سەرۆکی ئابڕو بەسەرچوو

Saturday, 31/10/2015, 1:36

1626 بینراوە


کاتێک کەسێک بەدوای سەرنجڕاکێشانی خەڵکی تردا وێڵ دەبێت، هۆکاری ئەوەیە کە کەسێکی پوچ و بچوکە خۆی نەدۆزیوەتەوە، دەیەوێت لە چاو خەڵکی تردا راستییەکی تر ببینێت. کەسی دیکتاتۆر و خۆپەرست پێی وایە لە بۆچوونی ئەوانی تردا دەتوانێت خۆی بدۆزێتەوە.
لە یوتوبدا فلیمێکم بینی، کە کوردێکی خوێڕی بەناوی شاعیرەوە شیعری بۆ سەدام دەوت و خۆشی بۆی وەردەگێڕایە سەر عەرەبی، سەدام شاگەشگە ببوو.سەدام ملی شکاند و ئێستا ئەو شاعیرە خوێڕیەی کورد ناتوانێ خۆی بکاتە خاوەنی ئەو مێژوویەک و شانازی بەو رۆژەوە بکات، بەڵکو دەیەوێت بیشیسڕێتەوە، دیکتاتۆر و ترسنۆکەکان ئەو شتانەیان زۆر لاگرنگە کە ئەوانی تر دەیلێن، ئەگەر فەرامۆش بکرێن هەست بەگومڕای و تێکشکان دەکەن، مەسعود بارزانی نەک تەنیا سەرۆکی ماوە بەسەرچووە، بەڵکو سەرۆکێکی ئابرو بەسەرجووشە، ئەو وا دەزانێت ئەگەر ئیتر سەرۆک نەبوو ئیتر ژیان لای تەواو دەبێت، ژیان بۆ ئەو وەکو مرۆڤ نییە، وەک بۆق لە مەترسیی نەماندا، فودەکاتە خۆی وا دەزانێت ئیتر لە مردن رزگاری دەبێت، مەسعودیش بە کورسییەکەیەوە گەورەیی خۆی دەبینێت، دەزانێت ئیتر کەسایەتی خۆی لە دەست دەدات، ئەو ئیتر تێک دەشکێت و بۆ هەتا هەتایە لەناو دەچێت، مەسعود تەنها کەسێک نییە کە دەرۆزە دەکات و خۆی نمایش دەکات بۆ ئەوەی پۆستەکەی بۆ نوێبکەنەوە، بەنوێکردنەوەی پۆستەکەی مەسعود لەگەڵییدا ڕەوەیەک مشەخۆر و پیسخۆر و ترسنۆک و فاسید دەچنەوە شاگەشکە دەبن بەو شوێن و جێگەیەی کە پێیان دراوە و ئەم بارو دۆخە ناتوانێت بگۆڕێت کە ئەو پوچانە تێیدا باڵادەست و سودمەندن، تا ئەو کاتەی ئەم ناڕەسەنانە خۆیان وەک ڕەسەنێک دەدۆزنەوە و بەرۆکی خەڵک بەر دەدەن.ئەوان سەرنج و ڕەخنەکانی خەڵک بەهەند وەرناگرن، لەبەر ئەوەی خەڵکانی دیکە نەیانتوانیویانە پەی بە بێڕەوشتی ئەمانە بەرن.هەموو جیهان پڕە لە دەرۆزەکەری ساختەکار، ئەم مرۆڤانە هێندە لەناخەوە تێک شکاون باوەڕیان بەوە نییە کە لە دەور و بەریشیاندا چی دەگوزەرێت.ئەوان لەسێبەری خۆشیان گومان دەکەن.لەهەموو سەردەمەکاندا خەڵک بەهەزاران ڕێگە هەوڵی ڕاکێشانی سەرنجیان داوە بۆ ئەوەی وەک قوربانی، ڕاستگۆ، دڵسۆز، پەیامبەر، کوڕی تەنگانە، خۆیان نمایش بکەن و بڵێن پێویستە من بمێنم تا ئێوە بپارێزم.
مەسعود بارزانی کەسێکە پڕە لە تێکشاکان و خیانەت، لە دووڕوویی و گومان، لە ڕەشبینی و ترسنۆکی، هیچ سیفەتێکی سەرکردەی تێدا نییە.من نامەوێت دەیان نمونە لە کرداری ئەم پیاوە ترسنۆک و خۆپەرستە بهێنمەوە و بیدەم بەچاوە سەرشۆڕەکەیدا، بڵێم تۆ ئەوەیت، بەڵام دەمەوێت پرسیار لەو هەموو پاتاڵانە بکەم کە دێن و بەرگری لەو دەکەن کە مەسعود کەسێکە ئازا، حەکیم، فەیلەسوف، لێزان، سیاسی، بەئەمەک، پیاوی لێقەومان و تەنگانە، پلانگێڕی سەربازیی، تەنانەت نەیان شاردۆتەوە کە جەنەڕاڵەکانی ڕوس و ئەمەریکاش سودیان لە ئەزمونی مەسعود وەرگرتووە.لە خەیاڵی قەزمی ئەم لەشکرە درۆزنەدا، مەسعود وا وێنا کراوە و لە مێدیاکاندا دەیدەن بەڕووماندا، بۆیە بۆ ئەوەی مەسعود بارزانی لەسەر پۆستەکەی بمێنێتەوە ئەمان خەڵکی بۆ دەکوژن و ئاژاوە دەنێنەوە، هەولێر و دهۆک دەکەنە سەربازخانە و سلێمانی و گەرمیانیش دەکەنە جێگەیەک کە سۆرانییە پارتییەکان تاونی تێدا ئەنجام دەدەن و ئەوانیش خۆیان وەک قوربانی نمایش دەکەن، تا بڵێن ئاها چۆن بەردبارانمان دەکەن ؟ 
مەسعود بارزانی هەموو شتێک دەکات تا سەرنجی مێدیاکان و دەوروبەر بۆ خۆی ڕابکێشێ و بڵێت: من دەتوانم لەگەڵ هەموو وەفت و سیخوڕ و بازرگانێکدا کۆببمەوە و وێنەکانم پەخش بکەم بە بەرگی بۆر و جامانەی سۆرەوە، تا ئەم نمونەیە ببێتە سمبوڵ بۆ هەموو نەتەوەی کورد.
 هەموومان دەزانین کە سەرنج ڕاکێشان خۆراکێکی بێسنور بۆ نەفس دابین دەکات، کەسانی وەک مەسعود پێویستی بەوەیە ڕۆژانە وێنە دزێوەکەی لە ڕۆژنامەکان بەردەوام دەربکەوێت، ئەو وادەزانێت ئەگەر باس نەکرا ئەوە بیر چۆتەوە، یان سەرنج و بایەخی خەڵکی لە دەست داوە.ئەم پیاوە قەزمە لەلایەن کۆمەڵگایەکی تێکشکاوەوە دروستکراوە و هێنراوەتە سەر شانۆی سیاسەت، هەر هەمان کۆمەڵگاشە دەتوانێت ئەم زاتە ناشرینە تڕۆ بکات و لە زبڵدانی بنێت.مەسعود چونکە لە ئەزەڵەوە لەهیچەوە دروست بووە هەمیشە وەک منداڵ پێویستی بەوەیە، کەسانی پوچ باسی کاریزمای بکەن و چەپڵەی بۆ لێبدەن و بەشان و باڵیدا هەڵبدەن، لێ خۆی هەست بەوە ناکات ئەو ئەوە نییە و هەندێک جاریش خۆی نانانسێتەوە.
وەک مەسعود بارزانی، ئاخر تراژیدیایە ٢٥٠٠کەسی نەفس نزم و بەحساب ڕۆشنفکر و مامۆستای زانکۆ و دکتۆرو ماستاوچی چەپڵەی پێدانەوە بەدانیشتنی ئەم قەزمە بدەنەوە و بێن بەرگری لە نەفامێکی وەک ئەم قەشمەرە بکەن ؟ 
 من تێناگەم مەسعودێک ناتوانێ لە سەری ڕەش بێتە خوارەوە، چۆن دەتوانێت هەرێمێک بەڕێوە بەرێت؟ لەکاتێکدا خوێن لەبەری ئەم هەرێمە دەڕوات و ئەم پیاوە ترسنۆکەش وەک منداڵ وڕکی گرتوە بۆ دانیشتنی لە سەر کورسی دەسەڵات، داخۆ ئەخلاق لای ئەم پیاوە غایب نییە ؟
 ئەوەی لای من زۆر جێگەی نیگەرانییە، ئەو سۆرانی و هەورامیانەیە کە خۆیان کردۆتە نمایندەی هەورامان و بەقەدەر مەلامعەز شەهامەتیان تێدا نییە کە بونەتە سەگ و لەگەڵ هەموو حورمەتێکم بۆ سەگی گیاندار و خۆشەویستیم بۆی، بەدارو بەرد دەوەڕن بۆ خاتری ئەم جەنەڕاڵە قەزمەی لەسێبەری خۆشی دەترسێت.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە