ئەو وێنەیەیەی کە لە شەقامەکانی هەولێرو دهۆک نمایش کراوە هی"فەرماندە"یە

Wednesday, 13/01/2016, 0:14

8972 بینراوە


سۆن تزو"جەنگ ترسناکترین ساتەکانی ململانێی مانەوەی ئابڕوومەندانەیە بەرامبەر بە دوژمن و مێژوو"
"مەنسور بارزانی" کوڕە دەروون نەخۆشەکەی مەسعود بارزانی لە وێنەیەکی کۆمێدیاییدا کە لەپاڵ کۆمەڵێک فەردە خۆڵدا گرتوویەتی و جیهازێکی هۆکی تۆکی بەدەستەوە گرتووە، بەو نیازەی پێمان بڵێت: لە پەیوەندیایە و لەبەرەکانی شەڕ لەجەنگدایە و سەرقاڵە دوژمن ببەزێنێت. ئەم وێنەیە ئیستا لە فەیس بوک و لە شەقامەکانی هەولیر و دهۆک بڵاویان کردۆتەوە. وێنەکە فلیمی "ڕامبۆ"ی سلڤیستەر ستالۆن و "کۆمەندۆ "کەی ئەرنۆڵدمان بەبیر دێنێتەوە.ئەو دوو کەسە ئەکتەری سینەمان و ڕۆلەکانیان هەر وەک دەرهێنەرەکە بۆی داناون، ئەو جل و بەرگ و چەکانەیان بە دەستەوە گرتووە، لێ مەنسور بارزانی هەرخۆی دەرهێنەر و سینارۆ نووسی ئەم وێنەیەیە، کە سەربەقوری پێدێتە پێکەنین.هاوڕێمان کاک "سەباح عەلی قارەمان " بەر لەهەموو کەس دەرکی بەدەستکاری وێنەی ئەو قەشمەرە کرد و وامنیش بۆتان دادەنێمە کە چۆن بەفۆتۆ شۆپ ئەم پاڵەوانی پەشمەکەیان گەورەکردوە و پارتییەکان بڵاویان کردۆتەوە.
وەک دەڵێن: ئەم وێنەیە هەر لەسەری ڕەش گیراوە، لای ئەو پایگانەی بۆ پارێزگاریکردنی مەسعود و خانەوادەکەیان دروست کردوە و کۆمەڵێک کۆیلە لەوێ پاسەوانی دەکەن، بارزانییە ترسنۆکەکان ناتوانن لەجێگەیەک نزیک ببنەوە کە ڕێکەوتی قەومان و قڵیشانەوەی تێدابێت.هەرکەسێک وێنەی پڵنگی لەشانی دانابێت، نابێتە پڵنگ، من دڵنیام کە مەسعود بارزانی لەچاوپێکەوتنەکەدا کاتێک ووتی :"خەریک بوو کوڕێکم بکوژرێت" مەبەستی لەم وێنەیەبووە و ئەم وێنەیەی دیوە و ئەو ئازایەتییەی بەخۆی داوە شەکری وابشکێنێت.مامخان لە کتێبی ڕەچەلەکی بارزانیدا باس لە مەلامستەفا بۆدەکات بۆمان، کە چۆن بە هەموو تەمەنی خۆی سێ جار لەشەڕ نزیک بۆتەوە، دووجاریان بریندار دەبێت ئەویش جارێک بەشوختی تۆپ و جارێک بەشوختی فیشەک، کە پێدەچێت لەدەستی خۆی دەرچوبێت، سێهەمین جاریش گوندێک لە ئامۆزاکەی دەسێنێتەوە واتا باپیرەی فەرماندە مەنسور ئا ئەم جەوامێرە بووە، بەڵام مەلا مستەفا شانسی نەبوە ئاوا لە تۆڕە کۆمەڵایەتێکاندا گەرموگوڕ وێنەی بۆ بڵاوبکەنەوە، گەرچی ئێستا درێخییان نەکردووە، هەرچی لە سەرکورد بنوسێت و لەگۆگل بەدوایدا بگەڕێیت سەرێکی بارزانی هەردێتە پێشەوە.کەچی هەرچی دەکەن و دەکۆشن نابنە پاڵەوان.
 هاوڕێیەکی عەرەبم هەبوو، ئەو زۆر قسەی دەکرد و هەرچییەکی دەوت بۆ دڵنیابوون و تا من باوەڕی پێ بهێنم، هەمیشە دەیووت "بەشەرەفم " ڕۆژێک گەیشتە تینم ووتم بۆ هێندە سوێند بەشەرەف دەخۆیت ؟ لە وەڵامدا بێوەستان و بە پێکەنینەوە ووتی : چونکە نیمانە.ئێستاش کە من لەسەر ئەم وێنە کۆمێدیایە دەنوسم، مەسعود بارزانی و کوڕەکانیم بیر دەکەوێتەوە مەسعود زۆرباسی پێشمەرگایەتی دەکات چونکە پێشمەرگە نەبووە، منداڵەکانیشی و خۆشی زۆر باسی ئازایەتی دەکەن و وێنەی ئازایەتی خۆیانمان بۆ نمایش دەکەن چونکە ئازانین و ترسنۆکن.بۆیە هاوڕێ عەرەبەکەم سوێندی بەشتێک دەخوارد لای ئەو نەبوو، ئەمانیش هەروەها.ئەم خاوەن وێنەیە دەیەوێت وەک شۆڕشگێر و ڕێزدار خۆیمان بۆ نمایش کات، بۆیە ڕۆژێک نان و تەمەتە دەخوا وێنەی دەگرن، ڕۆژێکیش لەوێنەیەکی فۆتۆشۆپاوییدا خۆی وەک مانگای مالوان لەزەوی داوە گوایە لەبەرەکانی شەڕدایە، کەچی هێندە نائاگایە نازانێت وێنە کەسی نەکردوە بەپاڵەوان.بەڵکو پاڵەوان کەسێکە کە مێژوو دروستی دەکات.ئێمە بەبڵاو بونەوەی ئەم شێوە لە وێنەکەتدا بۆمان دەرکەوت کە تۆ چەندە لەڕەوشتدا هەژاریت و چەندە داڕزاوی و لەناو خۆتدا لەئەزمونێکی بێمانا ژیان دەکەیت.لەو مرۆڤانە دەچیت کەبەدەم خەوەوە دەڕۆن، ئەوان هەرچی بکەن هەڵەن تۆش هەروای فەرماندە.ئەمڕۆ یان سبەی نەک وێنەکەتان، خۆشتان دەچنە ناو زبڵدانی مێژووەوە، دڵنیابە.چونکە ئێوە وەک وێنەکانتان دەستکردن و لەم نیشتیمانەدا خۆڕسک نیین 
 بە لایکەکانی ناو فەیسس بوک فریو مەخۆن، چونکە ئەوانە پێتان ڕادەبوێرن، دیمان چەند خەڵک چەپڵەیان بۆ سەدام لێداو هۆنراوە وشانامەیان بەسەردا هەڵدەدان، کەچی لە کونە سەگێکدا گیرا بێکەس، کار چەپڵە و ستایشەکانی رابردوو بەفریای نەکەوت، تۆش هەر وای ئەی فەرماندە خنجیلانەکە.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە