تا خاوەنى( ئازا حەسیب)ە کان بین، کورس و پۆستەکەى مەسعود سەڵامەتە

Wednesday, 21/10/2015, 20:09

3507 بینراوە


سروشتى مرۆڤ وایە کە بەردەوام حەزو خولیاى بۆنوێگەرى  ومۆدێرنایەتى هەیە،لەهەوڵ و تەقەلادایە کە شان بەشانى گۆڕانکارى و پێشکەوتنەکان هاوتەریب بڕوات، ئەمە چەنێک بۆ تەواوى بوارەکانى  ژیان پێویستە،ئەوا بۆ  سیاسەت وئایدۆلۆژیا و هەنگاو نان بۆ هەزمکردن و تێگەیشتن لە سیاسەتى هاوچەرخ و قبوڵکردنى نوێترین ئایدۆلۆژیا پێویستر وگرنگترە.
  کەچى یەداخەوە لەم هەرێمەى خۆمان،لەبرى پێشکەوتن و نوێگەرى و دەربازبوون لە فکرى خێڵەکى و عەشایەرى و نەفامى،کەسانێکى هاوشێوەى(ئازا حسیب قەرەداغى)وەک میزى حوشتر پاشە و پاش دەگەڕێنەوە بۆ داوەوە، لەوپەڕى چەپ و ومارکسیزم و  سوسیالیزم،سەنگەر دەگوێزێتەوە  ،بۆکوێش؟ بۆناو پارتێکى خێڵکەى و دواکەوتوو، هزر خاڵى، کەبەدرێژایى تەمەنى بەهەدەر چووی لەناو حشع دا، لەدژى ئەو بیروباوەڕە کاریان کردوە.گەر کەسێکى نەخوێنەوار یان بنەماڵەیەکى سادە و گومناو ئەو کارەیان بکردایە ئاسایى بوو، بەڵام بۆ بنەماڵەی حەسیب قەراغى ،کەبنەماڵەیەکى رۆشنبیر و چەپ و  خوێنەوارن، زۆر قورس و گرانە. تۆ بڵێت فکر و بیروباوەڕى پارتى ئەوەندە پێشکەوتوو نوێخواز بێت، تا کەسانى وەک  ئازا حسیب کە لە(ح. ش. ع )دا پۆست و مەکانەى هەبووە،سەدو هەشتا پلە با بداتەوە. یان  تۆ بڵێیت هەر لەئەزەلەوە شیوعى لقێکى پارتى نەبووبێت؟
یاشە کاک ئازاد چۆن ئەوە قبوڵ دەکات و چۆن رەوایى دەدات بەخۆى ،کەلەژێر سایەى پارتێکدا سیاسەت بکات ،باوەڕى بەدیموکراسى و،ئازادى و،مافى مرۆڤ، و،مافى ژنان و،سیستەمى پەرلەمانى و دیموکراسى نەبێت.هەموومان مێژووى 70 ساڵ لەسیاسەت  و کارى پارتیمان ناسیوە و خوێندۆتەوە و شارەزایبوۆین، دەزانین کە پارتى جگە لە مەسعود و بنەماڵەى ، لەو پترازێت هەرچى سیاسەت و ئایدۆلۆژیایە پولێکى قەڵب ناکات ،پارتیش بمانەوێت یان نا نوێنەرى فکرى دواکەوتویى و خێڵەکى و،کۆیلەیى و پاوانخوازى یە، ئەوەشى بەوئایدۆلۆژیایە قایل بێت و لەژێر دەستى پارتیدا بگوزەرێت، کویلەیەکى عیارە( 24 )و تەنها یەک مافى هەیە، ئەویش شایەتومانە بەدەسەڵاتى پارتى و مەسعود،
قیروسیا لەوەى کە کۆمەڵێک کەسى هاوشێوەى ئازا حەسیب  سەنگەر دەگوێزنەوە،دەچنە ژێر رکێف و باوەشى پارتى ، دەبنە غولام  و دەهۆڵ  کوتیان،هەندێکیان بە حەیاى خۆیانەوە دادەنیشن  و، سەرى خۆیان کز دەکەن، بەڵام هەندێکیان بۆ ئەوەى زیاتر و زۆرتر دڵسۆزى و ئەمەکى خۆیان بسەلمێنن و پاداشتى زیاتر وەرگرن، ئەبنە شایەر و، لۆتى ئاسا بەشان و باڵیان هەڵدەدەن ، پیسى و خیانەت و ناپاکیان بۆدەشۆنەوە.وەک چۆن ئازا حەسیب لە شیعرێکى بەناوى(سلێمانى شارى تاقمى نەوشیروان نى یە) نوسیویەتى کارم بەسەر گۆڕان و نەوشیروانەوە نى یە، ئەوە ئەوان بۆخۆیان دەتوانن وەڵام بدەنەوە. ئەوەى کە لەسەر منە رەخنەگرتنە لەو کەسە ،کە بەم ئاخرى تەمەنى سیاسەتەى،لەبرى ئەوەى پاشخان و مێژوویەک بۆخۆى بە رونى بنوسێتەوە،دێت لەناو قوڕو لیتە زەڵکاوى خیانەتدا خۆى بسمیل دەکات.
  شتێکى بەڵگە نەویستە کە ئەو خۆپیشاندان و ناڕەزایى یەى خەڵکى راپەڕیو کە داوایدەکەن،مافى خۆیانە ،بۆ باشکردنى گوزەرانى خەڵک و رزگار بوونە لەو هەموو قەیرانە، پێش هەر شتێک هۆشدارى و بەئاگا هێنانەوەى پارتى یە کە ئەمڕۆ دەسەڵات دارەو سەرجەم جومگە هەستیار وگرنگەکانى بۆخۆى قۆرخ کردووە،، کە چیتر قەشمەرى بەدەستور و یاساو پەرلەمان نەکات، پارتى و جامانە سورەکانیشمان لێ نەکەن بە کاریزما و ، وڵات بەدەردى کۆریاى باکور و سوریا نەبەن، باشتر بوو کاک ئازا کە خۆى بەخەڵکى سلێمانى دەزانێت وپەرۆشى شارەکەیەتى، لەخەمى ئەو خەڵکە بوایە، پەرۆش  و دڵتەنکى ئەو لاوانە بوایە کە بەگوللەى پارتى خوێنیان دەڕێژرێت.. هەستى بۆ برسى و گیرفان خاڵیەکان ببزوایە، دەبوایە باسى کرۆکى کێشەکانى بکردایە، کە سەبەبکارەکەى مەعلومە. کە مەسعود و پارتەکەیەتى،کەچى جەنابى خۆى لێدەبوێرێت و،وەک پیشەى پارتى و کۆیلەکان تاوانەکە دەخاتە ملى لایەنێکى دیکە. لەولاشەوە رووى زەرد و پڕ شەرمەزارى پارتیمان بۆ سپى دەکاتەوە، کە ئەوەش رێک سەردەمى سەدام  و وەزیرە دۆزنەکەى  ( ێحاف) مان بیر دەخاتەوە. لەوانەش خۆشتر کەمایەى گاڵتەو پێکەنیە کاک ئازا بەحساب رۆشنبیر و نوسەرەو کوڕى شاعیرە لەو نوسینەیدا ئەڵێت:
 سلێمانى شارەکەى بەردەشانى
کە مرۆڤ جگە لەپێکەنین هیچى دیکەى بۆناوترێت، چونکە دوور و نزیک عەلى بەردەشانى پەیوەندى بە سلێمانى یەوە نى یە ،پێم وابێت لەژیانیشیدا سلێمانى نەبینیوە. لەوەش زیاتر جەنابى لەو پەخشانە شیعریەدا هاتووە ئەوەى بۆنى نەیارانى پارتى لێ هاتووە، یان کەس و بنەماڵەکەى دژ بەرى پارتین ناوى نەهێناون، کە هەریەک لەوانە بۆخۆیان بەشێکى بەرچاو و زیندوى مێژووى سلێمانین، وەک برایم ئەحمەد و شێخ نورى شێخ ساڵح و خاڵە شیهاب و بنەماڵەى کەریمى ئەلەکە و.. بنەماڵەى یاموڵکى و ساحێبقڕان، و بنەماڵەى ێەفوەت و،موتابچى و سەحاف و.. کە فەرمۆشکردنیان تاوان و ناڕەوایە. بەڵام چونکە هیچ کام لەو کەسایەتى و بنەماڵانە مائیل نین بەپارتى کاکم نەیوێراوە توخنیان بکەوێت.
خولاسەى کەلام حەز ئەکەم ئەوە بەبیر کاک ئازا  بهێنمەوە ،کە هەرچەنێک بۆخۆشى لەمن باشتر ئەو راستیە دەزانێت، سەرلەبەرى کێشەو گرفت و قەیران و نەهامەتیەکانى کوردستان، پارتى ومەسعود لێى بەرپرسن،گەر ئەوان نەبن وڵات دەبێتە شامى شەریف، بەڵام ئەوە کارێکى ئەستەم و مەحاڵە،چونکە لەگەڵ نەمانى دەسەڵات و کورسیەکەى مەسعود،هەزاران کۆیلەو کاسە لێس و ماستاوچی چەشنى کاک ئازا و براو بنەماڵەکەى مایە پووچ دەبن.
تێبینى: ئەو پەخشانە شیعریەى ئازا حەسیب بخوێنەرەوە لە:


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە