بەرو قەیرانێکی نوێ..... هاوینى بێ کارەبا و زستانى بێ سووتەمەنى

Tuesday, 10/11/2015, 18:15

1780 بینراوە


زستان و هاویین دوو وەرزى جیاواز لە یەکترى بەڵام کە ئەم دوو ورزە هاتن خەڵکى کوردستان ترسیان لێ دەنیشێت و خەم ڕووخساریان دادەگرێت و تووشى گەورەترین کێشە دەبن لەبەر نەبوونى پێداویستیەکانى ئەم دوو وەرزە کە ئەویش کارەباو نەوتە، ئەم کێشەیە لە ساڵانى پێشتریش هەبوو بەڵام پێ دەچێت سالڕ بە سالڕ خراپتر بێت باشتر نەبێت واتە سالڕ بە سالڕ خۆزگەم بە پار کاتێک کە هاوین دێت خۆى دەکاتە کوردستان بەڵام میوانێک کە هیچ خمەت نەکرێت بە دەنگیەوە نەچێت کاتێک خودا حافیزەت لێ کرد بە کالڕ و کرچیەوە ڕەوانەى بکەین ئاوایە قەدرى میوانى هاوین لە کوردستان پێ دەچێت وەک ئەم چەند دێڕە وایە کە لەسەرەوە باسم کرد کاتێک هاوین هات بێ کارەبایى خەڵکى بێزار دەکات و ڕقیان لە هاوین دەبێت دەڵێن هاوین ئاوایە ئاوا بەڵام لە ڕاستیدا وانیە لە هەرێمى کوردستان ئاوایە لە هاوییندا ئەوەندە کارەبامان نادەنێ کە بڵێین ئۆخەى بەڵام ئەوەى من هەندێ لە هاووڵاتیانى بێزار کردووە ئەوەیە لەناکاو وەزیرێک یان مەسئولێک دێتە سەر شاشەى تەلەفزیۆن یان لە ڕۆژنامەکان دەڵێن لە چەند ڕۆژى داهاتوودا ئەوەندە مێگا وات کارەبا لە فڵان ووڵاتەوە دەهێنین بۆ کوردستان هەمو شتەکان تەواو بوون لێرەدا خەڵکى چاوەڕوان دەکەن کە کارەبا دێت دڵیان بۆ ماوەیەک خۆش دەکەن بەڵام دواتر وەزیرەکان روو زەرد ئەبن و وا دەرناچێت ئەمە چەند جارێک دوبارە بووەتەوە لەم ساڵانەدا بەڵام خۆ ئەوان ئاگاى عەیبەو درۆ کردن نازانن هەر ئەوەندە دەزانن پارەى باش بخۆن و کۆمپانیا بکڕن لەم لاو لاوە بڵێن کوردستان وەک دوبەى لێ دەکەین لە چەند ساڵى داهاتوودا تۆ کێشەى کارەبات پێ چارەسەر ناکرێ بۆ دەڕۆین باڵە خانەم بۆ دەکەیتەوە لە کاتێکدا هاووڵاتیان بە دەست ئەو پێداویستە سەرەتاییەوە دەناڵێنن ئەم کێشە چارەسەر بکە جا بڕۆ باڵەخانەم بۆ بکەرەوە ئەمە لە کاتێکدا ئەو مەسئولانە خۆیان یەک دەقە کارەبایان نابڕێت لاى ئەوان بووە بە یابان خەڵکى داماویش هەر بۆخۆى عارەق بڕێژێت ئەوان مناڵەکانیان لە دەرەوەى ووڵات دەخوێنن و خۆیان کارەبایان 24 سەعاتە هەیە بەڵام قوتابى فەقیر هەیە لەبەردەم چرایەکدا سەعى دەکات ئارەقى ناوچاوانى کتێبەکەى تەڕ دەکات ئەمە باسى کارەبا دێمە سەر باسى نەوت ئەگەر زستان نەوت نەبێت پێ دەچێت ژیان زۆر لە نالەباریدا بێت بە ئاسانى نەتوانیت بژى بەڵام لە چەند مانگى پێشوودا بەرمیلێک نەوتیان دا بە هاووڵاتیان وەعدى ئەوەیان دابوو کە دوو بەرمیلى تر بدەن بەڵام ئەمەشیان هەر درۆ بوو ئەگەر بۆ ئەم زستانە نەوت دابین نەکەن خەڵکى چى بکات و ڕوو بکاتەکوێ ئەمە کێشەى بێ نەوتیە ساڵى پارو پێراریش هەروابوو پێ دەچێت ئەمسالڕ خراپتر بێت چونکە بە پێى قسەى دەنگ و باسەکان ئەم زستانە زۆر سارد دەبێت و لە زستانەکانى تر جا ئەگەر نەوتیش نەبێت یاخود حکومەت دابینى نەکات بۆ هاووڵاتیان ئەوا کێشەیەکى گەورە ڕوو دەدات لە کوردستان لەم زستانە ئێستا کە کەمتر لە یەک مانگى ماوە بۆ زستان بۆ هاووڵاتیان دەبەى نەوت بە (15.000) هەزار دینارە ئەگەر بڕواتە زستان ئەوەندەو نیوێکى تر زیاد دەکات واتە بەرمیلى نەوت دەبێت بە سەدشەت هەزار دینار زیاترچاپى نوێ خۆ ئەگەر هاووڵاتیان کرێکار بێ ئەوا هەشت نێوەڕۆژ دابین بکات بۆ کڕینى یەک بەرمیل نەوت ئەگەر بەرمیلێکیش بەشى بکات ئەگەر مامۆستا بێت بەم بێ مووچەییە وە مووچەکەى بەشى سێ بەرمیل نەوت دەکات جا بەشى زستانى دەکات یاخود هەرکەسێکى تر گەر نەوتى نەبێت و ................... بۆ زستان ئەمەیە حکومەت وەک ئەوە وایە   

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە