پێناسه‌ی هه‌رێمی کوردستان و حزبه‌کان، له‌ په‌خشانه‌ شێعرێکی چیرۆکیدا

Thursday, 14/01/2016, 16:34

2353 بینراوە


هه‌بوو نه‌بوو!
ماڵێک هه‌بوو ،
ده‌برا و دایکێک هه‌بوون ،
هه‌ربرایه‌و، له‌ باوکێک بوون.!
هیچ یه‌کێک، له‌ باوکه‌کان دیارنه‌بوون.!
درۆیه‌ بڵێ ی، باوکیان نه‌بوو.!
درۆشه‌ بڵێی، باوکیان هه‌بوو.!
قسه‌ی ڕاست، هه‌ر هه‌موویان (.......)بوون
به‌ڵام دایکیان ، بێوه‌ژنێکی شۆخ و شه‌نگ بوو،
زۆر جوان و زۆر ناسک و ئاوه‌دان بوو!
براگه‌وره‌کان، ده‌مێک ساڵ بوو،
دوو به‌دوو ، ڕێک که‌وتبوون،
هه‌ردووکیان، به‌یه‌که‌وه‌ ده‌ڵاڵی دایکیان بوون.!
هه‌ر ڕۆژه‌ و میوانی لایه‌کیان هه‌بوو .!
ڕۆژێک، کڵاو سوری باکور بوو.!
ڕۆژیکی تر، ڕیش سپیه‌که‌ی، ڕۆژهه‌ڵات بوو!
جارێکی تر، پێ په‌تیه‌که‌ی، لای باشور بوو!
جار جاره‌شیان، جوله‌که‌که‌ی ڕۆژ ئاوابو.!
له‌کۆتادا، پاره‌ زۆر بوو، کێشه‌ زۆر بوون!
سێ برای تریش، گه‌وره‌ بوو بوون،
پێنج براکه‌ی تر. ووردیله‌ بوون،
به‌که‌مترین شت، ڕازی ده‌بوون.!
به‌ڵام سێبراکه‌ی تر، تێگه‌یشت بوون،
به‌ ‌هیچ شتێک، ڕازی نه‌بوون.!
هه‌ندێک جار، ته‌ماع به‌ری چاوی گرتبوون!
به‌هه‌نده‌ک شت، ڕازی ده‌بوون،
به‌ڵام، که‌ده‌یان دیت، براگه‌وره،
گشت داهاتی، بۆ خۆی بردبوو.!
دۆست و میوانه‌کانیش، هه‌ر لای ئه‌وبوون،
هه‌ر زوو زوو، لێک توڕه‌ ده‌بوون.!
خوڵاسه‌ی کلام، شیرازه‌ی ماڵیان تێکچوو بوو.!
هیچ کامێکیان، به‌ویتریان ڕازی نه‌بوو.!
هه‌ر یه‌که‌یان، به‌تاک تاکه‌، له‌ژورێک بوو!
ئه‌و ماڵه‌، په‌رت و بڵاو بوو.!
به‌ره‌که‌تی تێدا نه‌بوو.!
جار به‌جاره‌، کۆوه‌ ده‌بوون،
به‌ڵام کۆبوونه‌وه‌کان، بێ ئه‌نجام بوون.!
له‌ کۆتادا، ده‌ر و جیرانیان تێر کردبوون.!
به‌ڵام خۆیان، هه‌ر فه‌قیر بوون.!
هه‌ر هه‌مووشیان، ئاگاداربوون.!
درۆیه‌ بڵێی، بێ ئاگابوون!
هه‌رچی کێشه‌و، هه‌را هه‌بوو،
له‌سه‌ر داهاتی دامێنی دایکیان بوو!

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە