ئەو پەتە بۆ ملی خۆتان چاکە

Wednesday, 13/01/2016, 0:34

3821 بینراوە


لە بیرتانە جەلال تاڵەبانی دەیکوت: دەوڵەتی کوردی خەونی شاعیرانەیە! مستەفا بارزانی لە وتووێژێکدا کە بەڕیز دوکتورعوسمانیش لە تەنیشتی دانیشتبوو، رۆژنامەوانێک لێی دە پرسێ خواستی ئێوە چییە؟ کووتی: لە چوارچێوەی عێڕاقدا ئۆتۆنۆمیمان دەوێ.! کوڕە کانی باوکی روحی کوردیش بۆ هەڵخڵەتاندنی تاقمێک رووناکبیری دەستەمۆ جار جار باسی پێکهێنانی دەوڵەتی کوردیمان بۆ دەکەن،بەڵام ئەو دەوڵەتە لە سەر/ پووش / پێکدێ وبەرگەی بزووتێکی ئەردۆغان ناگرێ چون بۆ خۆشیرین کردنی خۆیانە بە دژی لایەنەکانی دیکە.
دروستبونی دەوڵەتێکی دێمۆکڕاتیک وئازاد بۆ خاکی پیرۆزی وڵات ئاوات وئارەزووی هەموو تاکێکی کورد، تاکی دوورناس وهوشیار. کەس گومانی لەوەدا نییە کە بۆ پێکهێنانی ئەو دەوڵەتە هەم سەرخانی ئابوری وهەمیش ژێرخانی ئابوریمان لە زۆریەک لە وڵاتانی ئورووپی بە هێزترە. بەڵام ئایا سەروەتو سامانی نەتەوەیەک بەسسە بۆ داڕشتنی کەیانێکی سەربە خۆ؟ من دەڵێم/ نا /. بۆ نا ؟
قسەیەکی بە نرخی کوردیمان پێمان دەڵێ: ساڵی خۆش لە بەهاری ڕا دیارە. مرۆڤ ئەگەر دەڕوانێتە رابوردووی عەشیرەی بارزانی کە چیان بە سەر نەتەوەکەمان هێناوە ئەو جار دەزانێن کە بۆ راپەرآندنی ئەو ئەرکە مێژووییە نە دەسەڵاتی هەیی ، نە بنەماڵەی بارزانی ئەو دیاردەیە نین کە باس لە دەوڵەتی کوردی بکەن. دەوڵەتی کوردی بە سەرشۆڕکردنەوە ودزی وفزی وخۆفرۆشی پێکنایە. لە پشت سەری دەوڵەتی کوردی حیزبی زانا و نەتەوەی هوشیار خۆی وەردەردەخا.پاشآن هەڵبژاردنی ئازاد وبێ فڕوفێل دەردەکەوێ. ئیمە ئەوانەمان هەیە؟ من دەڵێم/  نا / .
لە هیچ کوێ دونادا نەدیتراوە بەرپرسی پارڵمانێک لە دەروازەی شارێک لە ترسی چەقۆکێشی حیزبی نەتەوانێ ئەرکی رۆژانەی ناو پارڵمان بە رێوە بەرێ وشار بە دەرکرێ.! خۆ دونیا گێل نییە. ئامریکاو هاوپەیمانەکانی حٶل نین. بەڵام دەستکورتی داعش وئەردۆغانن. دەنا ڕەگوڕیشەی بنەماڵەی بارزانی دەزانن کە هیچیان لە باراندا نییە.
نەتەوەیەک کە رووناکبیری بۆ دمپانکردنەوە شێویلکەی لێک دەداوپەتی عەشیرەی بارزانی دەخاتە ملی خەڵک کوا دەتوانێ باس لە دەوڵەتێک بکا کە عەشیرەی بارزانی دەهۆڵی بۆ لێدەدەن. عەشیرەیەک کە ژنەکانی ئەو عەشیرەیە وەکی ژنە دیلەکانی داعش  لە ناوکۆشکوتەلارەکانیاندا وەک / دیل / دێن ودەچن! تەنیا رەگەزی نێرینە بۆ پەرەپێدانی نەزانی وبۆ سەرمایە و پلەوپایەی ژنراڵی بەرهەم دێنن، کوا شایانی دروونەوەی بەروبەرهەمی خوێنی شەهیدانی خاکی پیرۆزی کوردستانن.
پێشمەرگە خۆی دەخنکێنی، ژن بە رۆژی رووناک خۆی دەسوتێنێ، منداڵ دوارۆژی نادیارە وئاسۆیەک بۆ ژیان نابینێ، تان پۆی رۆژانەی خەڵک وەها ئالۆز بووە کە مامۆستای ئەو نیشتمانە لە سەر دەزگای راگەیاندن دەڵێ: خۆزگەم بە سەردەمی سەددام حوسێن! چاک نییە برسی نەبووم.!
من ناوی ئەو کەسە نانووسم کە پەتی مەسعود بارزانی لە ملی خەڵک دەکا! بەڵام پێی دەڵێم تۆ بۆ خۆت پەتی کویلایەتی عەشیرەیەکت لە ملدایە کە بە دوای خۆیدا دەتکێشێ. لە وەش بچووکتری کە ئاوا بێ حورمەتی بە کورد بکەی. خەڵک ئاواتی کەیانێکی سەر بەخۆی کوردی لە هزروڕامانی خۆیدا پەروەردەکردوە، بەڵام نە بە سەرۆکایەتی دواکەوتووترین بنەماڵەی سەردەم. باسی عەڕەبی فەلستینیت کردوە کە هیچ تاکێکیان ناوێرن بڵێن دەوڵەتی فەلستینیمان ناوێ! دەنا پەتیان لە مل دەکەن لە سەر شەقامەکانی ناو شارەکاندا ڕایاندەکێشن!
من مەرحومی / یاسرعەڕەفاتم / خۆش دەوێ. ناتوانم خۆم لە گەڵ ئەو نەمرە بەراوەرد بکەم. بەڵام ئەو کات کە شای توون بەتوونی ئێران دەستە دەستە تێکۆشەری کوردی لە دار دەدا بە فیتی  مستەفا بارزانی بوو ئەو کارە دەکرا، هەر ئەو ئاسر عەڕەفاتە بوو بە میلیونان دۆلاری لە / شای / ئێران وەردەگرت ! ئەویش بە ناردنی نامەکانی بۆ شای ئێڕان پێی دەگووت: / ئەخی / ، یانی / برا/!
 رووناکبیری کورد مێژووی کورد لە زاری بیانی دەنووسینەوە ، سەرکردەی دەسەڵاتی هەیی لە باشوور بە بێ ئیزنی داگیرکار لە کۆشکوتەلاری خۆی ناوێرێ بێتە دەرێ، کە چی باس لە دەوڵتێک دەکا کە چەقۆکێشەکانی بە رۆژی روون بێ حورمەتی بە یاساو دامودەزگای یاسایی دەکەن. کاکی رووناکبیر: ئەو پەتە با هەر لە ملی خۆت دابێ. هێڵەگ لە کلکی سەگی چێ نابێ. دامەزراندنی دەوڵەتی کوردی بە عەشیرەی بارزانی پێک نایە.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە