بکەری نادیار لەبەرگێکی نوێدا

Monday, 30/11/2015, 19:49

2731 بینراوە


بکەری نادیار ئەو گروپ و ڕێکخراوانەبون لەنەوەدەکانی سەدەی ڕابردو لەژێرفەرمانی ئەرگەنەکۆن، کەبەدەوڵەتی شاراوە حساب دەکران لەتورکیا، بەدژی گەلی کورد هەرچی لەدەستیان دەهات دەیانکرد، لەوماوەشدا خەڵکێکی زۆر لە چالاکوانانی مەدەنی و ڕۆژنامەنوس و خەڵکی ئاسایی لەباکوردی کوردستان و تورکیا تیرۆر دەکران بەبێ ئەوەی کەسی بکەر ئاشکرابکرێت، تەنهاخەڵکی باکوری کوردستان شایەدی دڕندەیی و کارەوەحشیەت گەریەکانی بکەری نادیارن.
ئێستاش واجارێکیتر بکەری نادیار لە قاڵبێکی نوێدا و بەرگێکی نوێیان بەبەرداکردوەو دیسان گەڕاوەتەوەو بەپیلانی نوێ لەهەوڵی تیرۆرکردنی سڵاح الدین دەمیرتاشەوە بۆ تیرۆرکردنەکەی دوێنێی تاهیرئاڵچین دەستی پێکردوەو گومانیش لەوەدانیە کە بەهەزاران کەسی سڤیل و چالاکوانی سیاسی و ڕۆژنامەنوس و پارێزەر و کەسایەتیەکوردیە نەتەوەییەکان و گەلانی تری نەتەوەجیاوازەکانی ناوتورکیاش بە تورک و لاس و چەرکەزەوە لەکارنامەی دەوڵەتی پشتی پەردەدا پیلانی تیرۆرکردنیان داڕێژراوە، ئەگەر لەڕابردودا تەنها گەلی کورد کرابێتە ئامانج ئێستا هەرکەسێک جالەهەرنەتەوەیەکی ناوتورکیابێت و باوەڕی بەدیموکراسی و پێکەوەژیانی گەلان هەبێت دەیکەنە ئامانج. 
بۆ ڕێگەگرتن لەم تیرۆرە پێویستە گەلانی ناو سنوری جوگرافی تورکیا، هەموویان بەیەک ڕەنگ و بەیەک دەنگ ڕووبەڕووی مەترسیەکان ببنەوە، لەبەرئەوەی گەڕانەوەی ئەم جاری تیرۆر لەبەرگی بکەری نادیاردا ساڵانێکی درێژخایەن لە تورکیا و باکوری کوردستان بۆ گەلان دەبنە سەرەخۆرە. 
لێرەدا پێویستە قسەکەی داود ئۆغڵۆ باس بکەین کەلەهەڵمەتی هەڵبژاردنەکەدا لەشاری وانی باکوری کوردستان وتی دەبێت خەڵک چاوەڕێی ئەوەبن کە هێزە نادیارەکانی تیرۆر وەک ساڵانی نەوەدەکان دێنەوە شارەکان.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە