بزوتنەوەی گٶڕان خوێنی کردە لەشی داڕزیوی دەسەڵاتەوە

Monday, 07/03/2016, 0:11

1699 بینراوە


کاکەیەکی جڤاتی گۆڕان دەڵێ: بزوتنەوەکەیان ڕاپەڕین ناکەن و سورن لەسەر خەباتی مەدەنی، ئەو خەباتەی پێنج مانگە موچەی خەڵکی تێدا داگیرکراوە، ئەو خەباتەی کە ترسنۆکێکی خائین لە کورسی دەسەڵات نایەتە خوارەو سوکایەتی دنیا بە گەلێک دەکات و خۆیان کردۆتە نمایندەی شەرعی خەڵک، ئەو خەباتە مەدەنییەی گۆڕانخوازەکان، کە دەسەڵاتی پارتەکان نیشتمان و هەرێمێیان پڕ کردوە لە میت و ئیتڵاعات و سیخوڕ و دەزگا جاسوسییەکانی دنیا، لەڕێگەی ئەو خەباتە مەدەنییەوە قوتابخانەکانیان کڵۆم داوە تا نەوەیەکی نەخوێندەوارو ووڕ و گێژ بەرهەم بهێنن و شەقامەکان پڕکەن لە لومپ.ئەو خەباتە مەدەنییەی کە بزووتنەوەی گۆران قسەیەکی مەدەنیانەیان نەبووە لەسەر کارەساتی شەنگال کە پارتی ڕادەستی چەتە ئیسلامییەکانی داعش کرد، ئەو خەباتە مەدەنییەی کە نیشتمان و خاکی تێدا هەراج دەکرێ و بازرگانی لەگەڵ داعش و دوژمناندا دەکەن، ئەو خەباتە مەدەنییەی نەیان توانی گوندێک ئاوادان بکەنەوە و خەڵکەکەی بگەڕێنەوە سەر زێ خۆیان، یان ئەو خەباتە مەدەنییەی دوایی ٢٥ ساڵ نە کارەبا نە ئاو نەهیچ خزمەتگوزارییەکی بەرهەم نەهێناوە، ئەو خەباتە مەدەنییەی بە گەڵابە تەرممان بۆ دەهێنەوە لە دەریای ئیجە و ناو لۆری بەفرگرەکانی ئەوروپا، هەمان خەباتی مەدەنی ژن کوشتن بەبنەما ناگرێ و هەڵواسینی گەنجان و سواڵی پێشمەرگە و چەکداران لە مزگەوتەکاندا بەرهەم دەهێنێ و هێناویەتی، ئەو خەباتە مەدەنییەی کە هەرێمیان پڕ کردوە لە ئاوارەی بەعسی عەرەب و هیچ پلانێکیان نییە بۆ داهاتووی ئەو نیشتمانە کڵۆڵە.یان ئەو خەباتە مەدەنییەی کە بەرپرسەکان بۆ هەڵامەتێک ڕوو لە ئەوروپا و ئەمەریکا دەکەن و خەستەخانەکانیشیان بۆ هاوڵاتیی پڕکردوە لە دەرمانی ئەریتری و هندی و تورکی کە کەس نازانێت چۆن بەرهەم هاتووە.
پاشان گۆڕان وا بەباش دەزانێت کە وەزیرەکانیان بچنەوە ناو حوکمەتە دزکەی نێچیر و پەرلەمانتارەکانیشیان بۆ چایخانە پڕمەهزەلەکەی پەڕلەمان، لێرەوەیە گۆڕان واخۆی نمایش دەکات کە نمایندەی خەڵکە لەسلێمانی و گەرمیان و هەڵەبجە و پشدەر، لەکاتێدا یەک پەرلەمانتاری گۆڕان ئامادە نییە نەواز لە موچە و بەراتی خۆی بهێنێت، ئامادەییان تێدا نییە بەشداری خەمی خەڵک بکەن.ئەمە چەند مانگە پەرلەمانتارەکانی گۆران شاربەدەر کراون، کەچی کەسێکیان تێدا نییە واز لەو چایخانە چاساردەوە بووە بهێنێت و هەڵوێستێکی جەوامێرانە بنوێنن.پەرلەمانتارەکانی باکوریش کە ئەردۆغانی ئیسلامی داعش دەیەوێت حەسانەیان لێوەرگرێتەوە، ئەوان گاڵتەیان پێ دێ و دەڵێن سەنگەر و زیندان و ناو پەرلەمان لە چەنکایە وەک یەکە بۆ ئێمە، ئێمە خەبات دەکەین و دەنگی خەڵکین، ئەوانەی گۆڕانیش نایانەوێت بیری خۆیانی بهێنەوە کە خەڵک دەنگی پێداون.گۆڕان دەیەوێت دیسانەوە لەڕێگەی ١٧ی شوباتێکی ترەوە سواری شەپۆلەکان بێت و بگەڕێتەوە ناو دەسەڵاتێک کە پڕێتی لە داڕوخان و بەدئەخلاقی.هەر گۆڕان نییە ئەو یارییە قێزەونە دەکات بەڵکو یەکێتی و ئیسلامی و شیوعییەکانیش لەڕێگەی یادکردنەوەی ڕاپەڕینەوە دەیانەوێت مێژوو بەو شێوەیە بگێڕنەوە کە خۆیان بکەنە پاڵەوان، لەهەمووی کۆمێدیاتر ئەوەیە دەعبایەکی پوچی وەک شانازی برایم ئەحمەد باسی ڕاپەڕین دەکات، یان لاهوڕێکی منداڵ دێت قسە لەسەر شتێک دەکات کە نە دوور و نەلەنزیک ئاگاداری نەبووە، تاڵەبانی مامێتی ئیتر ئەویش بووە بە پاڵەوانی پەشمەکی نیشتمان و هەرێمێکی داگیرکراو.
گۆڕان یاریەکی هێندە قێزەون دەکات مرۆڤ شەرم لە سیاسەتیش دەکات، لەکاتێکدا گۆران دەڵێ : با حوکمەت هەڵبوەشێتەوە، بەڵام بە چاک و خراپ باس لەوە ناکات کە مەسعود بارزانی خائین و ڕیسوا هەموو ئەوکێشانەی دروست کردوە لەو هەرێمەدا، ئەو داعشی هێنا، ئەو سەنگەری لە ڕۆژئاڤا گرتووە، ئەو سوپای داگیرکەری تورکی هێناوە، ئەو حیزبی دیمکراتی جاشی نارد لە کێلەشین شەڕ لەگەڵ پەکەکەدا بکات، ئەو پیاوە ترسنۆکە ئەو هەموو قەیران و بەدڕەوشتیەی کردوە، لێ گۆران ناتوانێت ڕاستەوخۆ دەست بخاتە سەر برینەکان و هەربەتەمایە ئاوێک بەسەر ئەم پشکۆیەدا بکات و وەک مامۆستا ساڵح ژاژەڵەیەکەیان ووتی لە ڕوداو ئۆغڵو دەیانەوێت سیستەم بگەڕێتەوە بۆڕۆژەکانی مانگی ئۆکتۆبەر.هەر ئەوەی هەڵسوڕاوانی گۆران پەیتا پەیتا لە ڕوداو کەناڵێ ٢٤ی پاراستن دەر دەکەون هێشتا ئاهێک ماوە بۆ گەڕانەوەیان.
 گۆڕان ناتوانێت جارێکی تر فریوی خەڵک بدات.ئەمڕۆ یان سبەی ئەم کەڵەکە تڕێیەی هەرێم هەرەس دەهێنێت ٢٥ساڵ شەرمە 
نیشتمانێك بەرەو کەنارەکانی ئازادی هەنگاوی نەنابێت.
 ئەوە بەرهەمی گۆڕانە لە شارێکی وەک سلێمانیدا مزگەوتی بەهەشت بۆ سوپا بۆ داعشەکان ڕێک دەخات و سەلەفییەکان تابێت لەهەڵکشانان، بنەماڵەی تاڵەبانی و بارزانیش ملیان بشکێنن، شەڕێکی خوێناوی تر لەگەڵ ئیسلامی سیاسیدا بەرپا دەبێت کە لەو دووبنەماڵەیە زۆر ترسناکترە و ٢٠٠ساڵ دەمانگەڕێنێتەوە بۆ دواوە، ئەوان دژی هەمووشتێکن دەبێت لەقوتابخانەکاندا شەریعەت بخوێنین و کەلتور و کتێبەکانی داعش و سەلەفییەکان چاوەڕێمان دەکەن.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە