سیستەمی پارێزگاری لای دزە پیرۆزەکان لە هەرێمی کوردستان(کلیک)


تورکمەنەکانی سوریە کێن؟

Monday, 14/12/2015, 19:51


تورکمەنەکان لە نیژادی تورکن کە لە سەدەی ١١ زایینی لە شوێنەکانی جیا جیای سوریە، عێڕاق، ئێران دەژین. لە سوریەدا زیاتر لە ناوچەی باکوری سوریە وناوچەی کوێستانەکانی تورکمەنەکان لە / لازیقیە / نزیک سنوری تورکیە نیشتەجێ بوون. رێژەیەکی دروست لە دانیشتوانی تورکمەن لە بەردەست دانییە. هیندێک دەڵێن، نیومیلیونن، هیندێکیش دەلێن سێ ونیو میلیون کەسن.
تورکمەنەکانی سوریە لە ژێر دەسەڵاتی / ئەسەد / دا ئەو مافەیان نەبوو بە زمانی تورکی بنووسن یا بڵاوکراوەیان هەبێ. دەوڵەت هیچ کەمینەیەکی بە رەسمی نە دەناسی ودەیخواست یەکیەتی وخاک ونەتەوەی عە ڕەب بپارێزێ. لە ساڵی / ٢٠١١/ تورکمەنەکان بە پشتیوانی / تورکیە / کە دوژمنی سەرسەختی بەشارئەسەدن، شەڕی چەکداریان دژی دەسەڵاتی ئەسەد دەستپێکرد.
حیزبی تورکمانی سوریە ی ژێر دەستی ئەسەد لە ژێر پەردەی / شۆڕای تورکمەنەکانی سوری / پێکەوە کۆ دەبوونەوە ولە دژی ئەسەد، بە هاوکاری رۆژئاوا ووڵاتانی عەڕەبی کەنداو پەیوەندیان دەگرت.
لە چەند ساڵی رابوردوودا تورکمەنەکان چەند گرووپی چەکداریان پێکهێناوە کە لە تورکیە پەروەردە دەکران، گۆیا ئەو گرووپە لە نێوان دووهەتا دەهەزار کەس ئەندامیان هەیە.بەڵام خاوەنی هێزێکی تۆکمەەو رێکوپێک نین، بۆ نموونە گوردانی / لازیقیە / بە ناوی،، جەبەل ئەلتورکمان،، لە ساڵی ٢٠١٣ پێکهاتووە. لە گەڵ لەشکری/ دووی ساحیلی/ کە لە سەرەتای ٢٠١٥ دروست بووە،پیوەندی ونزیکی لە گەڵ ئەڕتەشی/ ئازادی سوریە / بە ناوی ( ئێف،ئێس، ئای) هەیە، کە رۆژئاواییەکان پشتیوانی لێ دەکەن.
ناوچەی باکوری لازیقیە، ناوەندی شەڕی نێوان ئەڕتەشی سوریە وهیزە ئێرانیەکان و حیزبوڵڵا یە کە روسیە پشتیوانی ئاسمانیان لێدەکا. گرینگترین هێز لە بەرابەر تورکمەنەکان، هێزەکانی سوریەو داعشن. گرووپێکیش هەن بە ناوی / سوڵتان سەلیم / کە بۆ ماوەیەک لە گەڵ هێزە کوردیەکان / گریلاکان / هاوپەیمان بوون . بەڵام لە ١٠ی ئۆکتۆبڕ تێکەڵ بە هێزەکانی دێمۆکڕاتیکی سوریە بە ناوی ( ئێس، دی، ئێف) بوون، رێبەرایەتی ئەو دەستەیە لە ژێر فەرمانی کوردەکاندایە وئامریکاش پشتیوانیان لێدەکا. تورکمەنەکان لە رابوردوودا لە ناو یەکینەکانی پاراستنی گەل لە دژی / داعش / شەڕیان دەکرد.
سەرچاوە: بی،بی،سی.
لە نووسینی: مانیتورینگ
چێوراندن بۆ هەنگوین زمانی کوردی: جەعفەرکەریمی.
سندوقی کوردستانپۆست.
١٣/١٢/٢٠١٤

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە