تێوەگلانی بارزانی

Wednesday, 24/02/2016, 23:20

2876 بینراوە


ئەم دۆخەی ئێستا بارزانی تێکەوتووە، بە پێی ئەو پلان و فەنتازیای خۆی و تورکیا و هاوپەیمانەکانی، بە تەواوی پێچەوانەی چاوەڕێکراوی ئەوا بوو. وە ئەو گۆڵمەزە ناڕوونەی ئێستا تێی کەوتووە، لە دەستگەشتووی ئەو دەرچووە  و  لە قۆناغی وڕبوونێکی تاساویدایە، بۆ دەرفتێک حەپەساوە، کە فریاگوزارێک رزگاری بکات.
هەر لە سەرەتای پێش هاتنی داعش بۆ عێراق و کوردستان،  بارزانی ئامێزی هەولێری بۆ سوونەکان بە هەموو پێکهاتە بەعسی و ئیخوان و جیهادییەکانەوە واڵکردبوویەوە، کە بە ئاشکرا لە هۆتێلەکان دابەزیوون، هۆڵ و کۆبونەوەکانیان بۆ فەرهام کرابوو ، وە گەشتە تایبەتییەکانیشی بۆ تورکیا و ئۆردن و سعودییە، هاواری دەکرد و بێ مەبەست نەبوو.
سەرەتای پلانەکە، تورکیا گەرەنتی مانەوەی بارزانی و بازرگانی  و ناردنی نەوتی نیوان هەرێم و تورکیای دابوو، کە هاوپەیمانییەکی سوونی لە ناوچەکە بە سەرۆکایەتی تورکیا و بە بەشداری ئوردن و سعودیە و قەتەر وە بە ئاگاداری ئەمریکا دروسستبوو. سەرەتا داعش وەک بەکرێگیراوێک کە لە سەدا پەنجای سعودین و ئاکتیفکردنی هەموو شانە نووستوەکانی دەوڵەتانی هەرێم و ئەوروپا ، تورکیا ڕیگەخۆشکەر و لۆجەستیکیان بوو بۆ گەیاندنیان بە بەرەکانی سوریا و عێراق.
حکومەتی ئۆردوگان، ئەورپا و خەڵکی سوریا و عێراقی بەوە مەست و مەدهۆشکرد کە کێشەی کۆچبەرانی هەیە، وە ئاشکرایە کە خودی دەزگا نهێنییەکانی تورکیا لە پشت ڕێئاسانکردن و دەرگاکردنەوەی ئەنقەست بوون بۆ هاتنەناوە و دەرجوون لە تورکیا ، وە بەکارهێنانی کارتی کۆچبەران وەک فشارێک لە دژی ئەوروپا وناتۆ،  کە لە کاتی پێویستدا پشت لە تورکیا نەکەن.
بەپێی پلانەکە، کوردیستانیش دەرگای بۆ ئاوارە سونییەکان واڵاکرد کە ژن ومناڵەکانیان لە ئاسیشدابن و پیاوەکانیان بە ئازادانە دەستکراوەبن بۆ شەڕ و ڕزگارکردنی ناوچە سونییەکان،
کێشەنانەوە لەگەل بەغدا و سەرقاڵکردنی  بە کێشەی نەوت و بودجەی هەرێم، پاشان سەرقاڵکردنی هاوڵاتیانی هەرێم بە کیشەی سەرۆکایەتی هەرێم  و پاشان نەدانی موچە، کە خەڵک سەری نەپەرژیتە چواردەوری چی ڕووئەدات.
وا پلان دانرابوو ، کە ئەگەر داعش سەرکەوێت و هێزە سوونیەکان ناوچەکانی خۆیان بگرنە دەست و سوریاش بکەویتە دەست دۆستەکانی ئۆردوگان، ئەوا هەم کوردستان باشوور هەم ڕۆژئاوا ، بارزانی دەسەڵاتدار ئەبێت تێیدا.
هەموومان ئاگامان لە لە کۆبونەوەی حیزبە کارتۆنییەکانی ڕۆژئاوا لە هەولێر، ڕادەستکردنی شەنگار و ناخونەکانی داعش لە مەخمور و  وەلای 2500 نووسەر و فیلمەکانی تر، کە هەمووی ئەوەی ئەگەیاند کە لە دووا خولەکی فیلمەکەدا ، جەنابی بارزانی وەک ڕزگارکەرێک و فریاگوزارێک بێت، بڵی ئەوا ڕیفراندۆم ئەکەم و دەوڵەت دا ئەمەزێنم، ئەو کاتە وەک سەرۆکێکی پاڵەوان 8 ساڵی تر بکرێتەوە بە سەرۆکی هەرێم. لە کاتێکدا کوردانی هوندر وهەندەران چەندین ساڵە ئەو راگیرییەیان ئەنجام داوە و %89 کورد دەنگی بۆ سەربەخۆی داوە،. ئەگینا وەک ئەوەی خۆی ئەیڵێت  تەنیا ڕیفراندۆم ئەکەین. بکرێت و نەکرێت وەک یەک وایە و کەسیس دەستی نەگرتووە کە نەیکات.

پلانەکەی تورکیا سەری نەگرت  و لە بار چوو، چونکە ئێران و ڕوسیا هاتنە  مەیدان و ئەمریکاش  ئەمەی ڕووسیای پێ باشترە لەوەی تورکیا. ،  پاش ئەوەی دەتکەی تورکیا ئاشکرا بوو ، بە تەنیا هێستییانەوە و  ماوەتەوە، وە نە ئەمریکا و نە ناتۆ و نە ئوردون و قەتەر  وە نە سعودییەش ئەمێنێتەوە ، چونکە لوبنانیش هاتە بەرەی سوریا و ئێران و روسیا، وە یەپەگەش ئەوەنەی تر خەوەکانی بارزانی تاڵکرد.
ئێستا لەم یارییە کێ دۆرانی و دۆڕاوتریش ئەبێت، ئۆردۆگان و بە داخەوە بارزانی یە، ئەگەر فریای خۆی نەکەویت بە پەلە چارەسەر نەکرێت، چونکە کورد واتەنی کە چەرمەکە ئاوبردی، ئیتر لێدان دادی نادات. 
بارزانی سەربەخۆیانە ئەم هاوپەیمانییە یا  باشتربڵێن ئەم قومارەی کرد، وە ئەنجامەکەشی هەر خۆی توش ئەبێت، چونکە خۆشی ئەزانێت کە سەرکێشیەکی گەورەی کردووە. ئەی نابینێت کە یەکییەتی و گۆڕان وەک تەماشاچی سەیری یارییە ئەکەن،  وچاوەڕیی دوا فیکەی دادوەرن و چەپڵەی کۆتایی لیدەن؟.
هەر بۆیە بە ڕای من دوای ڕزگارکردنی موصڵ دوا ترپەی دڵی تورکیا و هاوپەیمانیەکانیەتی، وە ئەوسا شییعە و هاوپەیمانە گەورەکەی دەستەواسان نابن لە ناوچەکە، دۆخەکەش لەسایکس بیکۆ بەدتری لێدێت.
ئایا دوای ئەو هەموو سالە ، ئەمڕۆ خێرە باڵێۆزە کۆنەکەی سوریا دێت و کۆنسلخانەی سعودییە لە هەولێر ئەکاتەوە؟، زۆر بێ هۆشییە، ئەگەر وا بزانرێت سعودیە بۆ بە هانا نەهاتی هاوپەیمانەکەی نەهاتبێت.
ترسی گەورەی من ئەوەیە کە دوای نەمانی داعش، جارێکی دیکە هاوڵاتیان کوردستانی باشوور باجی ئەو تێوەگلانەی بارزانی بدەن، ئەگەر پێشوەخت فریای خۆیان نەکەون.
من تێناگەم ئەو لەشکرە مۆچە خۆرە ڕاوێژکارەی دەوروبەری بارزانی و حکومەتەکەی بە کام لۆژیک کاردەکەن و بیرکردنەوەیان چۆنە، وا دۆخەکەیان گەیاندۆتە ئێستا، یان هەرڕۆڵی خاوەنشکۆ و یاوەرەکانی دەبیین. پرسیاریشم ئەوەیە ئایا هۆشمەندانی پسپۆر، یان دەزگا و  کۆمیسێۆنی ڵیکۆڵینەو و ستراتیژی کوردستان  هەیە ، کە لەم قەیرانە دروستکراوە، بتوانن، حکومەت و خەڵک ڕزگار بکەن؟؟.
ئەگینا ئەگەر بە شێنەیی و بە بەشداری کەسانی پسپۆر و حیزبەکانی تر ئەم دۆخە چارە نەکرێت، ئەوکاتە بە دڵنیایەوە نەک بارزانی لەو تیوەگلانە رزگاری نابێت، بەڵکو لە خاوەنشکۆییەوە دەبێتەتە خاوەننسکۆ.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە