ئێن ئاڕتی پارتییەکان وەک قوربانی نمایش دەکات

Saturday, 27/02/2016, 12:19

1470 بینراوە


 کەناڵی ئێن ئاڕتی لەخۆیەوە کۆمەڵێک دروشمی کردۆتە نمونەی خۆی وەک: " ڕاستگۆیی، بوێریی، بێلایەن" لەکاتێکدا قسەکردن لەسەر بوێری زۆر مانا دەدات، بینیمان کەسێک باسی مەلامستەفای کرد بەتەلەفۆن، کۆمەڵێک چڵکاو خۆر و لومپ لەبەردەم ئێن ئارتیدا کۆبونەوە، بوێری بەرێوەرەبەرەکەیان لەوەدابوو داوای لێبوردنی کردو مەلامستەفای بە سەرکردەیەکی ئەفسانە ناوبرد کە زیاتر لە دۆنکیشۆ دەچوو، ئەمە لە راستییدا کە مێژوو شتێکی ترمان لەسەر مەلامستەفا بۆ دەگێڕێتەوە کە پیاوێکی ترسنۆک بوو.گەلێکی جێهێشت بێئەوەی داوای لێبوردن بکات.دەستەواژەی بوێری زیاتر بۆ کاری سەربازیی بەکاردێت، ئێن ئارتیش خەڵکانی سڤیلن وەک کاری راگەیاندنیش ئێمە هیچ بوێریەکمان لێیان نەدیوە.لەکاتێکدا ئەو هەرێمە پڕێتی لە ڕووداو پڕێتی لە هەڵچون و داچون، لەکوشتن و سوتانی ژن، خۆپیشان دان، بەڵام ڕاپۆرتێکی ئێن ئاڕتیمان نەدی کە دەست بخاتە سەر ئازارەکان و قسەشیان هەبێت.هەر لەکۆڵانەکانی سلێمانیدا ماڵێ دەیان فاسییدی سیاسی هەیە سەدان قولەی حیمایە دەبینی ڕۆژێک نەمان دی ئێن ئاڕتی زومی کامێراکەی ڕوو لەماڵێکی فاسیدی سیاسی بارەگایەکی داپڵۆنێر بکات وبڵێ ئێوە چۆن بونە خاوەنی ئەم جێگەیە ؟ ئەمەنە چین و ئێوە کێن ئەم گەڕەک و کۆڵان و شەقامەتان بەم پانتۆڵی کابۆی و تفەنگەوە ناشرین کردوە لەخەڵک مۆڕ دەبنەوە، کە تۆ ئەوە ناکەیت لەنمویە کە زۆر سادەیە ئەی کوا بوێرێکەت ؟
 بێلایەن : هاوکارانم لە کوردستانپۆست لە ڕاپۆرتێکی مەیدا نیدا پیشانیان دا کە ئیوە بێلایەن نین بەڵکو ڕەنگکردنی زەرد بۆ کەناڵەکەتان پلانێکی جەهەندەمی پارتی بوە و ئێوەش پارەتان لەجێگەی وەرگرتوە، پاشان بێلایەنی چین کە مەسعود بارزانی بایەکی ئۆردوغانی لێبەردەبێتەوە وەک فشەی دروستبوونی دەوڵەتی کوردی، ئێوە وەک خۆی بێکۆمێنت بڵاوی دەکەنەوە.بێلایەنی مانای ئەوەی تۆ قسەت هەبێت لەسەر ڕووداو و کەسە فاسیدەکان.
 لە مێژە ئەم کەناڵە جێگەیەکە بۆ صۆرە سۆرانییە پارتییەکان تا سیمای مەسعود بارزانی و دزیی و فاسیدەکانیان بۆ جوان بکەن، بۆ نمونە ئاری هەرسینی، کە لە کەناڵی ئێن ئاڕتی ووتی : ٣١ئاب خیانەت نەبوە و نییە.ئێستاش پەیتا پەیتا ناشرین ترین و فاسید ترین و درۆزنترین پارتی دەهێنن تاکو لەوێ قسە کانیان بکەن، ئێن ئاڕتی ئەم پارتیانە وەک قوربانی نیشان دەدەن.لەکاتێکدا ئەمانە هەڵکێشراون لەخیانەت و دزی و فەسادی و نیشتمان فرۆشتن.بۆ نمونە هێمن هەورامی، کە کۆیلەیەکی دەمشڕی ماڵی مەلامستەفایە لەم هەفتەیەدا نمایشی دەکەن.
 ئێن ئاڕتی تاکە مێدیا نییە کە توشی ئەو قەیرانە بوە، بەڵکو ئەوە کەی ئێن ئێن بوو لە ١٧ شوباتدا ئەو دەروازەی ئەخلاقەی ئاواڵاکرد بەهێنانی "ئاری هەرسین" بەجامەدانی سۆرەوە و بڵێ ئێمە هێندە ڕەزا گران نین لەسلێمانی.بەدوایدا ئاوێنە و لڤین و هاوڵاتی و چەند مێدیایەکی تر کەبانگەوازی ئەوەدەکەن بێلایەنن هەمان پارتی و یەکێتی و ئیسلامییە داعشەکان دەهێنن و پەیامەکانیان بەخەڵک دەدەن، نازانم ئەوانەی لەو کەناڵانەدا کار دەکەن چەنێک لە دیموکراسی و ڕادەربڕینی ئازاد گەیشتوون ؟ ڕادەربڕینی ئازاد مانای ئەوە نییە تۆ زەهر بڵاو بکەیتەوە و کۆمەڵگا فریو بدەی بەدرۆ دەلەسەو خیانەتەکان بە دەستکەوت و سیاسەت و ئازایەتی بشبوهێنیت، ئێن ئارتی با لەوێوە دەست پێبکات هەر پارتییەکی هێنا پرسیاری ئەوەی لێبکات داخۆ سوپای تورک کەی ملیان دەشکێنن لەبامەڕنی و ئامێدی و سمێڵ ؟ کە ی مەسعودی سەرۆکیان شەکرێک دەکرمێنێ لەسەر بۆردومانەکانی بناری قەندیل کە تورکە فاشیەکان دەیکەن؟
ئێن ئاڕتی نائاگا لەوەی کە پارتییەکان، ئیسلامییەکان، یەکێتییەکان و هەموو فاسیدە سیاسییەکان لەو هەرێمەدا لەکەناڵەکانی خۆیانەوە هەرچی بڵێن کەس گوێیان پێنادات، لێ کاتێک دێن لە ئێن ئارتێوە دروشمەکانیان دەڵێن و وەک قوربانیەک پیشانی بینەردەدرێت لێرەوەیە ئێن ئارتی هەڵەی مێژوویی دەکات، چونکە پێیان ووتراوە سنوری خۆتان بزانن لەپرسیارکردندا تەشهیر مەکەن، لەکاتێکدایە ئەوە نزیکی سێ ساڵە مەسعود بارزانی نەک تەشهیر بەڵکو جوێن بەهەموومان دەدات، ئەوان بەدڵی خۆیان نیشتمان و سەرخان و ژێرخانی ئێمەیان هەراج کردوە، مێدیای بەناو ئازادیش دێت هەواڵی ئەم دەعەجانانەمان وەک خۆیان بۆ لێدەدەنەو پیشانمان دەدەن.
 داخۆ ئێستا ئێن ئاڕتی: " بوێر و بێلایەن و ڕاستگۆیە "؟ بەدڵنیایەوە نا چونکە ئێمە وای نابینین، ڕۆژنامەنوسی ئازا ئەو پرسیارانە دەوروژێنێت کە خەڵک چاوەڕێ دەکات، نەک ئەوەی پێی بڵێن ئەوەمان لێبپرسن.لەهەمووی کۆمێدیاتر ئەوەیە بەرنامەیەکیان هەیە بەتەلەفۆن هەر کە جواب دەدەنەوە دەڵێن تکایە ناوی خەڵک مەزڕێنە و تەشهیر مەکە.....!.
 ئێن ئارتی دڵنیابن مێژوو لێتان نابورێت، بۆیە زومی کامێراکانتان مەکە ئەو خۆ فرۆشانەی کە نیشتمانەکەمانیان ئەتک کردوە بەتایبەتی پارتی و یەکێتی و ئیسلامی سیاسی سەلەفییەکانی جاشی تورکیا و سعودیە.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە