هێمن هەورامی بەرپرسی ئەو گروپەیە کە لە فەیسبوکدا سوکایەتی بە نەیارانی پارتی دەکەن

Friday, 04/12/2015, 3:05

7275 بینراوە


هێمن هەورامی، ئەندامی سەرکردایەتی پارتی دیموکراتی کوردستان، کە وەکو ئاشتیی هەورامی خۆی لە بنەمالەی بارزانی نزیک کردۆتەوە و رۆڵێکی گرنگی لە ناو پارتیدا هەیە، توانیوێتی ببێتە جێگای متمانە لەلایان، یەکێک لەو کارە قێزەوەندانەی کە دەیکات سەرپەرشتیکردنی گروپێکە لە ناو فەیسبوک، تەنیا کاریان ئەوەیە بەناوی خوازراوی جۆراو جۆرەوە، سوکایەتیی بە هونەرمەندان و کەسانی ناسراوی کۆمەڵگاوە دەکەن  بەردەوام پەیجی تازە دەکەنەوە، سوکایەتی بە ناحەز و کەسانی نەیاری بنەماڵە و پارتیی دەکەن، بە ماوەیەک دوای ئەوە و پاشان خۆیان ون دەکەن و دەچن لەلایەکی دیکەوە پەیجێکی دیکە دەکەنەوە، لەماوەی چەند مانگی رابردوودا کە کێشەی نوێکردنەوەی سەرۆکایەتی هەرێم لە ئارادا بوو، ئەم گروپە رۆڵیکی زۆر ناشرینیان بینی، وەک ئەوەی وێنەی فۆتۆشۆپیان دروست دەکرد و سەری نەیار و ناحەزانی پارتییان دەهێناو دەیانکرد و دەیانلکاند بە لەشی  نەخوازراوی کچ و ژن یان ئاژەڵەوە، لە چەند وێنەیەکی قێزەوەندی ناشریندا سوکایەتییان بە ئیفار ئیبراهیم پەرلەمانتارى گۆران و سروە عەبدول واحید پەرلەمانتارى گۆرانیش کرد، هەروەها زۆریک لەو ئافرەتە چالاکانەى کە تا ئەمڕۆش رەخنە لە پارتیی و بنەمالەی بارزانی دەگرن، ئەمان بۆیان دەچنە کەمینەوە و قسەی ناشرین و بوختانیان بۆ هەڵدەبەستن، ئەو سەرچاوەیەی نێو دەگای ئاسایشی هەولیر بە وێنەوە ناوی دوو کەسی بۆ ئاشکرا کردنین، کە لە دانیشتنێکدا بێترس خۆیان باسیان لە کارەکانی خۆیان کردووە ، ئەوانیش  ناویان (دانا میکائیل و زانا میکائیل)ە، لەگەڵ ئەوەی لە ناو تۆڕە کۆمەلایەتییەکاندا پەیجێکیان بە ناوی (ئاژانسی پارتی نیوز) هەیە ، لەهەمان کاتدا، سایتێکی سەر بە پاراستنیش بەڕێوە دەبەن بەناوی سایتى Gell Press،  ئەم دوو کەسە وەک وتمان راستەوخۆ پەیوەندییان بە هێمن هەورامییەوە هەیە، هێمن هەورامی سپۆنسەر و کۆمەکی ئابووریان دەکات.



نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە