نەوە خائینەکانی مەلا مستەفا.. کوڕە ئامادەکراوەکانی ناو گریسەکە

Saturday, 09/01/2016, 23:12

7492 بینراوە


حەسەنی شیرین قسەخۆشێکی شاری سلێمانی بوو، دەیووت ماڵی بارزانی هەزار مەلا مستەفایان لەناو گریسدا هەیە، بۆیە یەکێتی لەم شەڕەدا کە دەیکات لەگەڵ پارتی ئەمڕۆ یان سبەی هەر دەدۆڕێت.دەڵێن:" قسە لەشێت یان لە منداڵ " بەڕاستی ئەم وێنەیە یەکێک لە قسە نەستەقەکانی "حەسەنی شیرین"نمان بۆ ڕاست دەکاتەوە.ئەمانە کۆمەڵێ بەچکەی ماڵی مەلا مستەفان و لە ئەمەریکاوە بە سەفەر بۆ نیشتمانە زەوتکراوەکەمان گەڕاونەتەوە، هاتونەتەوە تا بەم فۆڕمە لە جلی خێڵەکەیانەوە وێنە بگرن و پاش ١٠ یان ١٥ ساڵێکی تر ئەم وێنەیەمان بەپێشمەرگایەتی و بە کوردایەتی و بە جوامێری پێبفرۆشنەوە.ئەم چەکل و بەچکە بەرازە خرپنانە بەو دەمانچانەوە، تەقە لەچی دەکەن وا پێدەکەنن و خۆیان تێکداوە؟
زۆرجار وێنە هێندە شتمان پێدەڵێ کە خۆمان باوەڕ بەچاوەکانمان ناکەین. ئەمڕۆکە تۆری ئینتەرنێت و سۆسیال مێدیا تەنگی بەهەموو بەهایەک هەڵچنیوە، ئەم شێوە نمایشکردنانەش بۆتە دیاردەیەکی هێندە ناشرین کە بەڕاستی مرۆڤ قێز لە هەموو جۆرە چەکهەڵگرتینێکیش دەکاتەوە، گەر بۆ ئازادیش بێت.وەک دەڵێن: کەسایەتی تۆ لەناو جل و بەرگتدا خۆی مەڵاس داوە، لاشەت لەناو جلەکانتا شاراوەیە، بیرکردنەوەت کردارت بەهەمان بەرگەوە خۆی نمایش دەکات.ئەم جل و بەرگانە کەسایەتی تۆن، تۆ دەتەوێت ئاوا خۆت نمایش بکەیت و لەڕووی دەرونییەوەوە پەیامێک بدەیت و بڵێیت کە منی کوڕی خێڵی بارزان لەدایکبونمەوە پێشمەرگەم و لەبەرەکانی شەڕیش هەڵاتن پیشەمە. کاک سیروانی باوک بەعسیش هەمان کاری کردووە و دەیکات. لەناو خەڵکدا وا باوە و هەموو دەیزانن، کە بنەماڵەی بارزانی بۆ هەر ئەگەرێک مەترسسی بۆ سەر ژیان روویان تێبکات لە مامز خێراترن، بۆ تاڵانیی و بۆ خزمەتی دوژمن و داگیرکەرانیش لە بەور بەهەڵپەترن.
بەر لەوەی ئەم خرپنانە بێنە دنیاوە و خۆیان نمایش بکەن "مەسعود بارزانی"ی سەرۆک خێڵیان بە بۆنەی کوچی دوایی دایکێوە نامەیەک بۆ جێگرەکەی سەدام عیزەت دووری دەنێرێت، ئەو نامەیە تەنها نامەیەکی سادە و ساکار نییە ؟ بەڵکو زۆر چیرۆکمان و گریمانەمان لەبەردەمدا بۆ نمایش دەکات و پێمان دەڵێت: پەیوەندی خێڵی ئەل بارزان و بەعسییەکان وەک پەنجە و نینۆک وان و ئاسان لێک جودا نابنەوە. ئەمن گومانم نییە کە هەر مەسعود بە سەدامی ووتوە کە براکانی خۆی"عوبەیدوڵا و لوقمان" و بارزانییەکانی تریش لەناو بەرێت و ئەنفالیان بکات. ئەم خێلە پێناچێت کچیان هەبێت، یان کچاکانیان زیندە بەچاڵ دەکەن، وەک بیستومە زۆربەی کچەکانیان لەبار دەبەن و بە شەرمەزاریی دەزانن کە منداڵی کچیان ببێت، تۆ سەیری سەرۆکی خێڵەکەیان بکە بزانە بۆ تاکە جارێک چییە ژنەکەی پیشان داوین، یان هەر هیچ نەبێت کچێکیان، یاخود مێینەیەکیان بۆ نمایش کردوین! کاتێک سەیری ئەو بەناو کۆمەنیستانە دەکەم کە بەرگری لەم سەرۆکی خێڵی بارزانی دەکەن لەناخەوە بەزەیم بە'کارل مارکس"دا دێتەوە دەڵێم بەس نەبوو لەژیاندا نەبوو ئەم هەراجکەرانەی بدیایە لەهەموو قسەکانی ژوان دەبۆوە. چاوەڕوان بن کچەکانی بارزان بەدۆشکەوە وێنەکانیان بڵاو دەکەنەوە، یان بە نیقابەوە بۆ ئەوەی ئیتر ئەوەندە باسیان نەکەین.
ئەم برا نازدارەی عێزەت دوری و پەرۆشی ئەم پرسەنامەیە بۆ جەلادێک شتێکی سادە نییە، بەڵکو ئەم شێوە کردارە گەر لەناو گەلێکی زیندودا ڕووی بدایە ئەوە خاوەن نامەکە دەدرایە دادگای گەل نەک بیکەنە سەرۆکی خۆیان. بۆیە هەرواش بە ئاسان هەرچی بەرپرسی بەعس هەیە هەواریان لە شەقڵاوە هەڵداوە و بەعسییەکانی موسلێش ئاسان لە هەولێر نیشتەجێ بوون، پاشان دیکۆمێنتەکان پێمان دەڵێن کە "نزار خەزرەجی" تاوانباری ئەنفال لەگەڵ دەیان بەعسی و تاوانباری تردا لە ڕێگەی مەسعود بارزانییەوە گەیەندراوەتە ئەوروپا. ئەمەش شێوەیەکە لە کوردایەتی بنەمالەی مەلامستەفای ئاشبەتاڵی ڕاکردوو.
ئێستا داوا پڕۆژەی ماڵی مەلامستەفا و خێڵەکەیان ئاشبەتاڵێکی ترە بۆیە زۆر بێمنەتن لە هەموو ئەو نەهامەتیەی بەسەر ئەم گەلەدا دێت. سەمەرە لەوەدایە خۆیان هیچ ناڵێن بەڵکو کۆمەڵێک سۆرانی صۆڕەی ترسنۆک و کۆنە خۆفرۆش، یان باوک جاشیان بەرداوەتە خەڵک بەرگرییان لێدەکەن. ئەنجام:
تەنها شۆڕشێکە کە نەیەڵێن ئەم خۆفرۆشانە لەدەست گەل قوتار ببن. بۆ ئەوەی مێژووش هەموو جارێک ئاوا بەناشرینی و دزێویی خۆی نمایش نەکاتەوە هەموو ئەو مەلەفانە لەدادگای گەلدا یەکلا بکرێتەوە.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە