دەوەڵەتی کوردی بەدەستی ئێوە و لە ژێر فەرمانرەوای ئێوەدا بێت

Sunday, 27/12/2015, 0:23

2168 بینراوە


یەك  گلاس  چای سەر  پشکۆ ناهینێت 
دەوڵەتی  کوردی  بە  دەوستی  ئەم سەرکردانەی  ئیستای  کوردستان و  لە  ژیر فەرمان  رەواوی  ئەم  سەرۆکە  بیر تەسکانەدا بێت  یەك  گڵاس  چایی سەر  پشکۆ  ناهێنێت   
  دیسانەوە  مەسەلەکەیە  دروست  کردنی دەوڵەتی  کوردی!!!  
لە  ئسیتا  دا  کوردستان  بەپێ   سەرۆكی هەرێم و  بەبێ  پەرلەمانە و  هاوڵاتیانیش  متمانەیان  بە  هێزەکانی  ناو  خۆ  نەماوە  ،، لەو  باوەرەدان  هێزەکانی  ناوخۆ  بێ  لایەنی  خۆیان لە دەست داوە  و  وەك  کۆنترۆڵی دەستی  هەر دووحیزبی  سەوز و  زەردن ،،
ئەوەی دەیئەوێت  بالق نەبیت  و  هەر لە سەر  هەر   دوو  دەست  و  دوو  لاق  دەروات  و  هیشتا  نەکەوتۆتە  سەر  بێیەکانی  خۆ  ئەوا  حکومەتێکی  شەق و  شۆقەی  پر  لە  قەیرانە ،،
کە لە  شەمەندەفەرێکی  بێ  کەلك دەچێت و  ئاساری بەرەو  لەناوچوو  نزیك بووبێتەوە  ،،،  
 کەچی  قەوانە  کۆنەکە  لێدەداتەوە کە  لە  رابردوو دا  زۆر  گویمان لی  بووە  کە هەر  کات  حیزب  و سەرکردە دەسەڵات دارەکانی   کورستان   خیانەتیك یان  تیرۆر  کردنی  کەسایەتیەکی کۆمەڵگەکەمان ئەنجام بدایە  یاخود  نۆکەریەکیان  بۆ  بێگانە  و  دوژمانی  کورد  بکردایە  ، 
ئەوا بۆ  دەرباز  بوون  لەو  تەنگەشەیەی  کە  تێدەکەون لە  نێو  کۆمەڵگای  کوردی دا   هانایان   بۆ  دووبارە  لێدانەوە  و بڵاو  کردنەوەی  درۆی  دروست  کردنی  دەوڵەتی  کوردی دەبەن ،،
هەموومان ئەو  راستیە  دەزانین  کە  هیچ  تاکیکی  کورد  نیە  دژی  دروست کردنی  دەوڵەتی  کوردی  بێت  ،،واتا  دروست  بوونی  دەوڵەتی  کوردی  ئاوات  و  خۆزگەی  هەموومانە  ،،،،
بەداخەوە  بەشێکی  کەممان  لە  هاوڵاتیانی  کوردستان  تێگەیشتۆتین  لەوەی  کە  هەرگیز  دەوەڵەتی  کوردی بەم  سەرۆك  و  سەرکردە  حیزبیە بیر  تەسکانە   بەرێوە  ناچێت  و  دروست  ناکرێت ،،
 ئەوەی  دەگوزەرێت  تەنها  جولاندی  هەست  ونەستی  هاوڵاتیانە  ،،،  من  وا  هەست  دەکەم  کاتێك  کاك  مەسعود  و  دار  و   دەستەکەی  باسی  دەوەڵەتی  کوردی دەکەم  (قازی محمدی  )  هەمیشە  زیندوو  لە  ژێر  گڵەوە  ئارەقی شەرمەزاری  دەسرێت  ،،، 
 باسی  دروست  کردنی  دەوڵەتی  کوردی  لەم  کاتەدا  بەم  بارودۆخەوەی  ئیستای  باشوری  کوردستانەوە   تەنها  گاڵتە  کردنە  بە  خودی  خۆیان  ئەو  کەسانەی  کە ئەو  درۆیانە  بۆ  مەرامێکی  حیزبی  بڵاو  دەکەنەوە  ،، وە
 یاری  کردنە  بە  ئەقڵی  هاوڵاتیان  و  بە  کار  هینانی  هەست  و  نەستی  گەلە  ،،،

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە