ڕۆژێک بۆ مەسعود ڕۆژێک بۆ پەشتەماڵ

Thursday, 31/12/2015, 19:07

2374 بینراوە


حکومەتێک ٢٤ ساڵە قەیرانى بەدواى قەیراندا چوارناڵە ئەکات، ڕۆژێکى نیە بۆ بنەبڕکردنى قەیران ، حکومەتێک هەمو ڕۆژێکى تەمەنى بەنرخى دزینى هەزارەها بۆشکە نەوتە ، ڕۆژێکى نیە بۆ ئەوەى نەوت بە هاوڵاتیانى بدات ، حکومەتێک داهاتى میللەتێک نەهەنگ ئاسا هەڵئەلوشێت ڕۆژێکى نیە چەردەیەک لەو داهاتە بکاتە خزمەتگوزارى ، حکومەتێک  هەمو ڕۆژێک شەرەف وکەرامەتى ئەخرێتە ژێر پێى هاوڵاتیەکانیەوە ڕۆژێکى نیە ئابڕوى تکاوى بکڕێتەوە ،. حکومەتێک دواى چارەکە سەدەیەک کارەباى سێ شارى بۆ دابیناکرێت ، ڕۆژێکى نیە با بۆ کارەبا هەتا ئەدیسۆن ئەوەندە شەرمەزار نەبێت ، حکومەتێک هەمو ڕۆژێک سنورو خاکى ئەبەزێنرێت بۆردومان ئەکرێت  ڕۆژێکى بەدەستەوە نیە دوو قوقەى کەڵەشیر ئاساى دژ بکات . حکومەتێک لە بازگەى دێگەڵە کە کۆسرەتى جێگرەوە کارتۆنیەکەى مەسعودى سنور داشکردو بۆى چووەسەر لەهەنگاوى داهاتودا سەگى لەبازگەکە تاعینکرد و بازگەى پردێشى خستە سەر ڤێرژنى دێگەڵە کەواتە تەرخانکردنى ڕۆژێک بۆ دێگەڵە زۆر دور نییە.
تاڵەبانى بۆ کورسیەکى بەغدا هەمو شەرەف و غیرەت و کەرامەتى یەکێتى خستە ژێر جامانە سورەکەى مەسعودەوە ، مەسعودیش درێخى نەکردووە لە قبوڵکردنى هەموو سوکایەتیەک بۆ مانەوە لەسەر کورسیەکەى بەلام ڕۆژێکمان نیە بۆ کورسى شکاندن . مەسعود وەها هۆگرى کورسیەکەى بووە خەریکە ئە ئەبێت بە مەسعودى کورسى  بەرزانى رۆژێکمان نیە بۆ مەسعود وکورسى .
 مەسعود دەبابەى بەعسى بۆ پەڕلەمان هێنا ڕۆژێکمان نیە بۆ دەبابە ، هەر هەمان مەسعود سوپاى تورکى هێنایە کوردستان ، ڕۆژێک لەبەر دەستانەبوو بۆ جەندرمە ژێر پێخستن . مەسعودێک بووە بە پەشتەماڵى حەمام هەر رۆژەى ناوگەڵى ئۆردۆگان یان شاى سعودیە یان ئەمیرە هەوەس بازەکانى کەنداو دائە پۆشێت ، بەڵام ڕۆژێکمان نیە بۆ پەشتەماڵ ، فاشیزمى ئەردۆگانى خەڵکى سیڤیلى کوردستان خەڵتانى خوێن ئەکات مەسعودى لەسەرى رەش هەر خەریکى برغوى کورسیەکەیەتى بەڵام کە یەکدوو ژەندرمەى تورک ئەکوژرێت خێراو دەست بە برغو دەڕنەفیسەوە سەرخۆشى لەئەردۆگان ئەکات ، رۆژێکمان ئەوێت بۆ تورکە پرسە . مەسعود خلیسکاوەتەوە ناو هاوپەیمانیەکى نوێى سونەو وەهابیەوە کە حیزبى بەعسى تیایە ، کاتى هاتووە سەفین دزەیی ڕۆژێکمان بۆ حیزبى بەعسى کۆنە دۆستى مەسعود دیاریبکات . مەسعود بەسکى ناشتا سوێندى بەگۆڕى نەمران خواردووە ئەگەر دەوڵەتى کوردى دروستکرد بیکات بەدەوڵەتى یان مەملەکەتى بەرزانى وەکو ئەوەى ئال سعود ، بەمەش نایەڵێت دڵى ئاردۆگان گەرد بگرێت ، هەتا ئێستا ڕوون نیە کە ئایا ئەم دەوڵەتە بۆ هەزار پیاوەکەیە یان ژن وکچى بەرزانى تیا ئەبێت . کەواتە ڕۆژیکیش بۆ ئەمارەتى ئال بەرزان لەبەرنامەدایە . مەسعود شارێک هەلئەگڵۆفێت لەوێوە خۆى بەزۆرینە ئەناسێنێت خەریکە ڕیشەى ئینسانیان دەرئەهێنێت بەڵام ئەو شارە خوى حوشترى گرتووە بۆڵەو قوتەیەک ناکات کەواتە ڕۆژێک زۆر پێویستە بەناوى حوشترو بۆڵە . لەدواى کەڵە خیانەتى ٣١ى ئاب یەکگرتوو و شیوعى و بزوتنەوەى ئیسلامى بەشدارى حوکمیانکرد و ئەو خیانەتەیان قوتدا وائێستا و دواى کودەتاکەى ئەمجارەى پارتى ئەوا یەکێتیشى هاتە پاڵ خەریکە هێدى هێدى بەرهەمى ئەم کودەتایە ئەجوێت ، ئیتر تەرخانکردنى ڕۆژێک بۆ توتکە حیزبو دەڵە حیزب کارى بۆ ئەکرێت .
بە گۆڕى نەمران ئەو شەرەفەى کەهەزار پیاوەکەى بەرزانى و جاش قەڵەمەکانى دەربارى بنەماڵە کەنیانە ، هەتا مەسعود بمێنـێت خیانەت بەردەوامە نەک خۆى خائینە بەڵکو سپۆنسەرى خیانەتیشە چاو لە ڕێیە بۆ خیانەت , لەهەمو دەرگایەک ئەدات بۆ خۆفرۆشى و کورد فرۆشى ، فەلسەفەى بونى خۆیو بنەمالەکەى ئەوەیە کە کورد بەهیچ نەبێت , ئەمە گەورەترین و کوشندەترین شێرپەنجەى کوردە ، کەواتە ئەبێت ڕۆژێک بەناوى بەرزانى شێرپەنجەى کورد بخرێتە ساڵنامەى داهاتووەوە .

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە