بۆچی مەسعود بارزانی هەرچی دەڵێت، دوایی ژوان دەبێتەوە؟

Sunday, 15/11/2015, 22:20

3418 بینراوە


سەرۆکی عەشرەتی بارزان مەسعود بارزانی لە دووری ٢٨ کیلۆمەترەوە لە شەنگال، کۆمەڵێک قسەی بەتاڵی کرد، لە سەنگەرێکەوە لێدوانەکەیان پێش چەند خولەکێک بۆ چاکرد.ئەوەی چاک وردبێتەوە دەبینێت فەردە خۆڵەکەهێندە تازەبوون کورد ووتەنی هاڵاوی لێهەڵدەستا.مەسعود لەبەردەم کۆمەڵێک مایکی گومان لێکراو بە باهدینیەکی تێک شکاودا کۆمەڵێک قسەی کرد و ووتی: جگە لە ئاڵای کوردستان هیچ ئاڵایەک نابێت لە شەنگال هەڵبکرێت.کاتێک حکومەتی عێراق هاتنە دەنگ و لێیان پرسی مەبەستی ئاڵای عێراقە ؟ ئیتر کۆیلەکانی پارتی و خێڵە قەلەمونەکەی بنەماڵە دەستیان کردە راستکردنەوەی قسەکەی مەسعود بارزانی و کەوا "کاک مەسعود بارزانی " مەبەستی لە ئاڵای عێراق نەبووە کە نابێت هەلبکرێت، بەڵکو ئەو مەبەستی لە ئاڵای حیزبەکان بووە."خولە چەخماخە" شانوگەرییەکی ساڵانی حەفتاکانە لە سلێمانی لەسەر شانۆ پێشکەش کرا، تێیدا خولە چەخماخساز خۆی دەکات بە خولە چەخماخە، کە کەسێکی خاوەن دەسەلات و دەستڕۆیشتوو بووە، لە دواییدا کە دەستی دەکەوێتە روو، بەرەو رووی خولە چەخماەی راستەقینەکە دەبێتەوە، لە ترساندا دەڵێت: "کەی من ووتم خولە چەخماخەم، من ووتم خولەی چەخماخ سازم.بارزانییش وەکو ئەو پیاوە ترسنۆکەی ناو ئەو شانۆگەرییە رۆڵی بینی و دوایی لە هەموو قسەکانی ژوان بوویەوە، کاتێک، لە هەمووی سەیرتر ئەوەشیان بوو کە شەکری شکاند و وتی: چ هێزێكی دی غه‌یری پێشمه‌رگه‌ به‌شداری نه‌كردووه‌ له‌ رزگاركردنی شه‌نگال و ئالای تریش قبول ناكه‌ین.
لام وایە ئه‌گه‌ر سه‌یری كه‌ناله‌كانی پارتی و یان کەناڵەکانی تر و تۆڕی کۆمەلایەتییەکان بکرێت، کەس ناتوانێت رولی شه‌رڤانان نەبینێت له‌ رزگاركردنی شه‌نگالدا، به‌ڵام حاشا لێکردنی مەسعودی سه‌روكی پارتی بێجگه‌ له‌ نادیده‌كردنی روڵی شه‌رڤانان هاوكات بۆ خۆشکردنی زەمینەی شه‌ڕه‌ له‌ گه‌ل په‌كه‌كه‌ و یه‌به‌ژه.‌
بارزانی له‌و كونفرانسه‌دا زور هه‌ناسه‌ سوار و دڵ ته‌نگ و سورهه‌لگه‌ڕاو دیار بوو، هه‌ره‌شه‌ كانی زیاتر له‌ دژی دلخوشی و پیرۆزبای کردن لە خەڵکی کوردستان و قوربانییەکان بوو.
چونکە مەسعودهەموو ڕەوشت و کردارەکانی خۆڕسک نین، بۆیە هەمیشە ئاوا بەتێکشکاوی دێتە دەرەوە، کورد، بۆیە رۆژی هەینی ٢٠١٥ / ١١ / ١٣ لەپاریسی پایتەختی فەرەنسادا تیرۆریستان کۆمەڵێک هێرشیان کردە سەر خەڵکی سڤیل و ژیانیان لە کۆمەێک خەڵک سەندەوە، لەو سۆنگەیەوە کە مەسعود لە ڕێگەی دوربینەوە شەڕی شەڕڤانان و گەریلاکانی دی و تاگ ەیشتنی بۆ ئەو جێگەیە کە ووتارە قێزەونەکەی تێدا دا سێ جار بە ژێر ئاڵای پەکەکەدا ڕۆشت و دوایش بە فڕۆکە گەیەنرایە ئەو جێگەیە کە لە دوورەوە شەنگالی لێدیارە ولەوێ چۆنکە مەسعود کەسێکی بوغز لەسک و ترسنۆکە یەکەم قسەی ئەوە بوو کە ئەم ئۆپەراسۆنە تەنها پێشمەرگە کردوێتی، لەکاتێکدا لای مەسعود بارزانی، پێشمەرگە ئەوانەیە کە وەک خۆی و کوڕە ئازاکانی رۆڵیان تێدا بینیوە، لەلایەکی ترەوە دەیان ڤیدیۆ بڵاو کراوەتەوە پێشمەرگەکان خۆیان دەڵێن هێزەکانی گەریلاو شەڕڤانان ڕۆڵی ئازایەتی و جوامێریان گێڕاوە.
موراد قەرەیلانیش خەڵک دڵنیا دەکاتەوە کە پێشمەرگە سێ کاتژمێر دوای گەریلاکان چوونەتە ناو شەنگالەوە.
پاشان لەخۆیانەوە مام و برازا دەڵێن شەنگال دەکەینە پارێزگا، هەر ئەم پیاوە پوت و نەخۆشانە واشیان کرد لەهەڵەبجە، تەنها ناوێکیان دا بە هەلەبجە و دڵی چەنک کەسێکیان پێ خۆش کرد، تاکو ئێستا کارەکانی بەهەڵواسراوەیی ماوەتەوە، وەک ئەوەی زۆر جەربەزەبن و پارێزگاریان لە ژیانی خەڵک و ئازارەکانی هەڵەبجەییەکان کردبێت و لە تراژیدیا کارەساتەکە گەیشتبن.
 کاتێک مرۆڤ ئەم ڕوونکردنەوەی عەبادی دەبینێت دەڵێت : بەڕاستی مەسعود بارزانی کەسێکی درۆزن و ترسنۆک و خۆپەرست و هیچ لەباردا نەبووە.عەبادی دەڵێت: "بەڕێز مەسعود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان دوو رۆژ پێش ئێستا پەیوەندی پێوە كردم‌ و گفتوگۆمان لەبارەی بایەخی شەنگالەوە كرد چونكە رێگای پەیوەندی‌و گەیاندنی هاوكاری بۆ تیرۆرستان لەنێوان موسڵ‌و رەقە پچڕێندراوە".
عەبادی نووسیویەتی "هێزی پێشمەرگە لە چوارچێوەی سیستەمی ئەمنی عێراق پڕۆسەی ئازادكردنی شەنگالی ئەنجامداوە‌ و سوپای عێراق لەڕێگەی فڕۆكە و هەڵگرتنەوەی مین و بۆمبە چێنراوەكانەوە بەشداری كردووە.شەنگال بەهاوكاری عێراق ئازادكراوە ‌و دەبێت ئاڵای عێراقی تێدا هەڵبكرێت".
جەنابی مەسعودیش ئاوا دەوڵەتی کوردیت دروست دەکرد...
 تۆ بۆ شەنگال کە گەریلا شارەکەیان ڕزگار کردووە سەرت بە کۆشی هەموو دوژمنێکدا کردووە، کەچی کە مایک دەبینی قسەیەکی تر دەکەیت.
مەسعود چونکە کەسێکە هیچ لەنیشتمان و یەکێتی نەتەوە نازانێت بۆیە بەردەوام دوژمنەکانی کورد لەکێشيکان ئاگادار دەکاتەوە ئەوەتانێ لەلایەک عەبادی دێتەسەر خەت و داواکاریی هەیە لەلایەرکی تر ئه‌مینداری گشتی چەتە خوێڕییەکانی حەشدی شەعبیش ده‌ڵێن: "شه‌نگال له‌ده‌ست داعش ئازادكرا، به‌ڵام له ‌ئێستادا رووبه‌ڕووی‌ داگیركردنێكی ئاڵۆزتر بووه‌ته‌وه" ئاخر ئەمە خیانەتی ئەم پیاوە نەخۆشە نەبێت، دەبێت چی بێت کە چاوی هەڵنایەت هیزێکی کوردی ناوچەیەک رزگار بکات، پێی خۆشە دوژمن و داگیرکەرەکەی بهێنێتە ناوی!؟ مەسعود ئاوا یاری بەچارەنوسی گەلێک دەکات.وەک دەڵێن نهێنی لەهەموو کاتێکدا جێگە و ڕێگەی خۆی هەیە.مەسعود نهێنییەکانی لای هەموو دوژمنانی کورد ئاواڵایە و خۆشی کردۆتە پاڵەوانی ڕووداوەکان.
 من خەودەبینم جارێک لە جاران ئەم مەسعودە قسەیەک بکات، یان چاوپێکەوتنێک ئەنجام بدات و دوایی کۆیلەکانی قسە پوچەکانی بۆ ڕاست نەکەنەوە.مەسعود دەبێ لەوە بگات قەندیل نەبێت، ئەو هەزار پیاوە ناپیاوەی لە دەوریین، هەموویان دەتوێنەوە، ئەو عەشرەتەی مەسعود ئەگەر بشبێتە دە هەزار بارزانی ناتوانێت شەوێک بە ئارامی لە سەری ڕەش ڕۆژبکاتەوە، چونکە هەموو کاتێک جاوەڕیی تۆڵەی گەل و مەرگی کوتوپڕ دەکات، ئەمە سروشتی کەسانی خائین و دیکتاتۆرە، مەسعود دەبێت رۆژێک کۆتایی پێ بێت و سەری بخرێتە ژێر پێلاوی ئەوانەوە کە پارە و موچەکانیان مەسعود داوێتی بە ئۆردوغان.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە