مەلا بەختیار خۆی پێ جەپە، بەلام پیاوی ٢ بنەمالەیە!؟

Friday, 11/03/2016, 11:22

2466 بینراوە


لەژیر سایەی دەسەلاتی ٣ بنەمالە ( بارزانی وتالەبانی و برایم ئەحمەد ) دا ، کۆمەلگای کوردی بەرەو کۆمەلگایەکی مەترسیدارو دابراو له‌به‌ها جوانه‌كانی  دەروات ،  بەلام قێزه‌وه‌نتریانی سیاسیه‌كانیه‌تی ، جونكه‌  کامەی فایلدار و ناپاکە ، بەرپرسی وولات و باسی ئاسایشی نەتەوەیت بۆدەکات ؟ کامەی دز و مافیایە ،  باسی دەستپاکی و جاکسازیت بۆدەکات ، کامە ‌حزب باسی جەپ و شوعەیەتت بۆدەکات  کۆیلەی کۆنەپەرسترین حزب و بنەمالەن!؟ ئه‌مانه‌ ته‌نیا له‌باشور هه‌یه‌  .... یەکيک لەمانە ئەو مەلا بەختیارە کەسیتیه‌ درزۆنه‌یه‌ ،   کەهەموو ليکدانەوە وقسەکانی وەک کەسیکی جەپ خۆی نمایش دەکات ،  بەلام له‌كرداردا پیاوی مروڤه‌ كۆنه‌په‌رست و مافیاكانه‌ ، كه‌خۆشبه‌ختانه‌  ئیستا دەمامکی بەتەواوی دەرکەوتوە ، کەپیاویکی بچوکی نەک هەر مالی تالەبانی و برایم ئەحمەدە بەلکو  بنەمالەی بارزانیشە  . بەتایبەتی گەر سەیری هەلویست و لێدوان ونوسینەکانی  ئیستای بکەی  ، بەرونی دیاردەکەوي جون کۆی نوسین وليدوانەکانی لەخزمەت بنەمالەی بارزانیە  ،  تەنانەت ئه‌وه‌نده‌ بێ ئابروی سیاسی بوو ،  گوتی ئەوەی لەنیو یەکیتی ئاگای لەدۆسیەی نەوت نیە  دەرون نەخوشە ،  لەکاتيکدا بەفەرمی و به‌ناوی یه‌كیتی  ‌قادر ‌حەمەجان و جەندین بەرپرسی تر رایان گەیاند ئاگایان لەدۆسیەی نەوت نیە !؟  ، ئەمە جگە لەوەی  ئەوەی سەیری مالپەرەکەی بکات ( چاودير نیوز )  دەبینی کۆی هەوال دارشتنەکانی لەخزمەت بنەمالەی بارزانیە ، تەنانەت ماوەیەک لەمەوبەر یەک هەفتە بەمانشیتی گەورە لەسەرەوەی مالپەرە روزەردەکەی وه‌ك میهره‌بان و جوانیه‌ك به‌بارزانی ،  نوسیبوی کەبارزانی لەگەل کاراکردنەوەی پەرلەمانە !! لەکاتیکدا بارزانی تاوانباری یەکەمی  پەکخستنی پەرلەمانە و  دەبیت دادگایی بکري نەوەک وەک فریادرەس و میهرەبانیک هەوال لەسەری دابرێژی   ..هۆکاری هەموو ئەو گرنگیدان و ماستاوە سیاسیەشی بۆ بنەمالەی بارزانی بەهۆی ئەوەیە کەقسه‌ی پارتیه‌كان راسته‌ ده‌لێن مه‌لا و شێخ جه‌عفه‌ر و جاوره‌ش و رێباز بیركۆتی و....  له‌یه‌كیتیه‌ ره‌نگ زه‌رده‌كانن و ماوه‌ ماوه‌ له‌باس نیوزه‌كه‌ی پاراستن لێدوانێكیان له‌قازانجی پارتی لێ وه‌رده‌گیرێ  كۆمه‌كی مادی له‌به‌رامبه‌ری وه‌رده‌گرن  و كه‌هه‌یانه‌ وه‌ك شێخ جه‌عفه‌ر له‌دیوه‌خانه‌كه‌ی  وێنه‌ی مه‌لا مسته‌فای هه‌لواسیوه‌ . 
 لەوەش قيزەوەنتری مەلابەختیاریک کەخۆی پی دژە سیستەمی بنەمالەیه‌ كه‌چی  ئیستا بۆتە پیاوی بچوک و ژێرده‌سته‌ی  هیرو و شاناز و قوباد و پاڤیلی زاوای  ، داکۆکی و پشتگیریان  ليدەکات  بۆبالادەست بونی هەردو وبنەمالە ( تالەبانی و برایم ئەحمەد ) لەململانیان  دا لەگەل بالەکانی کۆسرەت رەسول و بەرهەم سالحدا ، تەنانەت ئیستا مەرایی بۆ زاوایە دزەکەشی (پاڤێل) دەکات بەرادەیەک بێ ئاگاداری ئەندامانی مەکتەب سیاسی لەگەل هیرو ٦ی ئەم مانگە پاڤێلی زاوای بردوتە دانیشتنیکی گرنگی یەکیتی و پارتی ،  بێ ئەوەی پاڤیل هیج پلەیەکی بالای حزبی هەبیت یان وەفدەکەی یەکیتی پێشوتر  ئاگاداربن
لەوەش قيزەوەنتری مەلا زۆر سوکایەتی بەشەهید ئارام دەکات بۆهەموو درویەکی سوييند بەئارام دەخوات ، کەنويترینی لەروداوەکەی ئوغلو بوو ،كه‌ووتی بەئاستی پاکی ئارام و گوره‌كه‌ی پاكم   لەنەدزینی داهاتی خەلک ، كه‌لێره‌دا به‌لگه‌ له‌ده‌ست نیه‌ جه‌نده‌ دزیو  كۆمه‌ك له‌پارتی وه‌رده‌گرێ بەلام  وەرە مەلا پیمان بلی تو ئەو خانوە گران بەهایەی  سلێمانیت  بەکام موجەی مه‌كته‌ب سیاسی و به‌رپرسیه‌  کری ؟ لەمەش گالتە جارتری خيزانەکه‌ی پێشوت  هیج کارناکەن  ، کەجی ئەو ڤیلا یەیان بەکام موچە و قەرزی بانق کر کە لەگرانبەهاتترین  ناوجەی ستوکهۆلمە ( داندرید ) كڕیوه‌ ؟

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە