باشووری کوردستان، ئیمامی زەمان، بەڕێوەی دەبا!

Thursday, 24/12/2015, 18:43

2729 بینراوە


یەک: جەلال کورد کوژ شەپڵە لێیداوە وزمانی گۆ ناکا، بەڵام ژن ومنداڵەکەی لە سەرتاکی کورد کردۆتە گەڵەگا! هەتائێڕە لە ترسی وی ناوێرن کۆنگرەی حیزبەکەیان بگرن. بۆ هاتووچۆی ئاڵمانیش فڕۆکەیەکی تایبەتی بۆ تەرخان کراوە. بەرپرسە بێ دەسەڵاتەکانیشی چەپوڕاست دەڵێن: ئەگەر مام جەلال ( کوردکوژ) نەخۆش نەکەوتبایە / یەکێتی بۆ ئاوای / لێدەهات،! من خەتای ئێوە ناگرم ئەگەر کۆمەڵگاکەمان هوشیار بویایە کوا ئێوە دەتوانتوانی ئاوامان لێ بکەن؟
دوو: مەسعود، سەرۆکی پۆخڵترین هزری سەردەم، لە ناو خۆی وڵات شێرە، لە هەندەرانیش هەر دمی پان دەکاتەوە! ئەویش بە فڕۆکەی تایبەت دەچێتە هەندەران! بە خۆشی دەڵێ: تا ماوم پێشمەرگەم ! ئەو گزیرەش هەتا ئێرە دەبوایە کۆنگرەی حیزبەکەی گیرابا! بەڵام نیگەرانی خۆیەتی.
سێ: کۆسرەت ڕەسوڵ هیچ فیتەرێکی جەستە ناس نەماوە سەری نەدا، بە کەس چاک نابێتەوە، کە چی دەست لە پۆستەکەی هەڵناگرێ! جارجارە دەستورنامەیەکیش بڵاو دەکاتەوە وبۆ ئەوەی خۆی شیرین بکا نامە بۆ بەڕێز سەلاح دەمیر تاش دەنوسێ!
چوار: بەرەهەم ساڵح، دەڵێن لە هەندەران دەرسی خوێندوە، وەک / کۆتەڵێک / دەچی کە تەنیا دمی پاندەکاتەوە و پێدەکەنێ! ئەویش سەفەری هەندەران دەکابە بێ ئەوەی کەس لێی بپرسێ لەو بارودۆخەدا بۆ کوێ دەچێ!
پێنج: وڵاتی بێ پارڵمان! بەڕیزیوسف موحمەد سەرۆکی پێشووی پارڵمان لە هەندەران گلەیی گازەندەی کورد لە بارزانی دەکا! لەناو خۆی وڵات عەشیرەی بارزانی کەوەریشی بۆ ورد ناکەن! ئەویش باس لە سەر دامەزراندنی دوەڵەتی کوردی دەکا! دەوڵەتێک لە سەر پووش !
شەش: مامۆستاکانمان بە بێ مووچەی مانگانە وانە دەڵێنەوە ! ئەوەش شانسی ئەو دەسەڵاتەیە! تۆ بڵێی منداڵ هیچیان لێ فێر بێ؟ چوون مامۆستا لە هۆدەی وانەگووتنەوە دەبێ هۆشی بە باشی لە لای فێرکارەکانی بێ نە لە گیرفانی بە تاڵی!
حەوت: وڵاتی کۆبوونەوەکانی بێ ئاکام، ئەو پێنج حیزبە تەنیا وشەیەکی دوای کۆبوونەوە دەیڵێن دەڵێن: کۆبوونەوەکەمان ئیجابی بووە! پاشآنیش دەردەکەوێ لە خاڵی کردنی/ بای / سکیان چیدیکەی تێدا نەبووە!
هەشت: پێشمەرگە بە بێ مووچە شەڕ دەکا ! زۆر سەیرە !. ئەوەش لە بەختی ئەو دەسەڵاتەیە، مانای / نیشتمان پەروەریشم / لێ تێکچووە. ئەگەر ئەو رێزدارانە پێشمەرگەی حیزبی نەبوونایە، لەو دەسەڵاتەیان قەبوڵ نەدەکرد وڵات ئاوا بەڕێوە بەرن. ئەوان خوێنی خۆیان ببخشن،سەرۆکیش،نەفتی ئەو خەڵكە ببە خشێ!
نۆ: پۆل پۆل گەنجەکانمان کۆچ دەکەن. سەرۆکی کەڵەگاش دەڵێ: مەڕۆن وەرن ببنە چەکداری من وفیدایی عەشیرەی بارزانی.!
دە: وڕێنە کاری مەسعود/ فواد حوسێن / دەڵێ: بۆ ئێمە جێگای شانازیە کە شای عەڕەبستان پێشوازی لە بارزانی کردوە! کەس نییە بڵێ،شا خانم بازەکانی عەڕە بستان بۆ خۆیان بە بێ هەڵبژاردن بوونەتە مفتە خۆروکەڵەگا، ئەتۆ بۆ پێی دەخوڕی !
یازدە: چەندایەتی وچۆنیایەتی کەلوپەلی خواردن، لەلایان فرۆشیاربۆ کڕیارەکان لەو پەڕێ خراپیدایە، بڵاو بوونەوەی جۆراوجۆری شێرپەنجە ونەخۆشیەکانی دیکە خەریکی تان وپۆی وڵات دادەگرێ. ئەوە جگە لە شێر پەنجەی عەشیرەگەری لەو چەند ساڵەدا!
دوازدە: ئەو سەرمایەدارانەی کە / جەلال تاڵەبانی / فەخری پێوە دەکردن ئەو خەریکن پارەکانیان دەبنە تورکیە ولەوێ زەوەی وخانووی پێدەکڕن! ولە وێ دەژین. خەڵکی هەژاریش دەبێ کوڕەکەی بکاتە پێشمەرگە و بیداتە دەست ئەو جەللادانە.
سێزدە: فواد مەعسوومم وەک ئەو ڕۆبۆتانەی کە لە ژاپۆن بەرهەم دێن ،دێتە بەر چاو. جار جار قسەیەک دەکا بۆ ئەوەی پێی نەڵێن تۆ لایەنگری کوردی، دەبێ وەک کەسێکی خاوەن عێڕاقی عەڕبی بئاخفی.!
چواردە: من رێزم بۆ ئەو تێکۆشانە هەیە کە بەرپرسانی ئەو ڕۆکە لە دژی سەددام کردویانە. بەڵام ئەوڕۆکە زۆرینەیان پیرو پەککەوتە و نە خۆشن لەو سەردەمەشدا بابەتێکی نۆڕماڵە وەکی هەمووڵاتانی جیهان، دەبێ دەست لە کار بکێشنەوەو رێگا بۆ گەنجەکان خۆش کەن تا فێری چۆنیەتی سیاسەت و بەڕێوەبردنی وڵات ببن.
پازدە: شاعیرو نووسەرو مامۆستای زانکۆکانی، مل بە کۆتی دەستی ئەو دەسەڵاتە لە خەوی گراندا، دەستی ئەسحابی کەهەفیان لە پشتەوە بەستووە، و چاوەڕێی قەزاو قەدەری ئاسمانن !
شازدە: لە سای سەری دەسەڵاتدارانی دز سالار، خەڵک فێری قۆڵبڕین ودزی،کڵاولەسەرنانی یەکتری بوون. ئەوە بەرهەمی پەروەردەی عەشیرە گەری وسیستمی کۆنە مائۆییستەکانی سەردەمە!
خاڵی حەفدە: ئەوڕۆ٢٣/١٢/٢٠١٥ لە سەر رووپەڕی / لڤین / هەواڵێکی سەیرم خوێندەوە! گۆیا وێنەیەکی تازەی بە رێز نەوشیروان مستەفا بڵاو بۆتەوە. ئەویش وەک ئیمامی زەمان ، جەلال تاڵەبانی ، جار جارە وێنەیەکی خۆیمان بۆ بڵاو دەکاتەوە! بێ گومان خواردنەوەی ئەڵکۆڵ یا کێشانی جگەرە پەیوەندی بە تاکەکان هەیە کە چۆنی لێدەڕوانن.خاوەنی هەواڵ نووسیبوی تەندروستی نەوشیرەوان یەکجار باشە، تەنانەت وەک پێشوو رۆژێ ٢ پاکەت جگەرەی / رۆزمەن / دەکێشێ!! ( من نازانم رۆزمەن چجگەرەیەکە؟) ئاخرئەو کۆمەڵگایە بۆ وایلێهاتووە! کەسێکی کە سەراسەری تەمەنی لە تێکۆشاندا بووە، بۆ دەبێ ٢ پاکەت جگەرە بکێشێ و وەک / سڵامەتی / بنرخێنرێ وبۆ ڕای گشتیش بڵاو ببێتەوە!جگەرکێشانیش سڵامەتی دێنێ ؟؟
خاڵی ،١٨ ، مەترسیدارترین خاڵە بۆ داهاتووی رۆژهەڵاتی کوردستان ،ئەگەر، ئاڵوگۆڕێک چێ بی، دەبێ بڵێین هەزار خۆزگەم بە کفن دزی یەکەم! ئەوەی حیزبەکانی رۆژهەڵات لە ژیانی کەمپنشینیدا لەو دەسەڵاتە فێری بوون بە ڕێوەی دەبەن، هەموو بابەتێکی کورد نەخوازانەی تێدایە، ئیللا چارە سەری کێشەی کورد لەو بەشە لە وڵات.!
جەعفەرکەریمی
سندوقی کوردستانپۆست.
٢٤/١٢/

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە