واز لە سەرۆ قادر بێنن، ئەوەش فێڵێکی تری دەسەڵاتە...!

Tuesday, 16/02/2016, 8:42

3603 بینراوە


گرفتی گەلی ئێمە لەماوەی ئەم ٢٥ساڵەدا ئەوەیە کە هەمیشە، کە ئێمە شتی بچوک دەبینین و گەورەکان بەلاماندا گوزەر دەکەن.
ئێستا بنەماڵەی بارزانی و تاڵەبانی کەوتونەتە بەر گەورەترین گێژاو، مەسعودی نەخۆش لە هیچ و لەخۆیەوە خەڵک کۆدەکاتەوە و قسەی بێمانادەکات، باس لە دروستبوونی دەوڵەت دەکات کە بونی نییە و سەفەری دەرەوەی ووڵات دەکات و دەیەوێت بەناوی کوردەوە شەکر بشکێنێت و لەمێدیای پارتییەوە بە سەرۆکی کوردستان و لە مێدیای سێبەرو بەناوئازادیشەوە چالاکییەکانی پەخش دەکەن و بایەخ بە هەمووجوڵەیەکی دەدەن.ئەم بەرپرسە عاشقی دەسەڵاتانە چەندین ساڵە خیانەتی گەورەگەورەیان تۆمار کردوە لەمێژووی زەلکاویاندا و کەسیش لەگوڵ کاڵتری پێنەووتوون، خەڵکی دەبێت خۆیان ڕێک بخەن بۆ بەدادگا گەیاندنی ئەم خۆفرۆشانە ئیتر لەهەر بەرەیەک بن و لەژێر هەر دروشم و ئایدیا و حیزبێکدابن.لەناو ئەو هەموو هەڵچون و داچونەدا ترسنۆکێکی وەک "بەرهەم ساڵح " دێت لەبەغداد شەکرێکی درۆینە دەکرمێنێ و باسی مافی چارەنوس دەکات، ئیتر ئێمە بەرهەمان بیر چۆتەوە کەبەرپرس بوو لە چەندین خیانەتدا و کە سەدام لابرا ئەم خۆفرۆشە یەکێک بوو لەوانەی لەگەڵ تاڵەبانی بەهەڵەداوان چووە بەغداد بۆ دروستکردنەوەی عێراقی عەرەبی، یان هەر زوو ١٧ی شوبات و هەڵوێستیمان فەرامۆش کرد.فەرهاد پیرباڵێکی شێتۆکە دێت دەڵێ:" سلێمانی قاچی مەسعودیان گرتوە و نایەڵن دەوڵەت دروست بکات".لەکاتێکدا ئەو هەرێمە داگیر کراوە، ئەوەتانێ سەرەک وەزیرانی ئەڵمانیا ژنە میهرەبانەی کورد فەیس بووکی بەوێنەی پڕکرد خۆی دەڵێ: لەگەڵ کوردا قسەمان کردوە لەگەڵ پارچە بونی عێراقدانین.باشە ئێمە ناپرسین لەخۆمان لەگەڵ کامە کورددا قسەتان کردوە؟ خۆ نەهاتووە لەگەڵ باوکی مندا قسەبکات، نا ئەوان لەگەڵ ئەو گەجەرو گوجەرەدا قسەیان کردوە لەشێوەی مەسعود بەرهەم و تاڵەبانی و نێچیر هەڵکێشراو لەخیانەت و عەلی باپیرو کەسانی تر کە لەخۆیانەوە خۆیان کردۆتە نمایندەی کورد.
 عەبادی دەڵێ : هەموو سەرانی کورد لەگەڵ ئەوەن کە لەعێراقدا بمێنەوە، باشە ئیتر بۆ بەدرۆی ئەم خۆفرۆشانە سەمادەکەن ؟
گەر مەسعود یەک تۆز شەهامەتی تێدایە، با قسەیەک بکات لەسەر ئەو فڕۆکانەی بەئارەزووی خۆیان بۆردمانی هەرێم دەکەن، یان با شەکرێک بشکێنێ لەسەر سوپا داگیرکەرەکەی تورک کە لەساڵی ١٩٩٦وە لای مەسعود و هەرێمی زەرد هەواریان هەڵداوە، نا ئەوانە ناکات، چونکە خۆفرۆشی وا بۆی نییە قسە لەسەر شێوەی خۆفرۆشی خۆیدا بکات و سنوریان بۆ داناوە.هێمن هەورامیەکی کۆیلە کەخۆی کردوە بەنمایندەی هەورامان دەڵێ : مەسعود سێ مانگ لەشەڕی شەنگالدا بوە، لە١٦ساڵییەوە پێشمەرگەیە، بەس مەسعود وو هەموو کۆیلەکانی باپێمان بڵێت لەچ شەڕێکدا مەسعود بەشدار بوە و پێشمەرگە بوە ؟.
 هەموو بیرمانە کە سەرۆ قادر، ئەم سەگە ووتی : کورد میللەتێکە وەک سەگ کێ نانی باتێ کلکت بۆ دەلەقێنێت، لێ بەڵێ ئێستا بۆ ئەوەی خەڵک کێشە گەورەکەیان بیرچێتەوە کە سەرۆ قادریان هێناوەتەوە و بەریان داوە تاکو سوکایەتی بەخەڵک بکەن و ئاژاوە لە ناو گەلێکدا بنێنەوە بەناوی شارچێتی و گەرەک و عەشرەت و قەبیلەوە.لەکاتێکدا حیزبی شیوعی نەی توانیوە بەو هەمووساڵە سەرۆ پەروەردەکات کە شارێک بەو هەموو خەڵکەیەوە تاوانبار ناکرێت.لەکاتێکدا ئاژاوەگێڕو ترسنۆک سەرۆکە تڕۆکەتە نەک شارێک.
 دەسەڵات لەهەموو ماوەی ئەم ٢٥ساڵەدا دەیان خۆفرۆش و قەڵەم هەراج و پاشەڵ پیسی بەرداوەتە خەلک هەر جارەی لەژێر ناوێکدا، لەنمونەکانی "جەمال عەبدوڵا و سەرۆقادر و حەمەسەعید حەسەن و ئەبوبەکرجاف و کەمالی برازاکەی ئەنوەربەگی سەرەک جاش و ڕێبوار وەلی میت و حەمکۆ و عارف قوربانی و ئازا حەسیب و ئاسۆ عەلی فەرەج و دەیان نمونەی قێزەونی تر کە سبەینێ دەبێت لەدادگای گەلدا مەلەفەکانیان بکرێتەوە و دادگایی بکرێن بەتاوانی فریودانی خەڵک بۆ دەسەڵاتێکی نیشتمانفرۆش و خائین.بۆیە کاتی ئەوەهاتوە بیر لەم مێشولە بێزارکەرانە مەکەنەوە، ئەوەی جێگەی داخە کەناڵی کەی ئێن ئێن و ئێن ئارتی زوو زوو زەمینە خۆش دەکەن تا ئەم خوێڕیانە دەست بەڕشانەوە بکەن و گەل فریوبدەن بۆ مەیدانێکی تر....

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە