هەڕەمی سوڕی ژیان لەسەر زەوی

Sunday, 08/11/2015, 22:28

9208 بینراوە


وەک زانراوە هەموو گیانلەبەرەکانی سەر زەوی سود لەیەکتر و لە سروشت وەردەگرن و وەک زنجیرەی خۆراک بۆ درێژەدان بە ژیان.
لە سروشتدا ڕووەکەکان سەوز دەبن و ئەمانەش دەبنە خۆراک بۆ مرۆڤ ، باڵندە ، ئاژەڵەکان و مێروەکان.
ئاژەڵ وەک خۆراک سود لە کژوگیاکان دەبینیت، ئاژەڵە گۆشت خۆرەکان ئاژەڵە بێ دەسەڵاتەکان دەکەنە خۆراکی خۆیان.
باڵدەی گۆشت خۆر باڵدە بێ دەسەڵاتەکان دەکاتە نێچیری خۆی.
گیانەوەرە ئاویەکانیش گەورە بچوک دەخوات و مرۆڤ و جەند جۆرێکی باڵندەش سود لە گیانەوەری ناو ئاو وەردەگرن بۆ خواردن.
زۆرێک لە مێروەکان لەسەر خواردنی ڕووەکەکان دەژین و بەشێکیشیان لەسەر خواردنی مێروکانی تردەژین.
مرۆڤ سود لە هەمویان وەردەگرێت وەک خۆراک، ڕووەک، ئاژەڵ، باڵندە، مێروەکان.
لە کۆتایی  ژیانی مرۆڤدا بەهەمان شێوە مێروەکان سود لە خواردنی جەستەی مرۆڤ وەردەگرن.
ئەمە زنجیرەی خۆراکە لەسەر زەوی ئەوەی کە تا ئێستا ئێمەی پێ ئاشنابوین بە کورتی.
ئەوەی کە تا ئێستا مرۆڤ نەیزانیوەو نایەوێت باسی لێوە بکات یان نایەوێت بیزانێت ئەوەیە کە ئەگەر دەورانی خۆراک لەسەر زەوی وەک هەرەمێک وابێت مرۆڤ لە لوتکەی هەرەمەکەدا نیە بەڵک و بونەوەری تر لەسەرو مرۆڤەوە هەن کە بە دوو شێوە سود لە جەستەو ڕۆحی مرۆڤ وەردەگرن وەک خۆراک.
لەسەر زەوی چەند جۆرێک بونەوەر هەن کە ساڵەهای ساڵە لەسەر زەوی لەگەڵ ئێمەدا دەژین بەڵام زۆر بەکەمی خۆیان نیشانی مرۆڤ دەدەن، ئەم بونەوەرانەش خۆیان بە خاوەنی مرۆڤ و زەوی دەزانن وەک ئەوەی مرۆڤ لە کێڵگەیەکی خۆراکدا بەخێو بکەن بۆ خواردن!!!
جۆرێک لەم بونەوەرانە لەسەر گۆشتی مرۆڤ دەژین و هەمیشە لە دەستکاری کردنی جینەکانی مرۆڤدان بۆ ئەوەی تا دەتوانن خۆراکەکەیان بەتام تر بکەن" وەک چۆن مرۆڤ هەمیشە خەریکی گۆڕینی جینی ڕووەک و ئاژەڵەکانە بۆ خێرا گەشە پێکردنیان یان خۆشتر کردنی تامیان" ئەمانیش بە هەمان شیوە ساڵەهای ساڵە خەریکی دەستکاری کردنی جینەکانن بە مەبەستی خۆشکردنی تام و بۆنی گۆشتی مرۆڤ.
جۆرێکی تر لەم بونەوەرانە لەسەر خۆراک ناژی بەو شێوەی ئێمە خۆراک بەکار دێنین بەڵک و ئەوان بە وزە دەژین بەڵام کام جۆر لە وزە؟ وزەی ڕۆحی مرۆڤ کە دەتوانێت بۆ ماوەیەکی درێژخایەن وزە ببەخشێتە بخۆری ڕۆحەکە، واتە جەند چرکەیەک پێش گیانلەدەست دانی مرۆڤەکە ئەوان دێن ڕۆحەکە هەڵدەلوشن و بەم شێوەیە ڕۆحەکە دەبێتە خۆراک بۆیان.
شەش جۆر لەم بونەوەرانە لە سەرەتای تۆمار کردنی مێژووە لەگەڵ مرۆڤدا لەسەر زەوی بونیان هەبوەو هەن، ئایا هەمویان بونەوەری سەر زەوین یان نا لە ڕاستیدا  ئەو پرسیارە تا رادەیەک بێ وەڵامە ، لەگەڵ ئەوەشدا کە ٣ جۆر لەم ٦ جۆر بونەوەرە ناسراونەتەوە بە بونەوەری هەسارەی تر کە بۆ داگیرکاری بە گەردوندا گەشت دەکەن.
جۆرێک لەم بونەوەرانە کە بە ڕەساسی درێژ ناسراوە ، توانیویەتی لە ڕێگای گۆڕینی جینەوە بونەوەرێکی تر بخولقێنێت کە بە ڕەساسی کورت ناسراوە ئەمانە تاکە کاریان ئەوەیە کە بەردەستی ماستەرەکانیان بکەن، هیچ هەست و شعورێکیان نیە و بە جۆرێکی درۆزنیش ناسراون. 
بەهەمان شیوە ئێستا جۆرێکی تر بونەوەریان دروست کردوە کە لێکدراوی جینی مرۆڤ و جینی ڕەساسیەکانە ئەمەش بە هایبەرت هیومەن ناسراوە، ئایە مەبەست لە دروست کردنی ئەم جۆرە بۆ چی مەبەستێکە ئەو زانیاریە تا ئێستا نەزانراوە.
ڕەساسی درێژ لەسەر مانگ و لەسەر هەسارەی مارس بنکەی تایبەت بە خۆیان هەیە کە بە دوو شیوە ئەم بنکانە بەکار دەهێنرێن، یەکەم وەک تایقیگەیەک لەسەر مرۆڤ و دووەم وەک بنکەی مانەوەو حەسانەوەی خۆیان. لە تازەترین زانیاریدا کە ناسا ئاشکراکردوە لە ژێر یاسای ئازادی زانیاریدا دەرکەوتوە ئەم بونەوەرانە لەسەر مانگ و لەسەر هەسارەی مارس بنکەیان هەیە هەردوو هەسارەکە پڕە لە شوێنەواری بیناسازی و سەحەنی ساتەلیت و بۆری و پردو لولەی وەبەرهێنای ناوکی و چەکێک کە لولەکەی زیاتر لە ١،٥ کیلۆمەتر دەبێت و ڕووی کردۆتە سەر زەوی و چەندەها شتی تریش کە تائێستا ئەو زانیاریانە ئازاد نەکراون.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە