ئایا مەسعود بارزانی دەبێتە قارەمانی ڕووداوەکان

Friday, 13/11/2015, 23:10

4190 بینراوە


مەسعود بارزانی دەبێت لە شەنگال دادگایی بکرێت، نەک ستایش
"مستەفای حەسەنە گەورە"
شه‌نگال قه‌زایه‌كه‌ سه‌ر به‌ پارێزگای موسڵ و ده‌كه‌وێته‌ رۆژئاوای باشووری كوردستان، زۆرینه‌ی دانیشتوانه‌كه‌ی كوردی ئێزدین. لەلایەن دەسەلاتی کوردییەوە (پارتیی و یەکێتیی) وازی لێهێنراوە و لە راگەیاندەکانی خۆیاندا بە ناوچە جێناکۆکەمان ناوی دەبەن، له‌ 3ی ئابی 2014 لە پڕۆژەیەکی گوماناویدا، له‌لایه‌ن چەتەکانی(داعش) ده‌ستی به‌سه‌ردا گیرا، لەو ڕۆژە بەدواوە نزیکەی 5 هەزار هاووڵاتی سفیل کە زۆربەیان ژن ومنداڵ بوون لەلایەن چەکدارە چەتەکانی داعشەوە رفێنران و تاوه‌كوو ئه‌م ساته‌وه‌خته‌ش چارەنووسی زۆربەیان نادیارە و لە دوێنێوە مەسعود بارزانی وەک سەرکردەی هێزی چەکدار خۆی نمایش دەکات و مێدیای نزیک لە پارتی و هەندێک مێدیای ماستاوچی و خەڵکانی لاواز بەشان و باڵی ئەم پیاوە ترسنۆک و خائینەدا هەڵدەدەن و دەیانەوێت پاشەڵی پیسی بۆ بسڕنەوە! و دەیانەوێت بیکەنە قارەمان و فریادڕەس و پیاوی ڕۆژە ڕەشەکان ؟ .
 ئەمە ڕێک لەم پیاوە پیرە داماوە ڕووی داوە کاتێک هنیدییەکان دەڵێن: "زۆرجاران مرۆڤ پیردەبێت، بەڵام ژیر نابێت" 
لەم وێنەیەدا مەسعود بارزانی دەرکەوتووە و نمایشی ئەوە دەکات، کە ئاوڕ ناداتەوە بۆ لای وێنەگرەکە، چونکە هێشتا چەکەکان بێدەنگ نەبوون و گیزەی گوللەکان دێت. مەسعود بارزانی لە تەمەنیدا نابێتە قارەمان، قارەمانەکان بە سەرکەوتن تێرنابن، ئەوەی ئەمڕۆ بەسەر مەسعود بارزانیدا هاتووە، بەسەر مریشکی کوڵاویشدا نەهاتووە. گرفتی بارزانی لەوەدایە، قەت لەخۆی نەپرسیوە داخۆ خەڵکی شەقام چی دەڵێن، منیان بەڕاستی وەک سەرکردە دەوێت ؟ من ئەوەم ئەم هەموو خەڵکە بەشان و باڵمدا هەڵدەدەن؟ منیش ئەو وەلامەم پێیە و دەڵێم لەڕاستیدا تۆ ئەوەنیت، چونکە مرۆڤ کە سەرکردەبوو پێویستی بەوە نییە خۆی نمایش بکات، ئێمە خۆشمان چاک دەزانین کە لەو نیشتمانەی تۆ دەتەوێت وولاتی تێدا دروست بکەیت تۆ ئەو پیاوە نییت، جگە لەکاولکردن، دەستی دروستکردنت هەبێت ئەوەتانێ نووسەری ئەمەریکی "مایکل ڕۆبین" لەدوا ووتاریدا لەسەر تۆ دەڵێت: کوڕەکانی بارزانی کە ژنەکانیان سکیان پڕ دەبێت دێن بۆ ئەمەریکا منداڵەکانیان لەوێ لە دایک دەبێت، بۆ خاتری ئەوەی ناسنامەی ئەمەریکی وەربگرن، چونکە بڕوایان بەوە نییە کە وەکو باوکیان دەیڵێێت، گوایە نیشتمان دروست دەکات، بڕوانە ئەم ووتارە. کە بەکوردیی و بە ئینگلیزیش لە کوردستانپۆستدا دانراوە.
 ئۆشۆ دەڵێ :"ژیان لە ئاوێنەدەچێت، ڕوخسارت ڕەنگی تێدا دەداتەوە" من تێناگەم لەوەی ئەم هاژ وهوژەی بۆ ئەم پیاوەی دەکەن لەکامە فەرهەنگدا سەرچاوەی گرتوە؟ بیرمە ڕۆژێک ڕومان لەبارەگایەک کرد باسیان لە کەسێک دەکرد کە لەدورەوە تۆپێک لەسەر لا قاچی زامدار دەکات و شەڕواڵەکەی کون دەبێت، گەرچی دوایی جلی نوێان بۆکڕی بووەوە، بەڵام ئەو کاکەیە دڵی بەوە خۆش بوو، کە هەمان شەڕواڵی دڕاو لەبەر بکاتەوە، تا خۆی پێوەهەڵبکێشێت، مەلامستەفاش وابوو نازانم لەکوێ قاچی زامار ببوو بە تفەنگ لەدەستی خۆی دەرچووبوو، لەهەموو مەجلیسێکدا باسی کردوە مامۆستا زورار دەرگەڵەی لەبیرەوەرێکایدا بۆمان دەگێڕێتەوە.
لەساڵی ١٩٨٣وە کە بەعسییەکان لەو پەڕی دەسەڵاتدا بوون یەکێتی نیشتمانی کوردستان قەزا و ناحیەی دەگرد یەکەمین جار سەنگاوی گرت بەر لەوەی بکەوێتە پرۆسەی گفتوگۆوە لەگەڵ بەعسییەکان. کەس باسی ناکات "شەهید شوانەی ڕەئوف بەگ" قارەمانی ئەو داستانەبوو ئەمڕۆ کەس باسی ناکات و هەر ناشی ناسێت بەڵام کاک مەسعود لە شنۆوە لەکێلەشینەوە دوای ڕاپەڕین تۆزێک ڕیشی دانابوو خۆی کردە پاڵەوانی خواکورک، کە ئازایەتییەکە ئەو نا بەڵکو شەهید بابەڕەسوڵ بوو کە من لەنزیکەوە دەمناسی. ماوەیەک لە سنوری دۆڵەڕووت پێشمەرگەی کۆمەڵە و یەکێتی بوو، دوای بوو بەپارتی، پارتی لە ژیانیدا باسی بابەڕەسوڵ ناکات، لە ئیستادا ئەمان لەناو پارتیدا تەنها دوو قارەمان ناو دەبەن: "مەلامستەفا و ئیدریسی جوانەمەرگ" . کاتێک هێمن هەورامییەک دەنوسێت : " فەرماندەیی ئەو شەڕە لە ئەستۆی مه‌سعودبارزانی‌ فەرماندەی هێزە چەکدارەکانه‌و خۆی لە هێڵی گەرمی ناوچەکەدایە" ئیتر مرۆڤ سەربەقوڕبێت دەست دەکاتە پێکەنین، چونکە مەسعود لای ئەم کۆیلانە "گران دەیزەر"ە و ئەو نەبوایە شەنگال هەردەبوو بەدەست چەتەکانی داعشەوەبوایە.
چونکە مەسعود بارزانی لە حەقیقەتی سروشتی خۆیەوە ڕەفتار ناکات، هەرگیز نابێتە قارەمان، ئەو هێندە بوغز لەسکە دوو ووشەی ووت ڕاستەو خۆ ووتی هێزی پێشمەرگە شەنگالیان ڕزگار کردوە، لەکاتێکدا تاکە دیلێک کە وێنەی بڵاو کراوەتەوە بەدەستی قارەمانەکانی یەپەکەو یەپەژەوەیە، ئەوەی جێگەی سەرسوڕمانە ئێمە لاشەی کوژراوی داعشەکانمان نەبینی ڕەنگە ئەمە ڕێکەوتنێک بێت بۆ ئەوەی پاڵەوانێکی پەشمەکی وەک کاک مەسعودی پێدروست بکەن . پاشان مەسعود بە تیتڵێک بەشداری ئەو ئۆپراسیۆنە دەکات ؟ ئەو هیچ پۆستێکی نییە جگە لەسەرۆکی عەشرەتی ماڵی مەلامستەفا و پارتی، بەڵام ئەو بەناوی کوردەوە لێدوان دەدات، وادەزانێت خەڵک گەمژەیە و بیری چۆتەوە چۆن شەنگالیان ڕادەستی چەتەکانی داعش کردوە؟.
لەکۆتایدا داخۆ مەسعود بارزانی دەبێتە پاڵەوان، بەدڵنیایەوە نا، منیش هاوڕام لەگەڵ هاوڕێ ی خۆشەویستم "مستەفا حەسەنە گەورە" کە دەبێت بەزووترین کات دادگای مەسعود بارزانی بکرێت، بۆ ئەو تاوانەی کردی بەرامبەر شەنگال و براو خوشکە ئێزیدێکانمان .
 لەکۆتایدا داخۆ مەسعود بارزانی دەبێتە پاڵەوان، بەدڵنیایەوە نا، منیش هاوڕام لەگەڵ هاوڕێ ی خۆشەویستم "مستەفا حەسەنە گەورە" کە دەبێت بەزووترین کات دادگای مەسعود بارزانی بکرێت، بۆ ئەو تاوانەی کردی بەرامبەر شەنگال و براو خوشکە ئێزیدێکانمان .

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە