دووکەسایەتی کارەکتەر و تێکشکاو

Friday, 11/12/2015, 20:00

6519 بینراوە


ئەم وێنەیەی سەرەوە کە دەیبینیت وێنەی دوو هاوڕێ نییە یەکتریان بەسەر کردبێتەوە، وێنەی دوو کەس نییە هەردووکیان لە ناو رێکخراوێکدا کار بکەن، هی دوو کەس نییە هاوتەمەن، هاو پیشە دۆست و خۆشەویستی یەکتر بن.ئەم دوو کەسە دوو قێزەوەندن کە دەسەڵاتێکی پیس، دەسەلاتێکی خوێڕی بە مانای وشە کۆی کردوونەتەوە. ئەمە وێنەی بەرهەم ساڵح و ئاری هەرسینە لە فەیسبوکدا بڵاوکراوەتەوە کۆمەڵیک کەسانی سادەهزر و کەمبین، هەندێک لە دلسۆزیی و خەمخۆرییانەوە  ناڕەزایی ئەوەیان دەربڕیوە کە بەرهەم ساڵح نەدەبوو بچۆایە بۆ لای صۆرانییەکی سوکیی پارتیی؟ منیش دەمەوێت قسەی خۆم بە کورتکراوەیی لەسەر ئەم وێنەیە و کۆمینتاری خەڵکەکە بنووسم، هەست دەکەم خەڵکی ئێمە بەم وێنە و سەردانانە ئاڵۆزیی سەری کردۆتە سەر کایەی ژیانیان ، قسەی لەسەر دەکەن و مەسەلە گرنگەکانیان لە بیرچۆتەوە.
ئاری هەرسین، کوڕی حەمە هەرسینی کوژراوی دەستی بنەماڵەی بارزانییە لە ئێران، راستە ئاری وەک نووسیویانە هەموو شتێک بووە، جارجارەش جامانەی سووری لە سەری پێچاوە، دەبێت پرسیاری ئەوە لە خۆیان بکەن، کە ئەم کابرایە بۆچی لە ناو پارتییدا جێگای بۆتەوە، وەڵام: چونکە کەسێکی سووکە، سوکایەتیی لە کەسایەتییە کۆمەڵایەتییەکەی نا، کە زۆر کەس لە هۆڵەندا قسە لەسەر رەفتار و ئەتوارە ناشرینەکانی دەکەن. بۆ نمونە هاوڕێیەکم گێڕایەوە لەیەکێک لە ڕێکخراوە کوردییەکانی ئەو وڵاتەدا، ئەم ئارییە خۆی هەڵبژاردبوو، تەنیا یەک دەنگی هێنابوو، ئەویش دەنگی خۆی بوو، تەنانەت ژنەکەی لەوێ بووە دەنگی پێنەدابوو، ئەوەی گومانمان بۆ ناهێڵێتەوە ئەوەیە ئەم ئارییە وەک وەفایەک بۆ باوکی کوژراوی، وا ئیستا خزمەتی بکوژانەکانی باوکی دەکات، باوکی لەبەر ئەوەش کوژرا کە پارەی ئاشبەتاڵی لابوو، ویستی پارەکە بۆ خۆی حەپەلووش بکات، کوڕەکانی بارزانی کوشتیان، چونکە نەیدەویست پارەکەیان بداتێ.
ئەمڕۆ لای من و لای زۆرێکیش هەر کەسێک پارتیی و سەرنەرویی بوو بۆ بنەماڵەی بارزانیی، ئەوا سەری بۆ هەموو شتێکی تریش نەوی دەکات و بە هەموو شتێک رازی دەبێت، لە جوانیی و لە رەوشت دادەماڵرێت، پێویستە پێناسەیەکی تایبەتی بۆ پارتییەکان بکەیت، بەتایبەتی سۆرانییەکان. کەسایەتیی پارتیی کەسایەتییەکە، هەرچی وشەی ناشرینی ناو فەرهەنگی شەلاتیی و قسەی سەرجادە و لاکۆڵانەکانە بە باڵایاندا دادەبڕێت، لە ناو فەرهەنگی سیاسییشدا، وەک ناپاک، مافیا، خائین ... هتد، ئەم  تێرمانە کەمە و زیار هەڵدەگەرێت، پێناسەی وشانە زۆر بۆ پارتییەکان زۆرتر هەلدەگرێت کە پارتیی پێ جیابکرێتەوە، ئیستا ئەوان لە پێناسەکردنی خۆیان، وەکو خائین و مافیا و دز و چەتە و هەموو شتێکی دیکە نیگەران نیین، پێیان خۆشە ئەو وشانە بە باڵایاندا داببڕن، تەنانەت ئەو ووشەگەلانەی خەریکە دەسوێن و جێگەی خۆیان ناگرنەوە، پارتییەکیان بە خۆشییەوە ختوکەیان پێی دێت، خۆیان لە شوێنی دیکەدا دەبیننەوە کە لە ناو ئەو وشە ناشرینانەدا هەست بە جوانی و ماناداریی خۆیان دەکەن، تۆ سەیر بکە هەرچی سۆرانییەک پارتی بێت بزانە کەسانی چەند تێکشکاوە؟
 بەرهەم ساڵحیش، کوڕی ساڵحی رەشەی دادوەری پێشووی سلێمانی، جێگری سکرتێری یەکێتیی، سەرۆک وەزیرانی پێشووی حکومەتە دوابڕاوەکەی هەرێم، کاندید بۆ سەرۆک کۆماری عێراق، دکتۆرا لەوەدا کە کاری پێی نەکردووە و ناشیکات، ئەم دکتۆر بەرهەمە، چونکە لە سیاسەتکردندا هەر لە گەنجێتیەوە بەتێکشکاویی ژیانی بەڕێکردوە، وەک بزماری خواری لێهاتووە، کە دایدەکوتی ڕاستبونەوەی لە محاڵ دەچێت، تەماشای جلەکانی بەری بکە، بزانە چی تێدا دەخوێنیتەوە، بە جلەکانییدا تکا و پاڕانەوەی هەژارانەی پێوەدیارە، نەک سادەیی، تەماشای شوێنی دانیشتن و راست و چەپیی شوێنەکانیان بکە،  ئەو ئاری هەرسینە وەکو کەڵەشێر لەلای سەرەوە دانیشتووە، بەسەرییدا دەخوێنێت، وەک ئەوەی بەرهەم پێی بڵێیت من گوناحم کاکە ئاری بەڵکو واستەیەکم بۆ بکەیت و ئاوڕێکم لێ بدەنەوە. چونکە منیش وەکو ئەو موچەخۆر و مامۆستایانە کە چوار مانگە موچەیان وەرنەگرتووە، منیش بەشی دزیی و فەسادییم لێبڕاوە.
مێژووی سیاسیی بەرهەم ساڵح دیارە لە رابردوودا چی کردووە، کاتێک بەرهەم دەگیرێت لەوێوە ترسنۆکی و خۆفرۆشی ئەم کەسە دەست پێدەکات، ئەو کاتە بەلێشاو خەڵک دەگیرا و لە سێدارە دەدرا، کەچی پیاوەکانی ئەمن بەرهەمیان بە زۆڵێتی و بۆ  سیخوڕی لە زینداندا گرتبوو، دوایی هێنایانە دەرێ و بردیانە هۆڵی تاقیکردنەوە، بە دوایدا رەوانەی دەرەوەی عێراقیان کرد، تا لەوێ بەردەوام پەیوەندییەکانی بە سەفارەتی عیراقەوە نەپچڕێنێت. جارێک کادێرێکی پارتی پێی ووتم  دۆکۆمێنتی بەرهەممان لایە، کە لە یادی رۆژی لە دایکبوونی سەددامدا لەسەفارەتی عێراق لە لەندەن دانیشتووە.
بەرهەم چۆن تێک ناشکێت و لەگەڵ ئاری هەرسیندا دیدار ناکات، بۆ ئێمە بیرمان چۆتەوە لە ١٧ی شوباتدا چۆن داوای لە نێچیر کرد هێزی زرێڤان بۆ سلێمانی و سەرکوتکردنی خەڵکی شارەکەی بنێرێت، دوایش ستایشی پیاوکوژەکانی کرد کە گەنجی ئەو شارەیان شەهید  و خەڵکیان سەرکوت و بێدەنگ کردبوو.
لە کتێبی نهێنێکانی ژیاندا ئۆشۆ دەڵێت:
"هزر بچێنە، بۆ ئەوەی دروێنەی کردەوە بکەیت .
کردەوە بچێنە، دروێنەی نەریت بکە.
نەریت بچێنە، دروێنەی کەسایەتی بکە.
 کەسایەتی بچێنە، دروێنەی چارەنووست بکە".
بۆیە کوردیش ئاوای لێهاتووە، چونکە چارەنووسی کەوتۆتە دەست ئەم نمونانە، کە ئەم جۆرە کەسایەتییانەیان هەیە.
تۆ سەیربکە بەرهەم ساڵح بەناو جێگری تاڵەبانییە، بەڵام لەگەڵ سوکترین کەسدا ڕۆیشتوە قاوە ژەهر دەکات، لەکاتێکدا دەیان و سەدان کەسی نێو یەکێتی کە مێژوویەکی خوێناویی و زەحمەتیان بەڕێکردوە، بەدەیان تکا و رجا ناهێڵن بگەنە لای. ئەوەی لای من جێگەی تێڕامان نییە، ئەوەیە کە بپرسم چی ئەم دوانەی کۆکردونەتەوە!؟ بە پێچەوانەی ئەو کەسانەوە کە لە فەیسبوکدا رەخنە دەگرن، من دەڵێم بە راستی سوکایەتییە بۆ سوکێکی وەکو ئاری هەرسێن رێگای داوە بەرهەم ساڵح لەگەڵیدا دابنیشێت و رێگا بدات ئەو وێنەیە بگیرێت و بڵاوبکرێتەوە.تەماشا بکەن کاکە ئاری هەرسین بە جلی خاکیی و پێشمەرگایەتییەوە لەبەرەکانی جەنگ گەڕاوەتەوە، ئەو جلانەی کە لە بەرگی قوە خاصەی جارانی بەعس دەچێت، ئەم کاکە ئارییە ماندووە دانیشتووە، کەچی بەرهەم نەیهێشتووە پشوویەک بدات و لەناو ماڵ و منداڵی خۆیدا قاچیێک رابکێشێت.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە