمان له‌بیرمانه‌ پكك دژ به‌ ٣١ی ئاب هه‌لویستیان   وه‌ك ئیستا بوو ، كه‌جی   به‌كه‌متر له‌مانگیك له‌ ٣١ی ئاب ، پارتی دسیروان و ٤ هه‌ڤالی لێ شه‌هید كردن  ،دواتر كۆمه‌لكوژی هه‌ولێری  ئه‌نجام دا و به‌پێش سوپای تورك كه‌وته‌وه‌... كاره‌ساته‌كه‌ له‌وه‌دایه‌ هه‌موو حزبه‌كان ، ئه‌وكاته‌ هه‌ست به‌مه‌ترسی پارتی و شه‌ری ده‌كه‌ن كه‌گورز و ئازار به‌حزبه‌كه‌یان ده‌كه‌وێ ، نه‌وه‌ك  به‌پێی ره‌فتاره‌ مه‌ترسیه‌كانی   ؟

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە